ستیڤن ڤان زانت

موزیکزانی ئه مه ریکی

ستیڤن ڤان زانت (لەدایکبووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠) ئەکتەر، مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەر و چالاکوانێکی ئەمەریکییە کەوا بە ناوەکانی ستەیجی لیتڵ ستیڤن و مایامی ستیڤیش ناسراوە. ڤان زانت ئەندامی باندەکەی بڕوس سپرینگتینیشە بەناوی ئی ستریت باند، کەوا لەوێ ڕۆڵی گیتارژەن و ماندۆلینژەنی ھەیە. ھەروەھا ڤان زانت جێ دەستی خۆی لە بواری نواندنیشدا جێھێشتووە بە ھەریەک لە ڕۆڵەکانی سیلڤیۆ دانتێ لە زنجیرەی The Sopranos (١٩٩٩–٢٠٠٧) و گڕانک تاگلیانۆ لە زنجیرەی Lillyhammer (٢٠١٢–٢٠١٤). ڤان زانت خاوەن باندی سەربەخۆی خۆشیەتی بەناوی Little Steven and The Disciples of Soul کە لە ساڵانی ھەشتاکانەوە چالاکن. لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڤان زانت خرایە نێو لیستی ئەفسانەکانی ڕۆکن ڕۆڵ وەک ئەندامێکی باندی ئی ستریت.

ستیڤن ڤان زانت
ڤان زانت لە چالاکیەکی تایبەت بە ھەوادارانی لە نیویۆڕک لە ٢٠١٨
ڤان زانت لە چالاکیەکی تایبەت بە ھەوادارانی لە نیویۆڕک لە ٢٠١٨
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونستیڤن لینتۆ
ھەروەھا ناسراوە بەلیتڵ ستیڤن، مایامی ستیڤ، سیلڤیۆ و ستیڤن ڤان زانت
لەدایکبووی (١٩٥٠-١١-٢٢) ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ)
وینترۆپ، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بنەچەمیدڵتاون، نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
چەشنەکانڕۆک
پیشە(کان)
  • ئاوازدانەر
  • میوزیکژەن
  • بەرھەمھێنەر
  • ئەکتەر
  • دی جەی
ئامێرەکان
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٨– تا ئێستا
کۆمپانیاکانColumbia, Epic, EMI America, BMG, Manhattan, RCA, Renegade Nation, Wicked Cool Records, Rhino
وێبگەundergroundgarage.com
littlesteven.com

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

وێبگەی فەرمی   ستیڤن ڤان زانت لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان