سپۆنجبۆب سکوێرپانتس

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی (١٩٩٩)

سپۆنجبۆب سکوێرپانتس (بە ئینگلیزی: SpongeBob SquarePants) زنجیرە کارتۆنێکی کۆمیدی ئەمریکییە کە لەلایەن زیندەوەرناسی دەریایی و ئەنیمەیشنکار ستیفن ھیلینبەرگ دروستکراوە، کە بۆ یەکەم جار لە ١ی ئایاری ١٩٩٩دا لە کۆمپانیای نیکلۆدیۆن پەخشکرا.[١] زۆرێک لە بیرۆکەکانی زنجیرەکە لە ناوچەی تیدالەوە سەرچاوەیان گرت، کە پەرتووکێکی پەروەردەیی بڵاونەکراوەیە، و لە ساڵی ١٩٨٩ دا لەلایەن ھێلنبێرگەوە دروستکراوە، بۆ ئەوەی خوێندکارەکانی لەژێر دەریادا فێری ژیان بکات.

سپۆنجبۆب سکوێرپانتس
سەرناوSpongeBob SquarePants
چەشنcomedy television series، children's television series
ئافرێنەرستیفن ھیلینبەرگ
پەخشکەری ڕەسەننیکلۆدیۆن، TV Globo، Sistema Brasileiro de Televisão، TV Cultura
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی ئایاری ١٩٩٩
ئاوازدانەرAPM Music، Universal Production Music
بەرھەمھێنەرستیفن ھیلینبەرگ، Paul Tibbitt، Vincent Waller
کۆمپانیای بەرھەمھێنانستۆدیۆکانی نیکلۆدیۆن ئەنیمەیشن
دابەشکەرParamount Networks International
Theme musicSpongeBob SquarePants Theme Song
شوێنی گێڕانەوەBikini Bottom
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییSpongeBob SquarePants universe
پێڕستی کەساتییەکانlist of SpongeBob SquarePants characters
پێڕستی ئەڵقەکانlist of SpongeBob SquarePants episodes
Fabrication methodtraditional animation، puppetoon animation، computer animation
پەرەپێدەرTim Hill، Nick Jennings
وێبگەhttp://www.spongebob.com
Has spin-offKamp Koral: SpongeBob's Under Years، The Patrick Star Show
Audio systemstereo
زنجیرەفیلمSpongeBob SquarePants

زنجیرەکە سەرگەرمی و چیرۆکەکان دەگێڕێتەوە دەربارەی کەسایەتی سەرەکی، سپۆنجبۆب و ھاوڕێکانی لە شارێکی خەیاڵی ژێر ئاو لە زەریای ھێمن بە ناوی «بنی گرووپەر». بەناوبانگبوونی زنجیرەکە وای کردووە کە زنجیرەکە ببێتە سەرکەوتنێک کە ھەموو ڕاگەیاندنەکان دەیانەوێت، ھەروەھا بەرزترین ڕیزبەندی لە کەناڵی نیکلۆدیۆن، ھەروەھا یەکێک لە بەناوبانگترین کارتۆنەکانی پینکتۆن. و زۆرترین خاوەندارێتی دابەشکراو لە تۆڕەکانی MTV (کۆمپانیای باوک). ئەم فرەنچایزە میدیاییە ٨ ملیار دۆلاری لە داھاتی بازرگانی بۆ کۆمپانیای نیکلۆدیۆن بەدەستھێناوە.[٢][٣]

بیرۆکەی دیزاینکردنی کەسایەتی سپۆنجبۆب لە ساڵی ١٩٨٤ بە خوێندنی بایۆلۆجی دەریایی لە پەیمانگای ئۆشن لە دانا پوینت لە کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ھاتە مێشکی ھیلینبێرگ، لەوێ سیناریۆیەکی بۆ ناوچەی خێزاو و نیشتاو نووسی، کە تێیدا شێوەکانی ژیانی دەریایی بەرجەستە کرد، لەوانەش سپۆنجبۆب. ھیلنبێرگ لە ساڵی ١٩٨٧ پەیمانگاکەی بەجێھێشت و بوو بە پەخشکەر، دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە پەیمانگای ھونەری کالیفۆرنیا کرد.

لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە پەرەپێدانی سپۆنجبۆب کرد وەک زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دوای ھەڵوەشاندنەوەی زنجیرەیەک بە ناوی «ژیانی ھاوچەرخی ڕۆکۆ» و گواسترایەوە بۆ کەسێک بە ناوی تۆم کێنی کە لەگەڵ ھێلنبێرگ کاریان کردووە بۆ پەرەپێدانی زنجیرەکە بە مەبەستی دەربڕینی کەسایەتی سەرەکی تێیدا. ناوی «سپۆنجبۆب» بوو لە سەرەتادا بە ناوی «سپۆنجبۆی» و زنجیرەکە ناوی «سپۆنجبۆی ئەھۆی» بوو، بەڵام ئەو ناوانە گۆڕان چونکە ئەو ناوە لەسەر زەویسڕێک بڵاوکراوەتەوە.

ئەڵقەی تاقیکاری بۆ یەکەمجار لە ١ی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا پەخشکرا، دوای پەخشکردنی خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان لە ساڵی ١٩٩٩، زنجیرەکە لە سەرانسەری جیھاندا ستایشی زۆری ڕەخنەگرانی لێکرا و لە وەرزی دووەمیدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا. فیلمە درێژەکە بەناوی سپۆنجبۆب سکوێرپانتس لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە سینەماکان نمایشکرا و بەدواداچوونێکی بۆ دەکرێت، کە بڕیارە لە ١٣ی شووباتی ٢٠١٥ نمایشبکرێت، لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٢ زنجیرەکە نوێکرایەوە و وەرزی نۆیەمی بوو پەخش کرا، لە ئەڵقەی «شوێنە توندڕەوەکان» دەستی پێکرد..

سەرەڕای ناوبانگێکی بەرفراوانی زنجیرەکە، بەڵام بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە فیلمە وەرگیراوەکان و یەکێک لە ڕەخنەکانیان لە زنجیرەکە ئاراستەی سێکسی بووە. زنجیرەکە پاڵێوراو بووە بۆ ١٥ خەڵاتی ئیمی و لە ساڵی ٢٠١٠دا پرۆگرامی وێنەی جووڵاوی نایابی لە پۆلێکی تایبەتدا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ جۆرێک لە قارچک بە ناوی سپۆنجیفۆرما سکوێرپانتسی دەرکەوت کە ناوی کەسایەتی سپۆنجبۆبی وەرگرتووە.

فیلمەکان دەستکاری

فیلمی سۆپۆنجبۆب سکوێرپانتس لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە، کە تێیدا چیرۆکی دزینی تاجی شا نەپتون لەلایەن سامسۆنەوە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی مستەر کرابس تێوەگلێنێت، کاتێک پاشا دەست دەکات بە لەسێدارەدانی مستەر کرابس، سپۆنجبۆب خۆبەخشانە دەچێتە شاری گوێچکەماسی بۆ دۆزینەوەی تاجەکە و لە کۆتا ساتدا ئەنجامی دەدات.

فیلمەکە سەرنجی باشی پێدرا، و داھاتی ١٤٠ ملیۆن دۆلاری لە سینەماکاندا بەدەستھێنا. مەبەست ئەوە بوو کە فیلمەکە کۆتایی ئەڵقەکانی زنجیرەی سپۆنجبۆب بێت، بەڵام زنجیرەکە بۆ وەرزی نوێ بەردەوام بوو، تاکە گۆڕانکاریش کە ڕوویدا، تەرخانکردنی نووسینی ئەڵقەکان بوو بۆ نووسەرێکی نوێ.

فیلمەکە بە ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرز و کۆمپانیای نیکلۆدیۆن موڤیس بەرھەم ھێنراوە و دابەشکراوە و تایبەتە بە ڕۆحی جوڵس ئەنگڵس، سینەماکار و ھونەرمەند و دەرھێنەر و پەیکەرتاش و پەروەردەکارێکی جوولەکەی ھەنگاری-ئەمریکی و لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆچی دوایی کردووە و لە سەرەتاکانی ژیانی لە واڵت دیزنی ساڵی ٢٠٠٣دا کاری کردووە. تا ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢؛ فیلمی دووەم کە درێژەی ئەم فیلمەیە، ڕاگەیەندرا و لە ساڵی ٢٠١٤ لە سینەماکان نمایشکرا.

کەسایەتییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Brent Jones, ed. (14 July 2009). "SquarePants: Bobbing along for 10 years". USA Today. Gannett Co. Inc.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20140407074820/http://www.omg-facts.com/Celebs/The-creator-of-SpongeBob-Squarepants-was/15240
  3. ^ https://mnilive.com/2009/06/virgin-media-broadcasts-first-tv-ad-for-mobile/