سترۆمای

مۆسیقاژەن و بەرهەمهێنەری بەلجیکی (لەدایکبووی ١٩٨٥)

پۆڵ ڤان ھاڤەر (گۆکردنی فەڕەنسی: [stʁomae] یان [stʁomaj][١])، لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٨٥، ناسراو بە سترۆمای، مۆسیقاژەن، راپەر و ئاوازدانەری بەلجیکییە. لە ژانەری ھیپ ھۆپ و میوزیکی کارەبایی کاردەکات. سترۆمای بە شێوەیەکی دیار ناسرا لەنێو خەڵکدا بە گۆرانییەکەی "Alors on danse" (بۆیە سەما دەکەین) لە ئەلبوومی "Cheese" (پەنیر)، کە بووە گۆرانی ژمارە یەک لە چەندین وڵاتانی ئەوڕووپا. لە ساڵی ٢٠١٣، ئەلبوومی دووەمی "Racine carrée" (ڕەگی دووجا)، سەرکەوتنێگی گەورەی بازرگانی بوو کە زیاتر لە دوو میلیۆن کۆپی فرۆشرا لە فەرەنسا بەتەنیا و شەش سەد ھەزار یەکەی تر فرۆشران لە شوێنانی تر. سترۆمای زیاتر لە ٨٫٥ میلیۆن ریکۆردی فرۆشتووە لە سەرانسەری جیھاندا. میوزیکەکەی بەشێوەیەکی سەرەکی بە زمانی فەرەنسی دەگووترێت.

سترۆمای
سترۆمای لە فیستیڤاڵی "ئێن جەی ئاڕ"لە ساڵی ٢٠١١
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونپۆڵ ڤان ھاڤەر
لەدایکبووی (١٩٨٥-٠٣-١٢) ١٢ی ئازاری ١٩٨٥ (تەمەن ٣٩ ساڵ)
ئێتەربیک، بروکسێل، بەلجیکا
چەشنەکان
پیشە(کان)
ئامێرەکان
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٠ - ئێستا
کۆمپانیاکان
وێبگەmosaert.com/projects/stromae

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

پۆڵ ڤان ھەڤەر لە شاری برووسێلسی بەلجیکا لەدایکبووە و گەورەبوو لەناوچەی «لاکن» باوکی ڕواندی بوو، پیێر روتار و دایکیشی بەلجیکی فەلەمنگی بوو،[٢][٣] میراندا ڤان ھاڤەر. پۆڵ ڤان ھاڤەر و خوشک و براکانی گەورەبوون لەگەڵ دایکیان ئەمەش لەوکاتەی باوکی، ئەندازیارێکی سەرکەوتوو، کوژرا لە کۆمەڵکووژی ڕواندا لە ساڵی ١٩٩٤.[٤][٥] پۆڵ لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی ڕۆمانی دەستیبەخوێندن کرد دوای ئەوەی سەرنەکەوت لە قوتابخانە حکوومیەکەی. ئەو گرووپێکی ڕاپی دانا لەگەڵ ھاوڕێکانی لەو کاتەی لە قوتابخانەدا بوو، چەندین ھونەرمەند کاریگەرییان ھەبووە لەسەری وەک گۆرانیبێژ جاک برێل، کوبان سۆن و کۆنگۆلیس رومبا.[٦]

کاروانی مۆسیقاژەنی دەستکاری

٢٠٠٠–٢٠٠٧: دەستپێک دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٠، ئەو دەرکەوت وەک راپەرێک بە ناوی "Opmaestro" (ئۆپمایسترۆ)، بەڵام دواتر ناسناوی گۆڕی بۆ "Stromae" (سترۆمای)، ناوی سترۆمای مایسترۆیە بەڵام بڕگەکان پێچەوانەکراونەتەوە، وەک ئەوەی ئەو شتە باوە لە زمانی فەرەنسی کە پێیدەگووترێت "ڤێرلان".[٧]

لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، پۆڵ باندێکی راپی درووستکرد بە ناوی "Suspicion" (گومان) لەگەڵ ڕاپەر J.E.D.I. (ج.ی.د. ا). لە شاری ئایشۆڤ لە سویسڕا. گۆرانی و ڤیدیۆی میوزیکی گۆرانی "Faut que t'arrête le Rap" (دەبێ واز لە راپ بێنی) یان بەرھەمھێنا پێش ئەوەی J.E.D.I. بڕیاریدا لە باندەکە دەربچێت تا پارەی قوتابخانەکەی بدات. ڤان ھاڤەر لە کاتەکانی دیکەی لە پیشەسازی میوانداری کاری دەکرد بەڵام بەشێوەیەکی ئەکادیمی، لە ئاستی نموونەیی کارینەدەکرد. دواتر، پۆڵ بوو بە قوتابی لە پەیمانگای نەتەوەیی ڕادیۆ و ھوونەری وێنەگرتن، یەکەم ئەلبوومی خۆی دەرھێنا بەناوی "Juste un cerveau, un flow, un fond et un mic" (تەنھا مێشکێک، ڕەوینێک، باکگراوندێک و مایکێک).

