سروە گۆڤارێکی فەرھەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە‌ شێوە‌ی مانگانە دەردەچێت.ئێستا لە لایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی لە شاری سنەوە چاپ دەکرێ. گۆڤاری سروە لە تە‌واوی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بڵاو دە‌کرێتە‌وە.

ئەم گۆڤارە بەدەستپێشخەریی ھێمن شاعیر و نووسەری کورد، ژمارە ١ی لە بەھاری ١٩٨٥ لە شاری ورمێ دەرچووە. یەکەم سەرنووسەری تا ژمارەی ٥ ھێمنی شاعیر بووە، پاشان ئەحمەدی قازی.

سروە ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە خزمەت بە فەرھەنگ و کلتووری کورد و ھەروەھا فێرکردنی زمانی کوردی بە گەنج و لاوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

سەرچاوەکان دەستکاری