سوودی ڕێژەیی دەستەواژەیەکە کەوا ئابووریناسان بەکاریدەھێنن بەتایبەت لە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا. وڵاتێک سوودێکی ڕێژەیی پێدەگات کاتێک کاڵایەک بەرھەمدەھێنێت بە دەستبەرداربوونی کەمتر و بەھای قوربانیپێکراوی کەمتر لە وڵاتێکی دیکە.[١]

نموونەکەی ڕیکاردۆ دەستکاری

بۆ نموونە، لەکاتی شۆڕشی پیشەسازیدا، ھەردوو وڵاتی ئینگڵتەرا و پورتوگال مەی و جلیان بەرھەمدەھێنا.

کاتژمێری پێویست بۆ بەرھەمێنان یەک دانە
وڵات جلوبەرگ مەی
ئینگڵتەڕا ١٠٠ ١٢٠
پورتوگال ٩٠ ٨٠

وایدابنێ ئەم ژمارانەی سەرەوە نیشان دەدات بۆ دروستکردنی دانەیەک پارچەی جلوبەرگ یان بوتڵێک مەی چەند کات دەخایەنێت. لەماوەی ١٠٠ کاتژمێردا، ئینگڵتەڕا دەتوانێت ١ پارچە جلوبەرگ بەرھەمبھێنێت یاخود ٥/٦ بوتڵی مەی. لەوکاتەی پورتوگال لە ماوەی ٩٠ کاتژمێردا، دەتوانێت ١ پارچە جولبەرگ یاخود ٩/٨ بوتڵی مەی بەرھەمبھێنێت، ھەر بۆیەش لێرەدا پورتوگال سوودی تەواوی زیاترە. لەوکاتەی ئینگڵتەڕا بە بەرھەمھێنانی جلوبەرگ، بەرھەمھێنانی مەی بە ٥/٦ کەمتر دەبێتەوە و پورتوگال ٩/٨ کەمتر دەبێتەوە، ھەربۆیەش ئینگلیزەکان سوودی ڕێژەییان زیاترە بەو پێیەی قوربانی کەمتر دەدەن لە بەرھەھێنانەکەیان.

ھەر بۆیەش دەیڤد ڕیکاردۆ پێشبینی ئەوەی کرد کە پورتوگال واز لە بەرھەمھێنانی جلوبەرگ دەکاتەوە و ئینگڵتەڕا واز لە بەرھەمێھانی مەی دەکاتەوە تاکو تەرکیز بکەنە سەر ئەو شتەی دەتوانن زۆرترینی لێ بەرھەمبھێنن بە کەمترین زەرەر و قوربانیدان. بە تێپەڕبوونی ساڵەکان، پێشبینییەکەی ڕیکاردۆ ھاتە دی.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Maneschi, Andrea 1998. Comparative advantage in international trade: a historical perspective. Cheltenham: Elgar. p. 1.
  2. ^ Amadeo, Kimberly. "Understanding Comparative Advantage". The Balance (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-07-18.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری