سکۆت ئیستوود

ئەکتەرێکی ئەمریکی


سکۆی ئیستوود (بە ئینگلیزی: Scott Eastwood) ئەکتەرێکی ئەمەریکی و نمایشکەری جلوبەرگی پیاوانە.تاکو ئێستا لە چەندان فیلمی وەک

  • Flags of Our Fathers (٢٠٠٦)
Scott Eastwood
سکۆت ئیستوود

لەدایکبوون٢١ی مارسی ١٩٨٦
نیشتەجێیسان دیێگۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
پەروەردەلۆیۆلا ماریمۆنت
پیشەئەکتەر، بەرهەمهێنەر، نمایشکار
چالاکبوون٢٠٠٦-ئێستا
  • Gran Torino (٢٠٠٨)
  • Invictus (٢٠٠٩)
  • The Forger (٢٠١٢)
  • Trouble with the Curve (٢٠١٢)
  • Fury (٢٠١٤)

دەرکەوتووە، دواتر لەساڵی ٢٠١٥دا لە فیلمی ڕۆمانسی (The Longest Ride) دەرکەوت ، واش بڕیارە ساڵی ٢٠١٦ لە فیلمی دەستەی خۆکوژی دەربکەوێت، سکۆت کوڕی بچووکی ئەکتەری براوەی ئۆسکار کلینت ئیستوودە.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ئیستوود لە مۆنترێی ، کالیفۆڕنیا لەدایکبووە ، و لە هاوایدا ژیاوە.

کوڕی دەرهێنەر و ئەکتەری بەناوبانگ کلینت ئیستوودە ،و دایکیشی "جاکلین ڕیڤس" پیشەی خزمەتکاری نێو فڕۆکە بووە. هەروەها ٥ خوشک براشی هەیە لەناویاندا (کیمبەر تونس ، کایل ئیستوود ، ئەلیسن ئیستوود ، فڕاسێسکا فیشەر ئیستوود و مۆرگان ئیستوود.ساڵی ٢٠٠٣ قۆناغی داواناوەندی تەواو دەکات.

ئیستوود یەکێکە لە هەوادارەی سەرسەختەکانی زنجیرە تەلەڤزیۆنەکانی وەک "Gossip Girl".

لەساڵی ٢٠٠٨ دا . زانکۆی (لۆیۆلا ماریمۆنت)ی تەواو کردووە ، و لە ئێستاشدا لە سان دێگۆدا دەژی.

ژیانی پیشەگەری دەستکاری

لەسەرەتادا ئیستوود کە دەستی کرد بە کاری نواندن لە ژێر ناوی دایکیدا بەشدار دەبوو "ستۆت ڕیڤس" ، دواتر هەستی کرد کە ناوی باوکی لەوە گەورەترە ، لەساڵی ٢٠١٥ باوکی ڕێگەی پێنەدا بەشداری فیلمی نیشانەشکێنی ئەمەریکی ، دواتر لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی "ئەمە شتێکی کەسی نییە". هەروەها لە فیلمەکەی باوکیدا "Gran Torino" لە دیمەنێکی بچووکدا دەردەکەوێت ، و لە فیلمی (Invictus)یشدا ڕۆڵی بینی

لە ئایاری ٢٠١٠شدا ، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (Enter Nowhere)دا بینی ، و ڕۆڵی ئەکتەری پشتیگیکەری بینی لە فیلمی (Fury ).

ئیستوود ڕۆڵی "لوک کۆلینس" دەبینی لە فیلمی "The Longest Ride"ی ڕۆمانسی ، کە تیایدا چیڕۆکەکەی لە نۆڤلەکە وەرگیرابوو بەهەمان ناو ، و فیلمەکەش لە ئایاری ٢٠١٥ کەوتە سینەماکانی جیهانەوە.

هەروەها ئیستوود ناوی لەنێو لیستی ئەو ئەکتەرانەیە کە بەژداری لە فیلمی (Snowden) دەکات لە پاڵ ئەکتەران (Shailene Woodley) لە لەلایەن دەرهێنەر "Olivier Stone"ەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێ.جگە لەمانەش لە کلیپێکی گۆرانیبێژ تەیلۆر سویفتدا دەرکەوت.سکۆت لەساڵی ٢٠١٦شدا ناوی خراوەتە نێو لیستی ئەکتەران بۆ فیلمی دەستەی خۆکوژی کە تیایدا ڕۆڵی پاڵەوانێکی کۆمیکەکانی دی سی دەگێڕێ.