زمانی تاڵشی

زمانێک لە بنەماڵەی زمانە ئێرانییەکان

زمانی تاڵشی (بە تاڵشی: tolışi, толыши[٤]) زمانێکە کە خەڵکی تاڵش قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە پارێزگای گێڵان و بەشێکی پارێزگای ئەردەوێڵ لە ئێران و ھەندێک ناوچە لە باشووری ئازەربایجاندا، لەلایەن ٢٠٠٫٠٠٠ کەس بەکاردەھێنرێت. ئەم زمانە نزیکایەکی زۆری لەگەڵ زمانی تاتی ھەیە. زمانی تاڵشی بە زارەکانی جۆراوجۆر وەکوو: باکووری (لە ئێران و ئازەربایجان)، ناوەندی و باشووری (لە ئێراندا) قسەی پێدەکرێت. تاڵشی لەگەڵ زمانی فارسی ھەتا ھەندێک نزیکایی ھەیە، بەڵام بەتەواوی شایانی تێگەیشتن نییە. لە ئەتڵەسی یوونێسکۆ تایبەت بە زمانگەلی مەترسی لەسەری جیھاندا، تاڵشی وەکوو زمانێکی "بەرگەنەگر" پۆلێن کراوە.[٥]

زمانی تاڵشی
tolışi zıvon
толышә зывон
زبان تالشی
قسەی پێدەکرێ لە ئێران
 ئازەربایجان
ناوچەڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای دەریای کاسپیەن
ڕەگەزتاڵش
ژمارەی ئاخێوەران٢١٨٬١٠٠  (٢٠١١–٢٠١٤)[١]
بنەماڵەی زمان
سیستەمی نووسینئەلفوبێی عەرەبی لە ئێران
ئەلفوبێی لاتین لە ئازەربایجان
ئەلفوبێی سیرلیک لە ڕووسیا
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3tly
Linguasphere58-AAC-ed
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

مێژوو دەستکاری

بنەچەی ناوی تاڵش دیار نییە بەڵام مێژوویەکی زۆر کۆنی ھەیە. ناوی خەڵکی تاڵش لە سەرچاوە یەکەمە عەرەبییەکان ئەڵتایلاشان و لە فارسیدا تەوالیش و تالیشان ھاتووە کە شێوازی کۆکردنەوەی وشەی تالیشە. تاڵشی باکوور (ھەڵکەوتوو لە کۆماری ئازەربایجان) لەنەزەر مێژوو بە تاڵشی گووشتاسبی دەناسرێت. ناوی تاڵشیان ھەموو کات لەگەڵ گێڵان یان موغان ھێناوە. حەمدوڵڵا مەستەوفی لە ساڵانی ١٣٣٠ ھەتاوی لەبارەی زمانی گووشتاسبی گوتوویەتی (ھەڵکەوتووی ناوچەی سنووری خەزەر لە گێڵانەوە ھەتا شیرڤان) زمانی پاڵەوی بە زمانی گێڵانەکان دەگەیەنێت.[٦] ئەگەرچی ھیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکراو لەبەر دەستدا نییە، زمانێک کە لە زمانناسیی ئێراندا وەکوو ئازەری دەخوێندرێتەوە دەتوانێت پێشینێک لە ھەردوو زمانەکانی تاڵشی و تاتی بێت. گریمانەی میلێر (١٩٥٣) سەبارەت بە ئازەرییەکانی ئەردەوێڵ، ھەر ئەو جۆرەی کە لە چوارینەی شێخ سەفیدا ھاتووە، جۆرێک تاڵشی بووە، لەلایەن ھێنێنگەوە (١٩٥٤) تۆمارکراوە.[٧][٨] لە وێژەی ڕۆژاواییی خەڵک و زمان ھەندێک کات تاڵشی وەکوو تاڵیشی یان تۆڵیشی دەخوێندرێتەوە، بەڵگە نووسراوەکان لەبارەی تاڵیشی دەگمەنن.

