سیریماڤۆ باندرانایکا

سیریماڤۆ باندرانایکا (بە زمانی سینھالی: සිරිමා රත්වත්තේ ඩයස් බණ්ඩාරනායක، بە زمانی تامیلی: சிறிமா ரத்வத்தே டயஸ் பண்டாரநாயக்கே؛ لە دایکبووی ١٧ی نیسانی ١٩١٦ - مردووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠) ژنە سیاسەتوانی سری لانکایی بوو، ئەو یەکەمین ژنە سەرۆکوەزیرانی جیهان بوو،[١] ژنە سیاسەتوانی سری لانکایی بوو، ئەو یەکەمین ژنە سەرۆکوەزیرانی جیهان بوو: ١٩٦٠–١٩٦٥، ١٩٧٠–١٩٧٧ هەروەها ١٩٩٤–٢٠٠٠.[٢]

سیریماڤۆ باندرانایکا
بە سینهالی: සිරිමාවෝ රත්වත්තේ ඩයස් බණ්ඩාරනායක
لەدایکبوون١٧ی نیسانی ١٩١٦
Baḷangoḍa، سریلانکا
مردن١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠(٢٠٠٠-١٠-١٠) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
Kadawatha، سریلانکا
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
ھاوسەرS. W. R. D. Bandaranaike
منداڵAnura Bandaranaike، چاندریکا کوماراتونگا، Sunethra Bandaranaike
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات
پەروەردەSt Bridget's Convent, Colombo
ئەندامی حیزبیSri Lanka Freedom Party
ئایینترەڤادە

سیریماڤۆ باندرانایکا لە خێزانێکی خانەدان لە ناوچەی کاندی لە دایکبوو، ئەو لە قوتابخانەیەکی ئینگلیزی کاتۆلیکی خوێندی، بەڵام هەروەک پەیڕەوکارێکی بوودی مایەوە، هەروەها بەزمانەکانی سینھالی و ئینگلیزی دەیتوانی قسەبکات. ئەو لەکاتی خوێندنی لە چەند پڕۆگرامێکی کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆر بەشداری کرد. دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسایەتی سیاسیی چەپی سریلانکایی ئێس دەبلیوو ئاڕ دی باندرانایکا کرد. هەر بەم هۆیەشەوە سیریماڤۆ خزایە ناوبواری سیاسەت، بەوەی هاوسەرەکەشی یەکێک بوو لە سەرۆکوەزیرانەکانی سریلانکا، سیریماڤۆ وەک ڕاوێژکارێک هاوکاری کارەکانی هاوسەرەکەی دەکرد. کارە کۆمەڵایەتییەکانی سیریماڤۆ لە بواری گەشەپێدانی ژیانی کچان و ژنانی ناوچە گوند نشینەکانی سری لانکا بوو. لە دوای تیرۆرکردنی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٥٩، سیریماڤۆ هاتە ناو بواری سیاسەتەوە و بووە سەرۆکی حیزبی ئازادی سری لانکا، دواتر لە هەڵبژاردنی تەممووزی ١٩٦٠ی سری لانکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

سیریماڤۆ باندرانایکا لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Rettie, John (2000-10-11). "Obituary: Sirima Bandaranaike". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
  2. ^ "Sirimavo Bandaranaike | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
  3. ^ Dugger, Celia W. (2000-10-11). "Sirimavo Bandaranaike of Sri Lanka Dies at 84; First Woman Premier (Published 2000)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-24.