سکۆڵە دوو کەلێنی ژێرووی دڵە کە بەھۆی دیوارێکی ئەستوور و پتەوی ماسوولکەییەوە لێک جیاوە بوون.
قەبارەی سکۆڵەکان لە دالووەکان گەورەترە؛ ئەرکی سەرەکی سکۆڵەکان بریتییە لە ترومپا کردنی خوێن لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش.

سکۆڵه‌کان به‌ ڕه‌نگی سوور نیشان دراون.

ھەر سکۆڵەیێ، دوو دەریچەی ھەیە کە لە یەکیانەوە خوێن لە دالووەکان دێتە ناو سکۆڵەکان و لەوی دیکەیانەوە خوێن لە دڵ دەردەچێ. سکۆڵەی ڕاست لە دەریچەی سێلەتییەوە خوێن لە دالووی ڕاست وەردەگرێت؛ و لە دەریچەی سیپەلاکییەوە دەینێرێ بۆ سییەکان. سکۆڵەی چەپی دڵ، خوێنی پاک و ئۆکسجیندار لە ڕۆچنی دوولەتییەوە لە دالووی ڕاست وەردەگرێ و لە ڕێگای دەریچەی ئائۆرتییەوە، دەیڕێژێتە ناو ئائۆرت تا بە ھەموو ئەندامەکانی لەش بگا.

دیواری سکۆڵەکان زۆر ئەستوورتر و پتەوترن، بەو بۆنەوە کە خوێن بە فشارێکی یەکجار زۆر دەڕژێتە ناو سکۆڵەکان و لێی دەردەچێت.

ئەمەش ببینە دەستکاری

سه‌رچاوه‌ دەستکاری