زەکەریا عەبدوڵڵا

گۆرانیبێژێکی پۆپی کوردە

زەکەریا عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ لە ھەولێر، کوردستان)[٢] گۆرانیبێژێکی کوردە.[٣] لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ چووە سوێد و کاری مووزیکی دەست پێ کرد، و ھەر لەوێدا لەگەڵ چەندین سترانبێژی کورد دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد. لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی تۆ ھاتی بڵاوکردەوە و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو جیھانی مووزیک و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.[٤]

زەکەریا عەبدوڵڵا
ناوی لەدایکبوونزەکەریا عەبدوڵڵا
لەدایکبووی (١٩٧٦-٠١-٢٥) ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)[١]
ھەولێر، عێراق
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر
ئامێرەکانتەختەکلیل (کیبۆرد)
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧–٢٠١٠
کۆمپانیاکانZakaria Music Production
وێبگەwww.zakariamusic.com

لە ساڵی ٢٠٠٠ دووەمین ئەلبومی بەناوی بگەڕێوە بڵاوکردەوە، پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بەھۆی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی بگەڕێوە لە ساڵی ٢٠٠١دا لایەنگری زیاتری پەیداکرد. ھەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە تا ئەو ڕادەیە کە ھەموو کات بە ئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٢دا ئەلبومی ڕۆژگاری بڵاوکردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ئەلبوومە تا ئێستا ١٫٥ ملیۆن کۆپی لێ کراوە. ئەم ئەلبومە کە ١٤ ستران لە خۆی دەگرێ و ھەروەھا کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە و لە ھەموو کەناڵە کوردییەکان وەکوو: کوردستان تیڤی و کوردسات بڵاوکراونەتەوە. زەکەریا ئەلبومی تیلینازی لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو کردەوە کە سێ ملیۆن کۆپی لێ بڵاوکرایەوە.

زەکەریاش ئەلبوومی گەنجی پیری لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی ٢٠٠٧ بڵاوکردەوە و تێیدا ھەوڵی داوە لە ھەموو ڕوویەکەوە چ وەک مووزیک، چ وەک تەکنیک و نووسینی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لە بەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.

دوایین بەرھەمی زەکەریاش ئەلبوومی لاپەڕەی سپییە کە پێکدێت لە ١٤ گۆرانی، ھەموو قازانجی ئەم ئەلبومەش بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی ھەژار بە تایبەتی لێقەوماوانی جەنگ. لە دوای ئەو بەرهەمەوە زەکەریا دەرکەوتن و بەرهەمی هونەری نەما، تەنها لە ٢٠١٧، لە کاتی بۆنەیەکی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە کۆنسێرتێکدا بە گۆرانیگوتن بەشدار بوو.[٥][٦]

وێڕای ھۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە ھەموو ئەلبوومەکانی زەکەریادا جێ پەنجەی بەرچاو و دیارە، لەم بەرھەمەدا بۆ جاری یەکەم لە کۆی ١٢ گۆرانی، نۆ ھۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتە گۆرانی کە ناوی ئەلبومەکە گەنجی پیر و کلیپی گوڵێ دوو لەو ھۆنراوانەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20081109121041157&lng=8
  2. ^ "وێنەیەکی کەمبینراوی زەکەریا عەبدوڵا بڵاودەبێتەوە". www.bmctv.krd (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-08.
  3. ^ "زەکەریا عەبدوڵا لەگەڵ بەشدار واحید دەردەکەوێت". www.xendan.org. Retrieved 2023-07-08.
  4. ^ "زەکەریا عەبدوڵڵا لە ئیماراتە". www.rudaw.net. Retrieved 2023-07-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "زەکەریا عەبدوڵڵا بەشداریی کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2023-07-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "زەکەریا عەبدوڵڵا بەشداری کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان دەکات". semakurd.net (بە ئینگلیزی). 2017-09-26. Retrieved 2023-07-08.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری