زەھا محەمەد حەدید (بە عەرەبی: زها حديدزها حدید ; ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ – ٣١ی ئازاری ٢٠١٦) تەلارساز و هونەرمەند و دیزاینەرێکی عێراقی-بەریتانی بوو، وەک کەسایەتییەکی دیار لە بواری تەلارسازیدا لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا ناسراوە. حەدید لە بەغدای پایتەختی عێراق لەدایکبووە،[١] ئەو قۆناغی بەکالۆریۆسی لە بیرکاری خوێندووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ لە فێرگەی کۆمەڵەی تەلارسازی ناوی تۆمارکردووە.[٢]

زەھا حەدید
زانیارییەکانی کەسایەتی
ناوی تەواو زەھا حەدید
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠
شوێنی لەدایکبوون عێراق
ڕێکەوتی مردن ٣١ی ئازاری ٢٠١٦(٢٠١٦-٠٣-٣١) (٦٥ ساڵ ژیاوە)
شوێنی مردن مەیامی، فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
ھاوڵاتیبوون عێراقی-بریتانیایی
چالاکی
خەڵاتەکان خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر(٢٠٠٤)

زەها لەلایەن ڕۆژنامەی گاردیەن بە "شاژنی پێچ" وەسف کراوە، [٣] کە "بواری ئەندازیاریی تەلارسازی ڕزگار کرد، بەوەی ناسنامەیەکی نوێی پێبەخشی". [٤] کارە سەرەکییەکانی زەها بریتین لە سەنتەری ئەکوای لەندەن بۆ ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٢، مۆزەخانەی هونەریی ئیلی و ئیدیتی ، مۆزەخانەی MAXXI لە ڕۆما، و ئۆپێراخانەی گوانگژۆ لە چین. [٥] هەندێک لە خەڵاتەکانی دوای مردنی پێشکەش کراون، لەنێویاندا پەیکەری بچووکی خەڵاتەکانی بریتانی ساڵی ٢٠١٧ . ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد، چەندین کاری تەلارسازیی ئەو هێشتا لە قۆناغی دروستکردندا بوون، لەوانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی داکسینگ لە پەکین و یاریگای ئەلوەکرە (ئێستا پێی دەڵێن ئەلجەنوب) لە قەتەر کە شوێنی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠٢٢ بوو.[٦][٧][٨]

زەها یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی تەلارسازی پریتزکەری وەرگرت، لە ساڵی ٢٠٠٤.[٩] لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ بەناوبانگترین خەڵاتی تەلارسازی بەریتانیا وەرگرتووە، ئەویش خەڵاتی ستێرلینگ بوو. لە ٢٠١٢ لەلایەن ئەلیزابێسی دووەمەوە بەهۆی خزمەتەکانی بە تەلارسازییەوە کرایە دام و لە شوباتی ٢٠١٦، مانگی پێش مردنی، [١٠] بووە یەکەم ژن کە بەشێوەی تاک مەدالیای زێڕی شاهانەی لەلایەن پەیمانگای شاهانەی تەلارسازەکانی بەریتانیاوە پێبدرێت ( پێشتر ڕەی ئیمز و شیلا ئۆدۆنێل بە هاوبەشی لەگەڵ چارڵز ئیمز و جۆن توومی خەڵاتەکەیان پێبەخشرابوو). [١١][١٢]

ژیاننامە دەستکاری

زەها حەدید لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە خێزانێکی چینی خانەدانی عێراقی لەدایکبووە.[١٣] باوکی، محەممەد ئەلحەج حوسێن حەدید، سەرمایەدارێکی خەڵکی موسڵ بوو. لە ساڵی ١٩٣٢دا گروپی چەپڕەوی بەناوی ئەل ئەهلی گرووپ دامەزراند، کە ڕێکخراوێکی سیاسی بەرچاو بوو لە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠دا. [١٣] هەروەها ئەو هاودامەزرێنەری پارتی دیموکراتی نیشتمانی بووە لە عێراق [١٣] و دوای ڕووخانی شا و کودەتاکەی ١٩٥٨ی عێراق بەسەرپەرشطی جەنەڕاڵ عەبدولکەریم قاسم ئەوا بووەتە وەزیری دارایی. دایکی وەجیهە سابونجی هونەرمەندێکی خەڵکی موسڵ بوو. [١٤] فوڵاز حەدیدی برای نووسەر و ژمێریار و شارەزای کاروباری عەرەب بووە. [١٥] زەها جارێک لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کرد کە چۆن گەشتەکانی سەرەتای منداڵی بۆ شارە کۆنەکانی سۆمەری لە باشووری عێراق بووە هۆی ئەوەی کە حەزی لە تەلارسازی بێت. حەدید لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە قوتابخانەی بەشەناوخۆیی لە ئینگلتەرا و سویسرا خوێندوویەتی.[١٦] [١٧] [١٨] زەها شووی لەماوەی ژیانیدا شووی نەکرد و منداڵی نەبوو.[١٩]

