سکۆلەرشیپ یان پشتگیریی دارایی جۆرێکە لە یارمەتیی دارایی، کە بە خوێندکاران دەدرێت، بۆ درێژەدان بە خوێندن. ئەم یارمەتییانە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک دەبێت.[١]

جۆرەکانی سکۆلەرشیپ دەستکاری

دەتوانرێت پێدانی سکۆلەرشیپەکان دابەش بکرێت بەسەر ئەو بنەمایەدا کە لەسەری بنیاتنراوە وەک:

  • شایستەیی
  • وەرزش
  • پێویستی
  • نەژاد
  • دامەزراوە
  • گشتی، بەردەستە بۆ ھەمووان

سکۆلەرشیپ بەپێی دامەزراوەکان دەستکاری

سەبارەت بەو دامەزراوانەی کە سکۆلەرشیپ پێشکەش دەکەن، ھەمەجۆرن، لەوانە:

  • حکوومەتەکان وەک زۆرێک لە حکوومەتەکانی جیھان سکۆلەرشیپ پێشکەش بە ھاووڵاتیانی خۆیان یان خوێندکاری بیانیی دەکەن بۆ ئەوەی تێیدا بخوێنن، بۆ نموونە سکۆلەرشیپی حکوومەتی تورکی.
  • زانکۆکان زۆربەی زانکۆکانی جیھان سکۆلەرشیپ پێشکەش بە خوێندکارە ناوخۆیی و بیانییەکانیان دەکەن، جا بە ھۆکاری ئەکادیمیی بێت یان مرۆیی. لەکاتێکدا زۆرێک لە زانکۆکانی وڵاتانی پێشکەوتوو گرنگی بە پێدانی سکۆلەرشیپ دەدەن بەمەبەستی ڕاکێشانی خوێندکاری بیانی.
  • ڕێکخراوە خێرخوازییەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Scholarship", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-08-22, retrieved 2022-09-07