زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک

زانکۆیەکی تایبەتی لە ھەولێر، باشووری کوردستان
(لە زانکۆی تیشکەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 36°10′14″N 43°57′41″E / 36.17056°N 43.96139°E / 36.17056; 43.96139

زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک (پێشتر: زانکۆی ئیشک) (بە ئینگلیزی: Tishk International University) زانکۆیەکی تایبەتییە، کە دەکەوێتە شاری ھەولێر لە باشووری کوردستانی گەورە و باکووری عێراقدا. ئەم زانکۆیە لە ساڵی (٢٠٠٨) بە مۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان کرایەوە. زانکۆیەکە لە کۆتایییەکانی ٢٠١٤ بۆ خوێندنی وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ لقی سلێمانی کردەوە.

زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک
Tishk International University
لۆگۆی زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک
وێنەی مۆری زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک
دامەزراندن٢٠٠٨
جۆرتایبەت
سەرۆکی زانکۆپ. د. ئەحمەد ئۆزتاش
شوێنھەولێر - سلێمانی
ماڵپەڕtiu.edu.iq
زانکۆی تیشک، پێشتر ناوی ئیشک بوو.

کۆلێژەکان دەستکاری

ھەولێر دەستکاری

  • کۆلێژی پزیشکی بەشی (ددان و دەرمانسازی).
  • کۆلێژی ئەندازیاری (کۆمپیوتەر، شارستانی (سڤیل)، تەلارسازی، دیزاینی ناوخۆ، ڕووپێوان و جیۆماتیک، نەوت و کانزاکان، مێکاترۆنیکس).
  • کۆلێژی زانست (تەکنەلۆژیای زانیاری و شیکاری نەخۆشییەکان)
  • کۆلێژی زانستە ئابووریییەکان و بەڕێوەبردن (بازرگانی و بەڕێوەبردن، دارایی و بانک، ژمێریاری، گەشت و گوزار).
  • کۆلێژی پەروەردە (زمانی ئینگلیزی، بیرکاری، زیندەزانی، فیزیک، کۆمپیوتەر).
  • کۆلێژی یاسا.
  • پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان و دیپلۆماسی.

سلێمانی دەستکاری

  • کۆلێژی ئەندازیاری بە بەشەکانی تەلارسازی، شارستانی
  • کۆلێژی زانستی کارگێڕی بە بەشەکانی زانستە نێونەتەوەیییەکان، دارایی و بانک، کارگێڕیی کار، ژمێریاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری