سۆماڵیا

وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا

سۆمالیا (بە عەربی: الصومال‎ ، بە زمانی سۆمالی: Soomaaliya) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری مۆگادیشویە. لە باکووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ جیبۆتی، لە باشووری ڕۆژئاوا لەگەڵ کینیا، لە باکوورەوە لەگەڵ کەنداوی عەدەن، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئۆقیانوسی ھیندی و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ زەریای ھیندی ھاوسنوورە ئەسیوپیا.  وە خاوەنی درێژترین سنووری دەریاییە لە کیشوەری ئەفریقا. زەویەکانی بە جۆراوجۆری فەلات و دەشت و بەرزاییەکان تایبەتمەندن. بە درێژایی ساڵ کەشوھەوای بیابانێکی گەرمی ھەیە لەگەڵ ھەندێک وەرزی گەرما و بارانێکی ناڕێک.

لە ڕابردوودا باکووری ڕۆژھەڵاتی سۆماڵ یەکێک بوو لە ناوەندە گرنگەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی نێوان وڵاتانی جیھانی کۆن. کە دەریاوان و بازرگانانی سۆماڵ، بازرگانییان بەزۆری بە بەھاراتەوە تێدا دەکرد، کە بە بەنرخترین بەرھەمەکانی ناوچەی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی و سۆکۆترا دادەنران بۆ میسرییە کۆنەکان و فینیقیەکان و ماسۆنەکان و بابلییەکان، لەگەڵ ھەموو کاروانە بازرگانییەکانی سۆماڵ پەیوەست بوون و سۆماڵییەکان پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵدا دامەزراند.[١][٢]

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە سۆماڵیا [٣]
ئایینەکان ڕێژە
ئیسلام(سوننە)
  
١٠٠٫٠٪

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Phoenicia pg 199
  2. ^ The Aromatherapy Book by Jeanne Rose and John Hulburd pg 94
  3. ^ بەختیاری, سەعی (2016). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ١٠٥. ISBN 978-964-342-431-2.