ساونا یان گەرماوی ھەڵمی ژوورێکی بچووک یان بینایەکە کە گەرم کراوە. گەرمیی ساونا دەبێتە ھۆی ئاسوودەبوون و وا لە کەسی بەکارھێنەری ساونا دەکات کە ئارەقە بکات. ئەو باوەڕە ھەیە کە ساونا دەبێتە یارمەتیدەری خەڵکی بۆ تەندروستییەکی باشتر لەڕێی گەرمییە زۆرەکەیەوە. لەمڕۆدا لەلایەن وڵات و گرووپە جیاوازاکانەوە زۆر ڕێگە داھێنراون بۆ خۆگەرمکردن و بەکارھێنانی ساونا. ساوناکان بۆ دوو جۆر دابەش دەکرێن، ساونای ئاسایی؛ کە ھەواکە گەرم دەکات، و ساونای تیشکی ژێرسوور کە تەنەکان گەرم دەکات.
زۆربەی ماڵەکانی فینلاند ساونایان ھەیە، ساوناکانی فینلەند پلەی گەرمییەکەیان لە دەوروبەی ٨٠ پلەی سیلیزییە، و دەکرێ پلەی گەرمیی ساونا تا ١٠٠ پلەی سیلیزی بەرز بێت. لەمڕۆدا زیادتر ساوناکان لە ھۆتێلەکان، و شوێنەکانی ڕاھێنانی وەرزشی دەبینرێن. زۆربەی ساوناکان جیاکراونەتەوە بۆ ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، بەڵام ھەندێکیان بە ھاوبەشی بەکاردەھێنرێن.

ساونایەکی مۆدێرنی فینلاندی

ئەمانەش ببینە دەستکاری

گالێری دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری