سوێری پێکھاتەیەکی خوێ واوکە کە لە زانستی ئاودا زاراوەیەکی ڕەگەزییە بۆ ناساندنی ئاستی خوێی جیاواز لە ئاودا بەکاردێت. ھەروەھا بۆ گشت جۆرە خوێیەکانی سۆدیۆم کۆلۆڕاید، منیزیوم، خوێی مەگنسیۆم، خوێی کالسیۆم و خوێی بیکاربۆناتی جۆراوجۆر بەکاردێت. ئاستی سوێری و خوێواوکی ئاوەکان بەگوێرەی بڕ و جۆری خوێیە تواوەکانی ناوی دیاری دەکرێت بۆ نموونە ئاوی دەریاکان لە ھەر لیترێکی ١٠٠٠ گرام خوێی تواوەی تێدایە و تێکڕای سوێری لە دەریا و زەریاکان ٣٥ لەسەدە، و دەتوانین بڵێین بۆ ھەر ١٠٠٠ گرام ئاوی دەریا ٣٥ گرام خوێی تواوەی لەخۆ گرتووە. ھەروەھا ڕێژەی سوێری ئاوەکەی بەپێی سوێری خاکەکەی (شۆڕاو) دەگۆڕێت.

سوێری
ئاوی سازگار سوێری
< 0.05% 0.05 – 3% 3 – 5% > 5%
< 0.5 ‰ 0.5 – 30 ‰ 30 – 50 ‰ > 50 ‰

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری