زانکۆی ھەڵەبجە

زانکۆیەکە لە باشووری کورستان

زانکۆی ھەڵەبجە یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٦٧٠) لە ڕێکەوتی ٢٠١٠/٧/٨، وە بە پێی بڕگەی یەکەمی مادەی حەوتەم لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارەی ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ وە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (ن/٦٦٤) لە ٢٠١٠/٧/١٢   سەبارەت بە دامەزراندنی زانکۆکانی (ھەڵەبجە، ڕاپەڕین، زاخۆ، گەرمیان) لەلایەن کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووە.

زانکۆی ھەڵەبجە
University Of Halabja
دامەزراندن٢٠١٠
جۆرمیللی، حکومی
سەرۆکی زانکۆپ. ی. د. مهاباد کامیل عبداللە
شوێنھەڵەبجە, پارێزگای ھەڵەبجە, عێراق
کامپعەبابەیلێ
ماڵپەڕhttps://uoh.edu.iq

مێژوو دەستکاری

سەرەتا پێش دامەزراندنی زانکۆی ھەڵەبجە، کۆلێجی پەروەدەی بنەڕەت لە شاری ھەڵەبجە ھەبوو کە سەر بە زانکۆی سلێمانی بوو و لە سێ بەش پێکھاتبوو (بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی کۆمەڵایەتی و بەشی پەروەردەی وەرزش). بەڵام لە ڕێکەوتی ٨ی تەمووزی ٢٠١٠ بە بڕیاری ژمارە (١٦٧٠) حکومەتی ھەرێمی کوردستان برِیاری دامەزراندنی زانکۆی ھەڵەبجەی دا وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ و کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی جیابووەو بووە بنەڕەتی زانکۆی ھەڵەبجە. بە تێپەڕبوونی کات ئەم زانکۆیە لە گەشەسەندن و فراوانبون بەردەوام بوو، بە ھەوڵەکانی ستافی زانستی و کارگێڕی زانکۆ لە ئایندەدا دەبێتە یەکێک لە زانکۆ گەورەکانی کوردستان و عێراق.

پێگەی جوگرافی زانکۆ لەڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە، کەمپی زانکۆکە دەکەوێتە باشوری شاری ھەڵەبجە نزیک گوندی عەبابەیلێ.

بەشەکان دەستکاری

زانکۆی ھەڵەبجە لە پێنج کۆلێژ پێکھاتووە کە ئەمانەی خوارەوەن:

  • کۆلێژی ئەندازیاری (بەشی ئەندازیاری شارستانی)
  • کۆلێژی زانست (بەشی فیزیا، بەشی زانستی کۆمپیوتەر)
  • کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت (بەشی زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، زمانی کوردی لە شارەزوور، زانستەکۆمەڵایەتییەکان)
  • کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ( بەشی مێژوو، بەشی جوگرافیا، بەشی بنەماکانی ئاین)
  • کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان (بەشی پەروەردەی وەرزش، بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت)
* بەشی یاسا و کارگێڕی ( یاسا ، بازرگانی نێودەوڵەتی ، سیاسەت و پەیوەندی نێودەوڵەتی )

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری