سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا

سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا (بە ئینگلیزی: Springer Science+Business Media S.A) بڵاوکراوەیەکی نێودەوڵەتیە کە پەرتوکی ئەکادیمی و گۆڤاری تایبەتیە زانستیەکان بڵاو دەکاتەوە. بڵاو کراوەکانی ئەم بڵاوکراوەیە ھەم لە شێوەی پەرتۆکی چاپ کراون و ھەم لە شێوەی ئەلێکتڕۆنیین و لە ڕێی ئینتێرنێتەوە دەخرێتە بەردەستی خوێنەران و توێژەران. پێگەی سەرەکی لە شارت بەرلینە (ئەڵمانیا). ئەم بڵاوکراوەیە دوای ئێلزڤییر دووەم گەورەترین بڵاوکراوەکانی دونیایە کە ساڵانە چەندین میلیۆن دۆلار لە فرۆشی بڵاوکراوەکانی بەدەست دەھێنێت. بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٣ نزیک ٩٤٣ میلیۆن یۆرۆی لە ڕێی فرۆشتنی بڵاوکراوەکانیەوە بەدەست ھێناو.[١]

سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا
پیشەسازیpublishing industry
دامەزران١٠ی ئایاری ١٨٤٢
دامەزرێنەرJulius Springer
بەڕێوەبەرDerk Haank
وڵاتئەڵمانیا
دابەشکاریی کارگێڕیبەرلین
پۆتانی شوێن٤٩°٢٤′٤٤″N ٨°٤٢′٣٦″E
ئەندامیInternational DOI Foundation، Open Access Scholarly Publishers Association
دۆخی یاساییSociété anonyme
شوێنی دامەزرانبەرلین
بەشێکە لە کۆمپانیایSpringer Nature
خاوەنیMarine Biology
شوێنی بارەگاکانلوکسەمبورگ
زمانەکانئەڵمانی
بەرھەمەکان و ماددەکان
IPv6 routing prefix2a02:2ad0:108::/48
وێبگەhttps://www.springer.com/
Map

زیاد لە ٢٢٠٠ گۆڤار بە زمانی ئینگلیزی و زیادتر لە ٨٤٠٠ پەرتوکی لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاو کردۆتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاو کراوەی ھالتسپرینگ و نەیچەر و سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا، بەیەکەوە گرێبەستێکیان کرد کۆمپانیایەکی ھاوبەشیان دامەزراند بە ناونیشانی سپرینگەر نەیچەر.[٢]

مێژوو دەستکاری

ژۆلیۆس سپرینگەر، سپرینگەر ورلاگی لە ساڵی ١٨٤٢ لە بەرلین دامەزراند. بە کەمتر لە ٣٠ ساڵ، کوڕەکەی لە کۆمپانیایەکی بچوک کە تەنھا ٤ کارمەندی ھەبوو بەرفراوانی کرد و گەیاندیە دووەم گەورەترین بڵاوکراوەی زانکۆیی ئەوکاتی ووڵاتی ئەڵمانیا کە ٦٥ کارمەندی لە خۆ گرتبوو. لە ساڵی ١٩٦٤ نوسینگەیەکیان لە نیۆیۆڕک و دواتریش لە تۆکیۆ، پاریس، میلان، ھۆنگ کۆنگ و دێھلی کردەوە.

بەرھەمە ئەلێکتڕۆنیەکان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٦ بەدواوە، سپرینگەر پەرتوک و گۆڤارە ئەلێکتڕۆنیەکانی خستە ناو سایتی springerLink.

سپرینگەر وێنە (springerImages) لە ساڵی ٢٠٠٨ وە دامەزراوە و زیاد لە ١٬٨ میلیۆن وێنەی زانستی فەراھەم کردوە.

سەرچاوەکان دەستکاری