سوڵتان وەلەد ناوی تەواوی محمد سوڵتان بەھائەددینی کوری جەلالەددین محمدی کوری «سوڵتان ولعولەما» بەھائەددین محمدە، نازناوەکەشی سوڵتان وەلەدە. باوکی بە ناوی پاپیرەی کردۆتەوە.

لە ٢٤/ ٤ /١٢٢٦ لە قۆنیا لەدایک بووە، و لە ١١/ ١١ /١٣١٢ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە قۆنیا وەفاتی کردووە. کوڕە گەورەی مەولانای ڕۆمییە، و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی رێبازی سۆفیگەری مەولەویە.

زانستی سۆفیگەری لە باوکی و شەمسی تەبرێزی و حوسامەدین چەلەبی وەرگرتووە.[١]

بەرھەمەکانی دەستکاری

 
دەستنوسێکی کۆنی پەرتووکی "ئیبتیدانامە"ی سوڵتان وەلەد لە کتێبخانەی گشتی بولغاریا - ێۆفیا

سوڵتان وەلەد شاعیر و شیعری بە ھەرسێ زمانی فارسی و تورکی و عەرەبی داناوە، لە گرنگترین پەرتووکەکانی:

  • دیوانی وەلەد
  • معاریفی وەلەدی
  • رباب نامە
  • ئیبتیدانامە
  • ئینتیھانامە

لەگەڵ ئەوەشدا نوسینەکان و وتارەکانی باوکی کۆکردۆتەوە و کردی بە پەرتووک وەکو پەرتووکی فیھی ما فیھ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. کتێبی مەولانا تۆزی بەرپێی خۆشەویست / نوسینی: د. زانا ئەحمەد
  2. نامیلكه‌ی :- "كه‌سایه‌تیه‌ مه‌زنه‌كانی نێو دونیای ته‌صه‌وف" له‌ نوسینی :- یاد نورسی