زەها لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەشی بیرکاری خوێند، ئەمەش پێش ئەوەی لە ١٩٧٢ بچێتە لەندەن بۆ خوێندن لە فێرگەی کۆمەڵەی تەلارسازی. [٢٠] لەوێ لەپاڵ هەریەکە لە ڕێم کولهاس، ئێلیا زێنگێلیس و بێرنارد تشومی خوێندوویەتی. [٢١] پرۆفیسۆرێکی ئەو، بەناوی کوولهاس، لە کاتی دەرچوونیدا بە "هەسارەیەک لە خولگەی خۆیدا" وەسفی زەهای کردووە.[٢١] زێنگێلیس بە نایابترین قوتابی وەسفی کردووە کە تا ئێستا وانەبێژی کردووە. 'ئێمە ناومان لێنا داهێنەری ٨٩ پلە. هیچ شتێک هەرگیز لە ٩٠ پلەدا نەبووە. ئەو بینینێکی سەرنجڕاکێشی هەبوو.[٢٢]

دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی، زەها لە ١٩٧٧ لەگەڵ پرۆفیسۆرەکانی پێشووی، کوولهاس و زێنگێلیس دەستی بە کارکردن کرد، ئەوەش لە ئۆفیسی تەلارسازی شارە گەورەکان (ئۆ ئێم ئەی), لە شاری ڕۆتەردام, لە هۆڵەندا بوو. [٢٣] لە ڕێگەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ کوولهاس، ئەندازیاری تەلارسازی پیتەر ڕایسی ناسی، کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی کارکردنیدا پشتگیری و هاندانی بە زەها بەخشی. [٢٤] [٢٥] دواتر زەها وڵاتینامەی شانشینی یەکگرتووی وەرگرت.[٢٦][٢٧] لە ١٩٨٠، کۆمپانیای تەلارسازی تایبەتی خۆی بە ناوی زاها حەدید ئەرکیتێکت لە لەندەن کردەوە.[٢٢] لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا شێوازی کار و بەرهەمەکانی زەها لە ڕێگەی سکێچە زۆر ورد و ناوازەکانییەوە بینەرانی بە شێوازێکی نوێی تەلارسازی مۆدێرن ئاشنا کرد. لەو کاتەدا خەڵک سەرنجیان لەسەر دیزاینەکانی پۆستمۆدێرنیزم بوو، بۆیە دیزاینەکانی ڕێبازێکی جیاواز بوون لە تەلارسازی کە جیاوازییان هەبوو بەراورد بە دیزاینەرانی دیکە.[٢٥]

پاشان دەستی بە وانەوتنەوە لە بابەتی تەلارسازی کرد، سەرەتا لە فێرگەکەی کۆمەڵەی تەلارسازی، پاشان، بەدرێژایی چەند ساڵانێک لە سکووڵی هارڤارد بۆ دیزاین, زانکۆی کامبریج, زانکۆی شیکاگۆ, Hochschule für bildende Künste لە هامبۆرگ، زانکۆی ئیلینۆیس لە شیکاگۆ, و... زانکۆی کۆڵۆمبیا لەو کارەی بەردەوام بوو. ناوبانگی سەرەتایی خۆی بە وانەوتنەوە و دیزاین و پڕۆژە سەرەتاییە ڕەنگاوڕەنگ و ڕادیکاڵەکانی بەدەستهێنا، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە گۆڤارەکانی تەلارسازیدا بڵاوکرانەوە بەڵام تاڕادەیەکی زۆر بەبێ دروستکردن مانەوە. پڕۆژە گەورە بەڵام دروستنەکراوەکانی بریتی بوون لە پلانێک بۆ لوتکەیەک لە هۆنگ کۆنگ (١٩٨٣)، و پلانێک بۆ ئۆپێراخانەیەک لە کاردیف ، وێڵز، (١٩٩٤). ئەزموونی کاردیف بە تایبەتی بێهیواکەر بوو؛ دیزاینەکەی لەلایەن دەستەی دادوەرانی پێشبڕکێیەکە وەک باشترین هەڵبژێردرا، بەڵام حکومەتی وێڵز ڕەتیکردەوە پارەی بۆ بدات و بڕی پارەی خەڵاتەکەش درا بە دیزاینێکی دیکە کە کەمتری تێدەچوو. [٢٨] ناوبانگەکەی لەم قۆناغەدا تا ڕادەیەکی زۆر لەسەر وانەوتنەوە و ئەو تابلۆ خەیاڵی و ڕەنگاوڕەنگانەی کە لە بینا پێشنیار کراوەکانی دروستی دەکرد، وەستابوو. ناوبانگی نێودەوڵەتییەکەی لە ساڵی ١٩٨٨دا زۆر بەرزبووەوە کاتێک هەڵبژێردرا بۆ پیشاندانی وێنەکێشان و تابلۆکانی وەک یەکێک لە حەوت تەلارساز کە هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای "دیکۆستراکتڤیزم لە تەلارسازیدا" کە لەلایەن فیلیپ جۆنسۆن و مارک ویگلی لە مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.[٢٩][٣٠][٣١]

