سوورێژە

(لە سورێژەەوە ڕەوانە کراوە)

سورێژە (بە ئینگلیزی: Measles) یەکێکە لە دیارترین نەخۆشیە ڤایرۆسیە گوازراوەکان کە بەھۆی ڤایرۆسی سورێژە (Measles virus) دەگوازرێتەوەو تووش ئەبێت. ئەگەری تووشبوونی ھەیە لەھەر تەمەنێکدا، بەڵام لە تەمەنی منداڵی تایبەت لە نێوان ٩ مانگ بۆ ٥ ساڵی باوترە وەک لە تەمەنەکانیتر. ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملێون کەس تووشی ڤایرۆسی سورێژە ئەبێت بەتایبەتی لە ووڵاتەکانی کیشوەری ئاسیاو ئەفریقیا. نیشانەکان: نیشانەکان بۆماوەی ١٠–١٢ ڕۆژ دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەرئەکەون و بۆماوەی ٧–١٠ ڕۆژ ئەمێننەوە. نیشانە سەرەتاییەکان بریتین لە؛ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (ڕەنگە بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە)، کۆکە، پەسیو، ھەوکردن و سووربوونەوەی چاو، دەرکەوتنی برینی بچووکی سپی کە پێی ئەوترێت(koplik spots) لە ناو دەم، پەیدابوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست دوای نزیکەی ٣–٥ ڕۆژ لەدەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان دەرئەکەوێت سەرەتا لە دوم و چاوو و پشت گوێ کان دەست پێ ئەکات ئینجا بەشی خوارەوەی لەش ئەگرێتەوە. چارەسەرکردن: چارەسەری ڤایرۆسی سورێژە بریتیە لە: چارەسەری نیشانە سەرەتاییەکان وەک تا، کۆکە.. ، لەگەڵ پێدانی ڤیتامین A بەتایبەت لە ووڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لەگەڵ چارەسەرکردنی ھەوکردنی سیەکان و گوێ و پەردەی مێشک لەکاتی ڕوودانی أن کە ڕەنگە لە ھەندێ تووشبوو ڕووبدەن. خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سورێژە: باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سوورێژە لە ڕێگەی کوتان (vaccination) ەوەیە، کە بەشێوەیەکی بەرچاوو دراماتیکی ڕێژەی تووشبووانی بە بڕی ٨٠٪ کەمکردۆتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری