زایۆن (بە عیبری: ציון‎‎، بە عەرەبی: صهيون‎) ڕێک: سایۆن، تزایۆن یان تسایۆن، ناوێکە بۆ شوێن کە زۆرینەی کات وەک بەرامبەرێک بۆ ئورشەلیم بەکاردێت.[١][٢] وشەکە بۆ یەکەم جار لە ساموێڵ II ٥:٧ دا دەرکەوتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٣٠-٥٤٠ پێش زایین، بەپێی وتەی لێکۆڵەرەوانی نۆژەن. وشەکە بەشێوەیەکی باو ئاماژە بووە بۆ چیایەکی دیاریکراو لە نزیک ئورشەلیمەوە (کێوی زایۆن)، کە قەڵایەکی یەبووسیی لەسەر بووە بەھەمان ناوەوە کە داوود داگیری کردووە و ناوی نراوە شاری داوود. زاراوەی تزایۆن ھاتۆتە بوون تا ئاماژە بکات بۆ ئەو ناوچەیەی کە قەڵاکەی لەسەر وەستاوە و دواتر ڕەگەزدۆزییەک بۆ پەرستگای ئورشەلیمی سولەیمان، شاری ئورشەلیم و بەگشتی ئیسکاتۆلۆجی جوو.

ھەروەھا بڕوانە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Tremper Longman, Peter Enns (2008). Tremper Longman, Peter Enns, ed. Dictionary of the Old Testament: wisdom, poetry & writings, Volume 3 (Illustrated ed.). InterVarsity Press. p. 936.
  2. ^ Terry R. Briley (2000). Isaiah, Volume 1 - The College Press NIV commentary: Old Testament series. College Press. p. 49