مردن دەستکاری

زەھا حەدید لە ڕۆژی ٣١ ئازاری ٢٠١٦ لە شاری مەیامی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆچی دوایی کرد.[٣٢]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Zaha Hadid | Biography, Buildings, Architecture, Death, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 7 November 2022.
  2. ^ Serrazanetti, Francesca; Schubert, Matteo, eds. (2011). Zaha Hadid: Inspiration and Process in Architecture. China: Moleskine. p. 56. ISBN 9788866130048. Technology's rapid development and our ever-changing lifestyles created a fundamentally new and exhilarating backdrop for building, and in this new world context I felt we must reinvestigate the aborted and untested experiments of Modernism – not to resurrect them, but to unveil new fields of building.
  3. ^ "Queen of the curve' Zaha Hadid died at aged 65 from heart attack". The Guardian. 29 November 2016. Retrieved 22 December 2018.
  4. ^ Kimmelman, Michael (31 March 2016). "Zaha Hadid, Groundbreaking Architect, Dies at 65". The New York Times. ISSN 0362-4331.
  5. ^ Kamin, Blair (1 April 2016). "Visionary architect 1st woman to win Pritzker". Chicago Tribune. p. 7.
  6. ^ "Dame Zaha Hadid's Brit Awards statuette design unveiled". BBC News. 1 December 2016. Retrieved 22 December 2018.
  7. ^ Joanna Walters. "New York Review of Books critic 'regrets error' in Zaha Hadid article". The Guardian. New York. Retrieved 22 December 2018.
  8. ^ Johnson, Ian (24 November 2018). "Big New Airport Shows China's Strengths (and Weaknesses)". The New York Times. Retrieved 22 December 2018.
  9. ^ {{cite magazine}}: Empty citation (help)
  10. ^ "Zaha Hadid receives Royal Gold Medal". architecture.com.
  11. ^ "Dame Zaha Hadid awarded the Riba Gold Medal for architecture". BBC News. Retrieved 22 December 2018.
  12. ^ "Zaha Hadid: The woman who reshaped modern architecture". Al Jazeera. 31 May 2017. Retrieved 22 December 2018.
  13. ^ ئ ا ب "A warped perspective". The Daily Telegraph. 16 August 2005. Retrieved 22 December 2018.
  14. ^ "Zaha Hadid Biography". notablebiographies.com. Retrieved 22 December 2018.
  15. ^ "Obituary – 'Foulath Hadid: Writer and expert on Arab affairs'". The Independent. 11 October 2012. Archived from the original on 7 May 2022. Retrieved 22 December 2018.
  16. ^ Qureshi, Huma (14 November 2012). "Zaha Hadid: 'Being an Arab and a woman is a double-edged sword'". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077.
  17. ^ "Iraqi-British Architect Zaha Hadid Dies of Heart Attack at 65". NDTV. Reuters. Retrieved 22 December 2018.
  18. ^ Fontana-Giusti, Gordana (June 2016). "Zaha Hadid: 1950–2016". Architectural Research Quarterly (بە ئینگلیزی). 20 (2): 95–98. doi:10.1017/S1359135516000348. ISSN 1359-1355.
  19. ^ Robert Booth (16 January 2017). "Zaha Hadid leaves £67m fortune, architect's will reveals". The Guardian. Retrieved 22 December 2018.
  20. ^ "Zaha Hadid Biography". notablebiographies.com. Retrieved 22 December 2018.
  21. ^ ئ ا "A warped perspective". The Daily Telegraph. 16 August 2005. Retrieved 22 December 2018.
  22. ^ ئ ا Jodidio 2016.
  23. ^ "Dama Zaha Hadid profile". Design Museum. 9 September 2014. Retrieved 22 December 2018.
  24. ^ "A warped perspective". The Daily Telegraph. 16 August 2005. Retrieved 22 December 2018.
  25. ^ ئ ا Fontana-Giusti, Gordana (June 2016). "Zaha Hadid: 1950–2016". Architectural Research Quarterly (بە ئینگلیزی). 20 (2): 95–98. doi:10.1017/S1359135516000348. ISSN 1359-1355.
  26. ^ "Zaha Hadid Biography". notablebiographies.com. Retrieved 22 December 2018.
  27. ^ "Architects: Biography Zaha Hadid". floornature.com. 10 August 2015. Retrieved 22 December 2018.
  28. ^ Nicolai Ourousoff, The New York Times, 5 July 2011. Retrieved 22 December 2018.
  29. ^ Kamin, Blair (1 April 2016). "Visionary architect 1st woman to win Pritzker". Chicago Tribune. p. 7.
  30. ^ Taschen 2016.
  31. ^ Fontana-Giusti, Gordana (June 2016). "Zaha Hadid: 1950–2016". Architectural Research Quarterly (بە ئینگلیزی). 20 (2): 95–98. doi:10.1017/S1359135516000348. ISSN 1359-1355.
  32. ^ "Untimely Death of Zaha Hadid Shocks the World of Art and Architecture | Widewalls". www.widewalls.ch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-08.