٢٠٠٧–٢٠٠٨: یەکەم ئەلبووم و ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیا دەستکاری

ساڵی ٢٠٠٧، لەو کاتەی کە سترۆمای لە پەیمانگای نەتەوەیی ڕادیۆ و ھوونەری وێنەگرتن دەیخوێند، ستۆمای بڕیاریدا کە بە تەواوی بایەخ بە کاروانی مۆسیقاژەنی خۆی بدا کە لە ئەنجامدا توانی یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاوبکاتەوە بەناوی "Juste un cerveau, un flow, un fond et un mic". لە ساڵی ٢٠٠٨، سترۆمای ڕێکەوتنێکی ٤ ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای "Because Music" (چونکە میوزیک) لەگەڵ کۆمپانیای 'Kilomaître' (کیلۆمێت) واژووکرد.

٢٠٠٨–٢٠١٢: پێشکەوتن و ناوبانگی جیھانی دەستکاری

ساڵی ٢٠٠٨، سترۆمای وەک مەشق کردووێک کاری دەکرد لە وێستگەی ڕادیۆی (ئێن ئار جەی) لە بروسکێل. ڤینسێنت ڤێربێلێن، راھێنەری میوزیکی، سەرسام بوو بە بەھرەی سترۆمای لە گۆرانی "Alors on danse" (بۆیە سەما دەکەین) وە بڕیاریدا بۆ یەکەم جار پەخشیبکات لە وێستگەی ڕادیۆی (ئێن ئار جەی). کاردانەوەی گوێگران بۆ گۆرانییەکە (لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکان، لەوانە ئانا وینتۆر، ژان کڵاود ڤان دام و سەرۆکی فەرەنسا نیکۆڵا سارکۆزی) نایاب بوو و سترۆمای ناساند بە جیھاندا. دوای چەند ھەفتەیەک، گۆرانییەکە بوو بە ژمارە یەک لە بەلجیکا.

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٠، گۆرانی "Alors on danse" (بۆیە سەما دەکەین) بوو بە گۆرانی ژمارە یەک لە وڵاتانی بەلجیکا، سوید، یۆنان، ئەڵمانیا، نەمسا، تورکیا، سویسڕا، ئیتاڵیا، دانیماڕک، ڕۆمانیا، چیک.

لە ٢ی ئەیلوول، ستۆمای کاری کرد لەگەل کانیێ وێست و گیلبێر فۆرت لەسەر ریمیکسی گۆرانی "Alors on danse"[٨] (بۆیە سەما دەکەین). لە ساڵی ٢٠١٠ سترۆمای پاڵێوراو بوو وەک باشترین نواندنی ھۆڵەندی و بەلجیکی لە خەڵاتانی میوزیکی ئەوڕووپای (ئێم تی ڤی).

لە بارەی میوزیک و ئەو کەسانەی کاریگەرییان ھەبووە لەسەری، سترۆمای گووتی: "لە باندێکی بچووکی ڕاپ بووم، بیرم لەوە کردەوە کە لە جیاتی ئەوەی کۆپی دەنگی فەرەنسی بکەم، باشترە بە ستایلێکی ئەمریکی و ئەوڕووپی تێکەڵکراو گۆرانی بڵێم. دوای ئەوە "یۆرۆدانس"م بەبیرھاتەوە (جۆرێکی دانسی کارەباییە کە لە ھەشتاکانەوە دەستی پێکرد). بۆ ماوەیەکی درێژ، شەرمەزار بووین بۆ ئەم دەنگە بەڵام زۆر ھەیە تا بدۆزرێتەوە. بنچینەیەکی ھەیە لە ھەمووشتێکدا، لە ماڵەوە بۆ سالسا. ڕێزێکی زۆری جاک برێل دەگرم -- ئەو کاریگەرییەکی زۆری لەسەرم دا ھەبووە و زۆر کەسایەتی تر وەک کوبان سۆن، کۆنگۆلیس رومبا کە بە مندالێ زۆر گوێم لێێان دەگرت، ئەو میوزیکە ھەموو ئەفریقای ھەژاند." سترۆمای جەختی دەکاتەوە کە دەیویست کاربکات لەگەڵ گرووپی ڕاپ Swag+5 لەگەڵ ڕاپەر T-Jay (تی-جەی). لە کۆتاییدا، نەیانتوانی کار لەگەڵ یەکتر بکەن، ھەرچەندە سترۆمای دووبارەی کردەوە کە ھەوادارێکی سەرسەختی گرووپەکەیە.[٩]

سترۆمای یەکێک بوو لە ١٠ براوەکانی خەڵاتی European Border Breakers Award لە ساڵێ ٢٠١١. لە ٩ی مانگی شوباتی ساڵێ ٢٠١١، یەکەم ئەلبوومی "Cheese" (پەنیر) لەگەڵ یەکەم تاکەگۆرانی خۆی "Alors on danse" (بۆیە سەما دەکەین) بوو بە براوەی باشترین ئەلبوومی سەماکردن ھەڵبژێردرا لە خەڵاتانی Victoires de la musique.

