سپاتیفای

خزمەتگوزارییەکی ستریمینگی مۆسیقا

سپاتیفای (بە ئینگلیزی: Spotify • گۆکردن: /ˈspɒtɪf/) خزمەتگوزارییەکی ستریمی مۆسیقایە کە بە فەرمی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ دامەزراوە و لەلایەن ستارتئەپەوە پەرەی پێ دراوە، لە ستۆکۆڵمی سوید. سپاتیفای دوو خزمەتگوزاری دەبەخشێت بە بەکارھێنەرانی، ئەو بەکارھێنەرانەی کە بە خۆڕایی گوێ دەگرن (پارە نادەن) ئەوا لەکاتی تەواوبوونی ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە گوێی لێ دەگرێت بە شێوەیەکی ھەرەمەکی ڕێکلامێکی دەنگیان گوێ لێ دەبێت. ئەو بەکارھێنەرانەی کە پارە دەدەن گوێیان لەم ڕێکلامانە نابێت و لە پاڵ ئەمەشدا توانای ئەوەیان دەبێت کە گۆرانی دابگرن بۆ گوێگرتن بەبێ ئینتەرنێت (ئۆفلاین) بەڵام بەکارھێنەرانی ئاسایی تەنھا دەتوانن بە ئینتەرنێتەوە سپاتیفای بەکار بھێنن. لەکاتی خۆ تۆمارکردن و دانانی ھەژمار بۆ یەکەم جار، سپاتیفای بە خۆڕایی بۆ ماوەی مانگێک ھەژمارەکەت دەکات بە (پریمیوم) واتە ھەموو خزمەتگوزارییەکانی بە خۆڕایی پێشکەش دەکات بە بەکارھێنەر وەک تاقیکردنەوەیەک.

سپاتیفای لە ئەورووپا، ئەمریکا، ئوسترالیا و زۆربەی بەشەکانی ئاسیا وەک تایوان و ژاپۆن خزمەتگوزاریی ھەیە. لە ئێستادا لە ئێراق و کوردستان بەردەست نییە، بەڵام دەتوانرێت لە ڕێگەی ڤی پی ئێنەوە بەردەست بکرێت بە شێوەیەکی ئاسایی بەھەرحاڵ و دەتوانرێت وەک بەکارھێنەرێکی ئاسایی کاری پێ بکرێت. سپاتیفای لەسەر ھەموو ئەو سەکۆیانەی کە لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس، لێنەکس، ئەندرۆید و ویندۆوز کار دەکەن بەردەستە.[١]

ھەژمار و بەشداریکردن دەستکاری

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦، ئەو ھەژمارانەی کە گوێگرتنی بێ دابڕان دەبەخشن بە بەکارھێنەران پێکھاتوون لە:

جۆر ئازادیی لە ڕێکلام گوێگرتن بە مۆبایل کوالیتی بەرز گوێگرتن بەبێ ئینتەرنێت نرخی مانگانە
یو کەی یو ئێس ئوسترالیا کەنەدا ئەورووپا (C)
سپاتیفای خۆڕایی نەخێر دیاریکراور، گۆرانییەکان تەنھا بە ھەڵکەوتن نەخێر نەخێر خۆڕایی
پریمییەم (پارەدان) بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ £٩٫٩٩ $٩٫٩٩ $١١٫٩٩ $٩٫٩٩ €٩٫٩٩
سپاتیفای خێزانیی[٢] بەڵێ بەڵێ بەڵێ بەڵێ £١٤٫٩٩ $١٤٫٩٩ $١٧٫٩٩ $١٤٫٩٩ €١٤٫٩٩

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ *بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Spotify»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی شوبات، ٢٠١٧.
  2. ^ "Spotify Family Plan Gets an Upgrade". Spotify. 23 May 2016. Archived from the original on 2ی Februaryی 2017. Retrieved 22 January 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.