زارا لارسن

گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی سوێدی

زارا ماریا لارسن (بە سوێدی: Zara Maria Larsson؛ لەدایکبووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧)،[٣] گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی پۆپی سوێدییە.[٤] لە ٢٠٠٨، لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا بوو بە براوەی وەرزی دووەمی بەرنامەی بەھرەمەندەکانی تالانگ، کە وەشانی سوێدیی بەرنامەی گۆت تالێنتە.[٥] لەو کاتەوە بە تاکەگۆرانییەکانی ناوبانگی دەرکردووە لەوانە: «ژیانی گەش» (٢٠١٥)، «ھەرگیز لەبیرت ناکەم» (٢٠١٥)، «کچان حەزیان لە» (٢٠١٦) کە تاینی تێمپای تێدایە و «ھەڵەی من نییە» (٢٠١٦). دواتر لە تاکەگۆرانیی «سیمفۆنی» (٢٠١٧)ی کلین باندیت بەشداریی کرد و لە پێشەنگی چارتەکانی بەریتانیا و سویددا بوو. سێیەم ئەلبوومی ستۆدیۆی لە ٢٠٢١ پاش بەرھەمی بەناوبانگی نێونەتەوەییی «ژیانم تێک بدە» (٢٠١٨) بڵاوکرایەوە.

زارا لارسن

Zara Larsson
لارسن لە فێستیڤاڵی ئیلۆساریڕۆک، لە تەممووزی ٢٠١٨
لەدایکبوون
زارا ماریا لارسن [١]

(١٩٩٧-١٢-١٦) ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٦ ساڵ)
سۆلنا، ستۆکھۆڵم، سوێد
پیشەگۆرانیبێژ-گۆرانینووس
چالاکبوون٢٠٠٨–ئێستا
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکانگۆرانیبێژی
کۆمپانیاکان
وێبگەzaralarssonofficial.com

پێشووتر لە ٢٠١٢، لارسن گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی کۆمەڵەی مۆسیقای تێن واژوو کردبوو و دواتر یەکەم تۆماری درێژخایەنی خۆی بە ناوی ناساندن لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ بڵاوکردەوە. تۆمارە درێژخایەنەکە لەلایەن یەکەم تاکەگۆرانیی ڕەسەنی زاراوە، «ئاشکراکردن» پشتگیری کرا، کە لە پێشەنگی چارتەکانی مۆسیقا بووە لە سکاندیناڤیا[٦] و لە سوێد ٦ جار بڕوانامەی پلاتینی وەرگرتووە.[٧]

دوابەدوای سەرکەوتنە سەرەتایییەکانی لە سکاندیناڤیا و بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبوومی بە ناوی ١ (٢٠١٤)، لارسن گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ ئێپیک ڕیکۆردز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژوو کرد.[٨] لە ٢٠١٦، لارسن لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و کۆتاییی ھێنان بە جامی یۆرۆی فەڕەنسا نمایشی ئەنجام دا.[٩] دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆی لارسن بە ناوی زۆر باش، لە ئازاری ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە. ئەلبوومەکە لەلایەن ھەشت تاکەگۆرانییەوە پشتگیری کرا، لەوانە: «ژیانی گەش»، «ھەرگیز لەبیرت ناکەم» و «ھەڵەی من نییە» کە ھەموویان گەیشتنە ژمارە یەک لە سوێد. دواتر لە تاکەگۆرانیی «سیمفۆنی»ی کلین باندیتدا بەشداریی کرد، کە لە پێشەنگی چارتەکانی بەریتانیا و سویددا بوو. سێیەم ئەلبوومی ستۆدیۆی بە ناوی کچەپۆستەر (٢٠٢١)، پاش بەرھەمی بەناوبانگی نێونەتەوەییی «ژیانم تێک بدە» (٢٠١٨) بڵاوبوویەوە کە بۆ یەکەمجار لە خشتەی ١٠ باشترین گۆرانیی سوێد، ئیرلەند و بەریتانیا دەرکەوت، لەکاتێکدا بڕوانامەی زێڕین یان بەرزتری لە دە وڵاتدا وەرگرت.

سەرەتای ژیان دەستکاری

زارا ماریا لارسن لە نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکا لە سۆلنا، ستۆکھۆڵم لەدایکبووە، لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی ئاگنێتا و ئاندێش لارسن.[١٠][١١] لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سڤێنسکا داگبلادێت، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە ھۆی کەمی ئۆکسجین لە ناوکەپەتکەوە بە «مردوویی» لەدایکبووە. لارسۆن لە تالکرۆگن، ئێنسکێدە، لە باشووری ستۆکھۆڵم گەورە بووە. دایکی پەرستارە و باوکی ئەفسەرە. خوشکێکی ھەیە بە ناوی ھانا، کە سێ ساڵ لە خۆی بچووکترە و گۆرانیبێژە و ئەندامی باندی لێنیکسە.[١٢]

ئاماژەی بەوە کردووە کە کارۆلا ھێگکڤیست و ویتنی ھیووستن سرووشبەخشی سەرەتاییی ئەو بوون. ئەو دەڵێت کە لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە، دەزانێت کە دەیەوێت وەک ئێلڤیس پریسلی ببێتە «نەمر».[١٣] لە خوێندنگەی سەرەتاییی گوبێنگسکۆلان خوێندوویەتی؛ لە پۆلی سێیەمدا گواسترایەوە بۆ خوێندنگەی شاھانەی بالێی سوێد.[١٤] پاشان لە خوێندنگەی ناوەندیی کولتوراما خوێندوویەتی، کە خوێندنگەیەکی ھونەرییە لە ستۆکھۆڵم.[١٥]

دیسکۆگرافی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Your query : Creator's Name begins with LARSSON ZARA on any territories (Domestic works)". ISWC. Retrieved 7 October 2019.
  2. ^ Monger, James. "Zara Larsson Bio". Allmusic (بە ئینگلیزی). Retrieved 9 March 2018.
  3. ^ "Who is Zara Larsson? Everything You Need to Know". www.thefamouspeople.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-15.
  4. ^ "Zara Larsson - Biography, Height & Life Story". Super Stars Bio (بە ئینگلیزی). 2019-12-27. Retrieved 2022-06-15.
  5. ^ "10 year-old Zara Larsson Wins "Sweden's Got Talent"". Flixxy.com. Retrieved 2022-06-15.
  6. ^ "swedishcharts.com - Zara Larsson - Uncover". swedishcharts.com. Retrieved 2022-06-15.
  7. ^ "Zara Larsson säljer Platina - Universal Music Sweden". web.archive.org (بە سوێدی). 2019-07-01. Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "- i'm so lucky". zarish.blogg.se (بە سوێدی). Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ Evans, Joshua (2016-06-10). "Uefa Euro 2016: Opening ceremony at the Stade de France as it happened". International Business Times UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-15.
  10. ^ "Därför nobbade Zara Larsson Justin Bieber". DN Fokus (بە سوێدی). 2016-04-01. Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ Amster, Harry (2015-07-19). "Zara Larsson: När hatvågen kom ville jag lämna Sverige". Svenska Dagbladet (بە سوێدی). ISSN 1101-2412. Retrieved 2022-06-15.{{cite news}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  12. ^ "Zara Larsson's Sister Starts a Band, Hanna & Andrea, With Very Good Debut Single". SPIN (بە ئینگلیزی). 2016-05-26. Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Radio, Sveriges. "Zara Larsson 2015 - Sommar & Vinter i P1". sverigesradio.se (بە سوێدی). Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ Smyth, David (2016-03-18). "Zara Larsson: I want people to look at me all the time". Evening Standard (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "Zara Larsson: Jag ska vara miljardär innan jag är 25". DN.SE (بە سوێدی). 2015-05-15. Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "Zara Larsson Talks New LP 'Poster Girl' In 'EUPHORIA'". idolator. 2020-11-18. Retrieved 2022-06-15.
  17. ^ "Zara Larsson". Discogs (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-15.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری