ڕۆزیتا

(لە رۆزیتاەوە ڕەوانە کراوە)

رۆزیتا (بە ئینگلیزی: Rosetta) یان رەشید، کەشتیەکی ئاسمانی دەزگای بۆشایی ئەورووپی بوو، لە ٢ ئازاری سالی ٢٠٠٤ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، بۆ ئەستێرەی کلکداری (تشوریوموڤ جیراسیمینکۆ)(Comet Churyumov–Gerasimenko) کەشتی ئاسمانی رۆزیتا گەیشتە نزیکی ئەستێرەی کلکدارەکە لە نزیکی مانگی ئابی ٢٠١٤، لە تشرینی دووەم ٢٠١٤ کەشتی فیل کە بەشێک بوو لە کەشتی ئاسمانی رۆزیتا ئەو بەشە لە کەشتیەکە جیا بویەوە و چووە سەر ئەستێرە کلکدارەکە، ھەتا چەندین لێکۆلینەوەو بکا و زانیاری تەواو و ورد بگەێنێتەوە سەر زەوی، ئەو کەشتیە نزیکی ١٠ سال بە رێگەوە بوو تا گەیشتە ئەو ئەستێرە کلکدارە، ناوی کەشتی رۆزیتا لە ناوی بەردێکی میسری وەرگیراوە لە بەردی ڕەشید. [١]

وێنەیەکی دیزاینکراوی کەشتی ئاسمانی رۆزیتا

ھەنگاوەکانی ناردن دەستکاری

 
ئەو ھێلانەی دیارکردنی رۆیشتنی کەشتی ئاسمانی رۆزیتان بە نێوو سیستەمی کۆمەلەی خۆر تا گەیشتن بە ئەستێرەی کلکدارەکە

ئەو کەشتیە ئاسمانیە بە چەندین ھەنگاو گەیشتیتە نزیکترین خال و چەند ھەنگاوێکی بریوە تا بگاتە ئەو ئەستێرە کلکدارە. ئەوانیش:

  • نێردرا: لە ٢ ئازاری سالی ٢٠٠٤ لە کاژێر (٨:١٧) بە کاتی ناوەندی ئەورووپا
  • یەکەمین خوولی لە دەوری زەوی کرد لە (٤ ئازاری سالی ٢٠٠٥) لە بەرزی ١٩٠٠ کیلۆمەتر
  • سەیرکردنی ژین لەسەر مەریخ لە ٢٥ شووباتی ٢٠٠٧ لە بەرزی ٢٥٠ کیلۆمەتر
  • خوولی دووەمی لەسەر زەوی لە ١٣ تشرینی دووەمی سالی ٢٠٠٧ لە بەرزی ٥٢٩٥ کیلۆمەتر
  • سەیرکردنی ژین لەسەر ئەستێرەی کلکداری شتاینس ٢٨٦٧ لە ٥ ئەیلوولی سالی ٢٠٠٨ لە بەرزی ٨٠٠ کیلۆمەتر
  • خوولی سێیەمی لەسەر زەوی لە ١٣ تشرینی دووەمی سالی ٢٠٠٩ لە نێوانی ٢٤٨١ کیلۆمەتر
  • سەیرکردنی ژین لەسەر ئەستێرەی کلکداری " Lutetia " لە ١٠ تشرینی دووەمی سالی ٢٠١٠ لە دووری ٣١٦٢ کیلۆمەتر
  • نزیک بوونەوە لە ئەستێرەی کلکداری (تشوریوموڤ جیراسیمینکۆ) لە ٢٠١٤
  • وێنەگرتنی سەر رووی ئەستێرە کلکدارەکە لە ئابی ٢٠١٤
  • جیابوونەوەی کەشتی فیل لە کەشتی ئاسمانی رۆزیتا لە ١٢ تشرینی دووەمی ٢٠١٤

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری

مالپەری فەرمی کەشتی ئاسمانی رۆزیتا