بە قسەکردنی کەسێک دەوترێ زمانی دووەم، یان کورتکراوەی L2 کە ئەو زمانەی ئاخاوتنی پێدەکا زمانی ڕەسەن (زمانی یەکەم یان L1) خۆی نەبێت کە بەردەوام گفتوگۆی پێدەکات، بەڵکو فێری زمانەکە بووە (نموونە زمانە بیانییەکان، یان زمانێکی جیاواز لەوەی کە لە وڵاتەکەیدا ھەیە).

زمانی بیانی دەستکاری

 
قوتابییەکی ئەڵمانی خۆی فێری زمانی فەڕەنسی دەکات. ئینگلیزی (١٫٥ ملیار فێربووی ھەیە), فەڕەنسی (٨٢ ملیۆن فێربووی ھەیە) و چینی (٣٠ ملیۆن فێربووی ھەیە) ئەو سێ زمانە یەکێکن لەو زمانە بیانیانەی کە زۆرترین فێربوویان ھەیە بەربڵاوترینن لە جیھاندا.

بۆ نموونە زمانی ئینگلیزی، لە وڵاتانی ھیندستان،[١] پاکستان، سریلانکا، بەنگلادیش، فلیپین، و ھەندێ لە وڵاتانی نۆردیک لەگەڵ ھۆڵەندا وەک زمانی دووەم بەکاردێت بۆ قسەکردن لەلایەن دانیشتووانیانەوە، لەبەر ئەوەی بە مناڵی فێری بوون و ھەندێجار بەکاری دێنن وەک زمانی جێگرەوە؛ ھەروەھا لەھەندێ بەشی باشووری ئاسیا بریتییە لە زمانی فەرمی لە دادگاکان و دەزگا حکومییەکان و کاری بازرگانی، بەھەمان شێوە زمانی فەڕەنسی لە جەزائیر، مەغریب و توونس، لەکاتێکدا زمانی فەرمی ھیچ کام لەو وڵاتانە نییە بەڵام بەشێوەیەکی بەربڵاو ھەردوو زمانی فەڕەنسی و زمانی عەرەبی بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاردێت، لە ھەمانکاتدا ھەندێ لەو وڵاتانەی سەر بە یەکێتی سۆڤییەتی-پێشوو بوون لەوانە ئوکراینا، ئۆزبەکستان، قرغیزستان و کازاخستان، زمانی ڕووسی وەک زمانی دووەم بەکاردێنن و لێی تێدەگەن.

زمان L2 قسەپێکەر (Weltalmanach ١٩٨٦) L2 قسەپێکەر (Ethnologue.com)
١- ئینگلیزی ١٩٠ ملیۆن ٩٧٩ ملیۆن
٢- ھیندی-ئۆردوو ١٥٠ ملیۆن >٥٠٠ ملیۆن
٣- ڕووسی ١٢٥ ملیۆن ١١٠ ملیۆن
٤- فەڕەنسی ٢٧٠ ملیۆن ٢٨٠ ملیۆن
٥- پۆرتوگالی ٢٨ ملیۆن ١٥ ملیۆن
٦- عەرەبی ٢١ ملیۆن ٢٤٦ ملیۆن
٧- چینی ٢٠ ملیۆن ١٧٨ ملیۆن
٨- ئیسپانی ٢٠ ملیۆن ٧١ ملیۆن
٩- ئەڵمانی ٨٠ ملیۆن ٨٨ ملیۆن
١٠- ژاپۆنی

٨ ملیۆن ١ ملیۆن
ئەو زمانانەی زۆرترین قسەپێکەری ڕەسەنیان ھەیە لە جیھاندا
زمان قسەپێکەر (ملیۆن)
چینی ٩١٨
ئیسپانی ٤٧٦
ئینگلیزی ٣٣٥
ھیندی-ئۆردوو ٣٣٠
بەنگالی ٢٣٠
عەرەبی ٢٢٣
پۆرتوگالی ٢٠٢
ڕووسی ١٦٢
ژاپۆنی ١٢٢
جاڤانی ٨٤٫٣

تێبینی و سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Mar 14, TNN /; 2010; Ist, 00:20. "Indiaspeak: English is our 2nd language | India News - Times of India". The Times of India (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-25.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)