زاراوەی دەوڵەت شار دەگەڕێتەوە بۆ هەر دەوڵەتێک کە لە ڕاستیدا لە شارێک و ئاقاری دیاریکراوی یان ناوچەی ڕاژەپیدانی پێکهاتووە. دەوڵەت شار، دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و شار و قەڵەمڕەوێکی سەربەخۆ لەخۆ دەگرێ.[١]

سینگاپور شاری جیهانی و وڵاتی دوورگەیی دەوڵەت شار

مێژوو دەستکاری

دەوڵەت شار یەکەمین بیچم و فۆڕمی دەوڵەتان دەنوێنن. دوابەدوای یەکەمین شۆڕشی کشتوکاڵی، نزیک ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر، دەوڵەت شارەکان دەستیان بە بیچم گرتن لە باشووری ئاسیا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەمریکای لاتینی کرد. ناوەندەکانی دەرکەوتنی ئەم قەڵا شارییانە لە مێزۆپۆتامیا، دۆڵی نیل و لە هەرێمەکانی گرووپە چاندییەکانی ئینکا و ئەزتێک لە ئەمریکای لاتینی دۆزراونەتەوە. دەوڵەت شار قەوارەیەکی سیاسی-دینی بووە و هەر یەکەیان خۆی لە شارەکانی تر سەربەخۆ بووە. یەک پایتەختی گشتی و یەک خوای پەرەستراوی گشتییان نەبووە کە فەرمانڕەوای هەموو وڵاتی سوومەر بووبێ، بەڵکوو هەر دەوڵەت-شارێ فەرمانڕەوای خۆی و پایتەختی تایبەتی خۆی و خوای تایبەتی خۆی و پەرەستگای تایبەتی خۆی هەبووە. وەکوو کنە و پشکنینی شوێنەوارناسی و خوێندنەوەی دەقە نووسراوە بزمارییەکان دەریان خستووە، لە وڵاتی سوومەردا چەندین دەوڵەت شار هەبوون، لەوانە: ئور، ئوما، ئوروک، ئەریدۆ، کیش، لەگەش، نیپور، سیپار ... ئەم ناوەندانە بەگشتی کۆبوونەەیەکی چڕ لە خەڵکیان لە ئاقاری دیاریکراوی خۆیان بە شورە و دیوارێکی پاریزەرەوە لەخۆ گرتبوو. ناوچەی نزیکەو، دیواری شار شوێنی نیشتەجێ بوونی وەرزێڕ، پیشەساز و بازرگانان بوو کە بە شارەوە چەسپابوو.

دەوڵەت شار لە سەردەمی مودێرن دەستکاری

دەوڵەت شار، لەم سەردەمە وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ گەشەی کردووە و ئێمە دەزانین ئەمڕۆکە ژمارەی دانیشتووان زیادی کردووە، چالاکی ئابووری پەرەی ستاندووە، شوێنی شاری زیاتر بنیات نرا و دەست پێڕاگەیشتنی سیاسیی شار لە مەودایەکی بەربڵاو پەرەی ستاندووە. لە چەرخی مودێرن، دوو ناوەندی سەرەکی لە ئاسیا وەک دەوڵەت شاری ڕاستەقینێ دەناسرێنەوە: هۆنگ کۆنگ و سینگاپور، کە هەردوویان پێشتر کۆلۆنی بەریتانیا بوون.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "city-state | Definition, History, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-11.

مستەفا، نەۆشیروان(٢٠١٢)، بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ کتێبی یەکەم، چاپی یەکەم، دارالعربیە للعلوم الناشرون. ISBN 978-614-01-0519-5

Pitzl, Gerald R. (2004), Encyclopedia of Human Geography, Greenwood Press; USA.