سوزان بی ئەنتۆنی (بە زمانی ئینگلیزی:Susan B. Anthony؛لە دایکبووی ١٥ی شووباتی ١٨٢٠ - مردووی ١٣ی ئازاری ١٩٠٦) ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنان و ڕیفرۆرمخوازی ئەمریکی بوو.[١] ئەو ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بزووتنەوەی مافی دەنگدانی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. جگە لە مافەکانی ژنان، ئەوا سوزان هەر لە ١٧ ساڵییەوە کاری لەسەر دژایەتیکردنی بەندایەتی دەکرد. لە ساڵی ١٨٥٨، بووە نوێنەری نیویۆرک لە کۆمەڵەی کۆمەڵگای ئەمریکیی بۆ دژایەتیکردنی کۆیلایەتی.[٢]

سوزان بی ئەنتۆنی
بە ئینگلیزی: Susan Brownell Anthony
لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٨٢٠
Adams، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٣ی ئازاری ١٩٠٦(١٩٠٦-٠٣-١٣) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
Rochester, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونSusan Anthony
ھۆی مەرگسستبوونی دڵ، سیەسۆ
شوێنی ناشتنپاریس
باوکDaniel Anthony
دایکLucy Read
خوشک و براDaniel Read Anthony، Mary Stafford Anthony، Jacob Merritt Anthony
ھاوسەربێ نرخ
بواری کارwomen's suffrage
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ئەرشیڤەکان لەSmith College، Rare Books, Special Collections, and Preservation, University of Rochester، Rare Books, Special Collections, and Preservation, University of Rochester
ئەندامیDaughters of the American Revolution
خەڵاتەکانNational Women's Hall of Fame

لە ساڵی ١٨٥١، لەگەڵ ئیلیزابێت کادی ستانتۆن بەیەکەوە هەنگاویان نا بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی گەشەپێدانی مافەکانی ژنان، ئەوان بەیەکەوە بۆ چەندی دەیە کاریان کرد لەڕێی بڵاوکردنەوەی کتێب و وتارەکانیان. لە ماوەی شەڕی ناوخۆییی ئەمریکا، یەکێتیی ژنانی دڵسۆزی نەتەوەییان دامەزراند کە لەدژی کۆیلایەتی چالاکییان هەبوو. ئەوان لە ساڵی ١٨٦٨، ڕۆژنامەیەکیشیان بەناوی شۆڕشەکە (The Revolution) بڵاودەکردەوە.[٣]

ئەو بۆ چەسپاندنی مافی دەنگدانی ژنان گەشتی بۆ چەندین ناوچەی ئەمریکا کرد، ساڵانە ٧٥ بۆ ١٠٠ وتاری لە شوێنە جیاجیاکان دەدا. بۆ ئەم پرسە بەشداریی لە چەندین کەمپەینن کرد. نەک لە ئاستی ئەمریکا، ئەو لە چالاکییە نێونەتەوەییەکانیش بۆ پرسی ژنان ڕۆڵی هەبوو.

سوزان بی ئەنتۆنی لە ڕۆژی ١٣ی ئازاری ١٩٠٦، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Susan B. Anthony". rrlc.org. Retrieved 2021-02-25.
  2. ^ "Susan B. Anthony". National Women's History Museum (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
  3. ^ "Susan B. Anthony | Biography, Accomplishments, Dollar, Suffrage, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
  4. ^ Editors, History com. "Susan B. Anthony". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25. {{cite web}}: |last= has generic name (help)