دە پریتی ڕێکلێس

گرووپێکی مۆسیقی ئەمریکی

دە پریتی ڕێکلێس (بە ئینگلیزی: The Pretty Reckless) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە کە لە نیویۆرک دامەزراوە. ئەندامەکانی ئێستای پێکھاتوون لە تایلەر مۆمسن (گۆرانیبێژ، گیتاری ڕیتم)، بێن فیلیپس (گیتاری سەرەکی، دەنگی پشتینە)، مارک دامۆن (گیتاری بەیس) وە جەیمی پێرکنس (تەپڵ).

دە پریتی ڕێکلێس
بنەچەنیویۆرک،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشنەکان
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٩–ئێستا
کۆمپانیاکان
  • ئینتەرسکۆب ڕێکۆردس
  • ڕەیزەر ئاند تای
  • کوکینگ ڤاینڵ
وێبگەgoingtohell.xxx
ئەندامانتایلەر مۆمسن
جەیمی پێرکنز
بێن فیلیپس
مارک دامۆن
ئەندامانی پێشوونیک کاربن
مات چیاریلی
جان سیکاڵۆ

گرووپەکە لە ساڵی ٢٠٠٩دا دامەزراوە و ھەر لە ھەمان ساڵدا یەکەم ئەلبوومی ستودیۆیان کەوتە بازاڕەکانەوە بە ناوی گڕم تێبەربە کە سێ تاکی سەرکەوتوی لەخۆ گرتبوو، گۆرانی "مەیک می وانە دای یەکێک بوو لەو سیانەو بەناوبانگترین گۆرانی گرووپەکەیە تاکو ئەمڕۆ. لە نزیکەکانی ٢٠١٢ گرووپەکە یەکەمین تۆمارکراوی درێژخایەنیان بڵاو کردەوە بە ناوی وەک پیاو لێم بدە. دە پریتی ڕێکلێس لە ساڵی ٢٠١٤ گرووپەکە دووەم ئەلبوومی ستودۆیان بڵاوکردەوە بە ناوی دەڕۆم بۆ دۆزەخ، کە دوو تاکەگۆرانی لەخۆگرتبوو کە توانی بەسەر چارتەکانی شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکان کە پێکھاتبوون لە «بەھەشت دەزانێت» و «جیھانی شێواو.»

گرووپەکە گەشتێکی جیھانییان ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ پرۆمۆتکردنی ئەلبومەکەیان، گەشتی گڕم تێبەربە، کە کۆتایی پێھات لە مارتی ٢٠١٢دا. ئەوان ھەروەھا ھەڵبژێردراون وەک یارماتیدەر بۆ چەند ھونەرمەندێک وەک مێرلن مانسن، ئێڤەنێسێنس و نیکڵباک.

لە زووەکانی ئەیلوولی ٢٠١٥دا بەڕێوەبەری گرووپ تایلەر مۆمسن ڕایگەیاند کە گرووپەکە کار لەسەر بەرھەمی نوێ دەکات لە ستودیۆ. سێیەم ئەلبوومی گرووپەکە «ئەوەی بۆی دەفرۆشیت» لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن ڕەیزەر ئێند تایەوە بڵاوکرایەوە. بۆ پرۆمۆتکردنی ئەلبوومە نوێکەیان، گرووپەکە گەشتێکی دەستپێکرد بە درێژایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ کۆتایی پێھات.

مێژوو دەستکاری

٢٠٠٩–١٢: دامەزران، تۆماری درێژخایەن و گڕم تێبەربە دەستکاری

 
تایلەر مۆمسن لە کۆنسێرتی راپد تۆور لە ساڵی ٢٠١٠دا

بۆ دوو ساڵ، گۆرانیبێژ، بەیژەن و خانمەئەکتەر تایلەر مۆمسن لەگەڵ چەند بەرھەمھێنەرێکدا کاری دەکرد پێش ناسینی کاتۆ خاندوالا. مۆمسن ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو خاندوالای بەدڵ بووە چونکە ئەو بەرھەمھێنەرێکی مۆسیقای ڕۆک بووە و ھی پۆپ نەبووە. خاندوالا مۆمسنی ناساند بە بێن فیلیپس و ئەو سیانە بە یەکەوە دەستیان کرد بە نووسینەوەی مۆسیقا. ٣ ژەنیاری تر، کە ناویان نەبراوە، بە کرێ گیرابوون بۆ ئەوەی گرووپێک دامەزرێنن لەگەڵ مۆمسن. گرووپەکە سەرەتا بە ڕەسەنی بە «زە ڕێکڵێس» ناسرابوون، بەڵام ناچاربوون ناوەکە بگۆڕن بەھۆی ئەوەی لایەنێکی تر بە یاسایی ئەو ناوەی ھەڵگرتبوو. ئەم گرووپە نوێیە سەرەتا یەکەم کۆنسێرت و نمایشی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٩ لە نیویۆرک. دوای حەوت کۆنسێرت، ئەندامانی گرووپەکە گۆڕدران. دواتر گرووپەکە ئەندامە جێگیرەکانی دامەزران و پێکھات لە تایلەر مۆمسن (گۆرانیبێژی سەرەکی، بەیسژەن) لەگەڵ جان سێکاڵۆ (گیتارژەن)، مات چیارێلی (بەیسژەن)، لەگەڵ نیک کاربۆن (تەپڵژەن). کاتێک ئەندامە نوێکان بە فەرمی ھاتنە گرووپەکەوە، دیسانەوە ئەوان لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە ھەمان شوێندا لە نیویۆرک کۆنسێرتێکیان کردەوە، لە ھۆڵی زە ئانێکس. ئەوان چەند دێمۆیەکیان تۆمار کرد لە ساڵی ٢٠٠٩دا و ھەروەھا کۆنسێرتیان بۆ زە ڤێرۆنیکاس کردەوە لە کاتی گەشتەکەیان بە ئەمریکای باکووردا. لە ٢٠١٠دا، سێکاڵۆ و چیارێلی و کاربۆن گرووپەکەیان بەجێھێشت.

لە ئێستادا گرووپەکە پێکھاتووە لە تایلەر مۆمسن لەگەڵ بێن فیڵیپس وەک گیتارژەنی سەرەکی، مارک دامۆن وەک بەیسژەن و جەیمی پێرکنز وەک تەپڵژەن. ھەموو ئەم ئەندامانە، بێجگە لە مۆمسن، پێشووتر لە گرووپێکدا بەناوی «فەیمس» ئەندام بوون و کاریان کردووە لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠٠٠دا.

٢٠١٢–١٣: ئی-پی وەکو پیاو لێم بدە دەستکاری

گەشتی دەرمان دووەم گەشتی گەورەی دە پریتی ڕێکلێس بوو کە ئەنجام درا بۆ ناساندن و ڕێکلام کردن بۆ یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ساڵی ٢٠١٠یان بە ناوی گڕم تێ بەردە، لەگەڵ ئی-پییەکەیان بە ناوی وەکو پیاو لێم بدە. ڕێکەوتی گەشتەکان لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ بڵاوکرانەوە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی گرووپەکەوە. گرووپەکە لە چەند ھۆڵێک کە ساڵێک پێش گەشتەکە سەردانیان کردبوو کۆنسێرتیان ئەنجام دایەوە، ٥٢ نامیشیان لە ئەمریکای باکوور، ٥ دانە لە ئەفریقیای باشوور و دوانیشیان لە ئاسیا ئەنجام دا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئەلێکسی ئێرمێنکۆ. "دە پریتی ڕێکلێس - گڕم تێبەربە". ئۆڵمیوزک. Retrieved 1ی تەمووز، 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)