جوگرافیا دەستکاری

لە باکووری ئێراندا، زمانی تاڵشی لە شەش شاران بەکاردەھێنرێت: ماساڵ، ڕزوان شەھر، ھەشتپەر، فوومەن، شەفت، ماسووڵە، بەڵام لە دوو شاری ماساڵ و ماسوڵەن کە بەتەنیا زمانی تاڵشی بەکاردێت و لە شارەکانی دیکە خەڵک بە گیلەکی و ئازەریش قسە دەکەن. لە ئازەربایجاندا زمانی تاڵشی لە ھەشت شار بەکاردەھێنرێت[ژێدەر پێویستە]: ئاستارا (٩٨٪)، لێریک (٩٠٪)، لەنکەران (٩٠٪)، ماساللی (٣٦٪).[ژێدەر پێویستە][ڕوونکردنەوە پێویستە]

تاڵشی لەگەڵ زمانەکانی گیلەکی، ئازەربی و فارسی تێکەڵاوی ھەبووە. لە باشووردا تاڵشەکان و گیلەکەکان پێکەوە ژیانی خۆیان بەڕێوە دەبەن. بەم حاڵە سەرچاوەیەکی کەمتر نیشان دەدات کە تاڵشی خۆی جێگری گیلەکی دەکات. لە باکووری گێڵان، تورکیی ئازەربایجانی لەدوای ھاتنی تورکەکان بەم ناوچەیە جێگری ھەندێک لە شارە تاڵشەکان وەکوو ئاستارا کرا. بەم حاڵە خەڵکی دەوروبەری لەوەندویل و ناوچە چیاکان، زمانی تاڵشییان ڕاگرتووە. بێھزاد بێھزادی، نووسەری "فەرھەنگی فارسی ئازەربایجانی" دەڵێت: "دانیشتووانی ئاستارا تاڵشن و لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا (نزیکەی ساڵی ١٩٥٣) لەبیرم دێت کە گەورەکانی خێزانی ئێمە بەو زمانە قسەیان دەکرد و زۆربەی دانیشتووەکانیش بەو زمانە قسەیان دەکرد. لە دێیەکانی دەوروبەر پێموایە تەنیا ھەندێکی کەم تورکییان دەزانی".[٩] لە نزیکەی لیسار ھەتا ھەشتپەر، ئازەرییەکان و تاڵشەکان لە پەنا یەکدا دەژین، کە تاڵشی زیاتر لە دێیە چووکەکان قسەی پێدەکرێت. لە باشووری ئەسالێم ئەوانەی کە بە ئازەری دەدوێن، زۆر کەمن و زیاتر بە تاڵشی و فارسی لەناو شارەکاندا قسە دەکەن. لە کۆماری ئازەربایجاندا، تاڵشی کەمتر لەگەڵ ئازەری و ڕووسی تێکەڵ بووە ھەتا ئەم جۆرەی کە تاڵشی لە ئێراندا لەگەڵ فارسی تێکەڵ بووە.[١٠] تاڵشی ناوەندییان لە ھەموو زارەکانی تاڵشی باشتر و ڕەسەنتر زانیوە.[٨]

دابەشکردن و زمانە پەیوەندیدارەکان دەستکاری

تاڵشی بە لقی ئێرانی باکووری ڕۆژاوای زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان پەیوەندی ھەیە. گرووپی زارەکانی تاتی لە ھەموو ناوچەی تاڵش لە باشووری ڕۆژاوای[ڕوونکردنەوە پێویستە] کەژاڵ و شاھڕوود و باشووری تارۆم قسەی پێدەکرێت.[٨] ئەو خێزانە زمانییە نابێت لەگەڵ خێزانی تری تاتی کە زیاتر لە فارسی نزیکە تێکەڵ بکرێت. ھەروەھا تاڵشی تا ئاستێکی بەرز لە کوردیی زازاکی کە ئێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان پێی دەدوێن و زمانە کاسپیەنەکان و سمنانی کە لە ئێراندا قسەی پێدەکرێت، نزیکی ھەیە.

ھەڵسەنگاندنی زمانی تاڵشی و زمانە ئێرانییەکان دەستکاری

تاڵشەکان، تاتەکان و تەبەرییەکان بە ئەم زمانانەی دەدوێن کە زۆر کات لەگەڵ زمانی فارسی جیاوازن و لەگەڵ زمانەکانی مادی، پارتی و ئەوێستایی نزیکایەتیی زۆرتریان ھەبووە.[١١] زمانی تاڵشی بە زمانەکانی لوڕی، ئەوێستایی و کوردی نزیکە.[١٢][١٣][١٤] ھەموو ئەو زمانە نزیکانە لە دەستەی زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا جێیان گرتووە. بەڵام زمانی فارسی، لەبەر جیاوازییەکانی لە دەستەی زمانەکانی ئێرانیی باشووری ڕۆژاوا جێی گرتووە.[٢] ھەروەھا زمانی تاڵشی لەگەڵ زمانی خەڵکی باشووری ئێران کە یەکێک لە زمانەکانی باشووری ڕۆژاوای ئێرانە، نزیکایەکی زۆری ھەیە.