لە ساڵی ٢٠١١، سترۆمای پاڵێوراو بوو وەک باشترین نواندنی بەلجیکی لە خەڵاتانی (ئێم تی ڤی).[١٠]

٢٠١٣–٢٠١٧: Racine carrée (ڕەگی دووجا) دەستکاری

یەکەم تاکەگۆرانی سترۆمای لە ئەلبوومی دووەمی "Racine carrée" گۆرانی "Papaoutai" (باوکە، لەکوێیت؟) بوو کە پەخشکرا لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٣، گۆرانییەکە بوو بە ژمارە یەک لە وڵاتانی بەلجیکا و فەرەنسا، دووەم باشترین گۆرانی بوو لە ھۆڵەندا و حەفتەم باشترین گۆرانی بوو لە ئەڵمانیا و سویسڕا.

لە ٢٦ی تەممووزی ساڵی ٢٠١٣، سترۆمای ڕایگەیاند لە پەڕەی فەیسبووک[١١]و تویتەری[١٢]خۆی کە ئەلبوومی Racine carrée یان √ تەواوکردووە و پەخشدەکرێ لە ١٦ی مانگی گەلاوێژ ٢٠١٣. لە ٢٥ی مانگی گەلاوێژی ٢٠١٣، سترۆمای ئامادە بوو لە فیستیڤاڵی فەرەنسا کە لەوێ گۆرانی "Papaoutai" (باوکە، لەکوێیت؛ پاپائوتەی) ی گووت. لە تشرینی دووەمی ساڵێ ٢٠١٣، سترۆمای خەڵاتکرا وەک باشترین نواندنی بەلجیکی لە خەڵاتانی (ئێم تی ڤی). لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، ڕاگەیەندرا کە گۆرانی "Ta fête" (ئاھەنگەکە) دەبێتە گۆرانی فەرمی یانەی بەلجیکا لە جامی جیھانی ٢٠١٤.[١٣]

لە مانگی ئازاری ٢٠١٥، سترۆمای گۆرانییەکی بڵاوکردەوە بەناوی "Carmen" (بەشێوەیەکی نادیار لێکچوون)، ڤیدیۆی گۆراننییەکە باس لە زیانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و باس لە ئاڵوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات وەک تویتەر.

لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٥، سترۆمای گۆرانییەکی دانا بەناوی "Quand c'est?" (کەی ڕووەدات) لەگەڵ "cancer" (شێرپەنجە) کە دەنگسازانە نزیکن لە یەکتری.[١٤]

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥، ئەلبوومەکە بوو بە یەکەم ئەلبووم کە زیاتر لە دوو میلیۆن کۆپی لێی بفرۆشرێ لە فەرەنسا لە دەیەی ڕابردوودا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ↑ Véronique Mortaigne, " ", Le Monde, 28 août 2013, Stromae, prononcer Stromaï, à la bruxelloise (lire en ligne [archive])
  2. ^ "Tracing Stromae's Rwandan roots". www.newtimes.co.rw. Archived from the original on 4ی Augustی 2019. Retrieved 2019-08-04. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ Coljon, Thierry (24 کانوونی یەکەم 2010). "Ma journée avec Stromae, de Laeken à Vilvorde" (بە فەڕەنسی). Archived from the original on 6 October 2013. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Tracing Stromae's Rwandan roots". www.newtimes.co.rw. Archived from the original on 4ی Augustی 2019. Retrieved 2019-08-04. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ Scott, Sayare (14 October 2013). "Stromae: Disillusion With a Dance Beat". The New York Times. Retrieved 28 October 2014.
  6. ^ Hoby, H, Fox, K & Woodcraft, M (5 September 2010). "Stars In Our Eyes: This Season's New Music Talent". The Guardian. Retrieved 28 October 2014.{{cite news}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  7. ^ Scott, Sayare (14 October 2013). "Stromae: Disillusion With a Dance Beat". The New York Times. Retrieved 28 October 2014.
  8. ^ Stromae feat. Kanye West – Alors on danse لە یووتیووب (2 September 2010). Retrieved on 2012-02-22.
  9. ^ The Observer, 5 September 2010
  10. ^ MTV EMA 2011 :: 06.11.2011 :: Belfast :: Stromae. Be.mtvema.com (6 November 2011). Retrieved on 2012-02-22.
  11. ^ "Stromae". Facebook. 15 November 2013. Retrieved 19 February 2014.
  12. ^ "Twitter / Stromae: It's done. My 2nd album will". Twitter.com. 26 July 2013. Retrieved 19 February 2014.
  13. ^ "Het officiële Rode Duivels-lied is er!". De Standaard (بە ھیندی). 17 March 2014. Retrieved 17 March 2014.
  14. ^ Hugo-Pierre Gausserand (14 Sep 2015). "Stromae affronte le cancer dans son clip Quand c'est ?". Le Figaro (بە فەڕەنسی). Retrieved 19 September 2015.