تاڵشی و زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا دەستکاری

زمانی تاڵشی لە پێناو زمانەکانی خوارەوە، دەستەی زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوای سازدەکات:[١٥]

  • لقی زمانی کاسپیەن (تەبەری، گیلەکی، تاتی، تاڵشی)
  • لقی زمانی کوردی
  • لقی زمانی زازا-گۆرانی
  • لقی زمانی سمنانی
  • لقی زمانی ناوەندی ئێران
  • لقی زمانی ئوورمووری-پەراچی
  • لقی زمانی خەلج

وشەکان دەستکاری

ئینگلیزی کوردیی زازاکی کوردیی کورمانجی تاڵشیی ناوەندی تاڵشیی باشووری تاتی تاڵشی فارسی تەبەری
big gırd, pil girs, mezin ? yâl yâl pilla bozorg, gat
boy, son laj / laz / lac law (boy), kur (son) zoa, zua zôa, zue zu'a, zoa Pesar rikâ
bride veyve bûk vayü vayu gēša, veyb vayu, vēi arus ârus
cat pısing, xone (tomcat) pisîk, kitik kete, pišik, piš peču peču, pešu, piši pešu gorbe, piši bômši
cry (v) bermayen girîn bamē beramestē beramē beramesan geristan Bərme/berme
daughter, girl (little) kêna/keyna, çêna [١٦] keç (girl), dot (daughter) kina, kela kilu, kela kina, kel(l)a kille, kilik doxtar kijâ
day roc, roz, roj roj rüž, ruj ruz ruz, roz ruz ruz ruj
eat (v) werden xwarin hardē hardē hardē hardan xordan baxerden
egg hak hêk uva, muqna, uya âgla merqona xâ, merqowna toxme morq merqene
eye çım çav čâš čaš, čam čēm čašm čašm čəš/češ
father pi, pêr, bawk, babî [١٧] bav dada, piya, biya dada ? pedar pier/bevâ
fear (v) tersayen tirsîn purnē, târsē târsinē, tarsestē tarsē tarsesan tarsidan batersien
flag ala [١٨] ala filak parčam ? ? parčam, derafš alam (عەلەم)
food nan, werd xwarin xerâk xerâk xerâk xuruk xorâk xərâk/xerâk
go (v) şiyen çûn šē šē šē šiyan raftan, šodan Šien/Šiyen
house keye, çeye [١٩][٢٠] xanî ka ka ka ka xâne səre/sere
language; tongue zıwan, zon ziman zivon zun zavon zuân zabân zəvun, zevun, gap
moon aşme heyv / hîv mâng, uvešim mâng mang mung, meng mâh mung
mother maye, mare, dayîke, dadî [٢١] mak, dayik mua, mu, nana nana ? mâ, dēdē, nana mâdar, nane mâr, nenâ
mouth fek dev qav, gav ga, gav, ga(f) qar gar mâh
night şew şev šav şaw šav šav šab šu
north zime, vakur [٢٢] bakur kubasu šimâl ? ? šemâl Nesujer, šûmâl
high berz bilind, berz [٢٣] berz berz berj berenj boland belend, derâz
say (v) vatene gotin votē vâtē vâtē vâtan goftan bâiten, bauten, baten
sister waye xwîşk, xwang huva, hova, ho xâlâ, xolo xâv, xâ xâhar dedâ, xâxer
small qıj, wırd biçûk ruk, gada ruk ruk velle, xš kučak pečuk, seske
sunset rocawan, rojawan [٢٤] rojava šânga maqrib ? ? maqreb xârxet, qarb
sunshine tije,[٢٥] zerq tîroj, tav/hetav şefhaši âftâv ? ? âftâb aftô
water aw, awk av uv, ôv âv âv âv âb û, u
woman, wife cıni jin žēn žēn, žen yen, žen zanle, zan zan zenâ
yesterday vızêr duh/diho zina zir, izer zir, zer zir diruz, di dene

ئەلفوبێیەکان دەستکاری

ئەلفوبێی لاتینی
A a B в Ç ç D d E e Ә ә F f G g
Ƣ ƣ H h I i J j K k L l M m N n
O o P p Q q R r S s Ş ş T t U u
V v X x Y y Z z Ƶ ƶ Ь ь
ئەلفوبێی سیرلیکی
A a Б б В в Г г Ғ ғ Д д Е е Ә ә
Ж ж З з И и Ы ы J j К к Л л М м
Н н О о п п Р р С с Т т Y y Ф ф
Х х Һ һ Ч ч Ҹ ҹ Ш ш

ئەمانەش ببینە دەستکاری