دەوڵەتی موەحیدەکان

دەوڵەتی موەحیدەکان دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو لە مەغریب، شوێنکەوتووانی بزوتنەوەی محەمەدی کوڕی تومارت دایانمەزراند و حوکمی باکوری ئەفریقا و ئەندەلوسیان کرد لە نێوان ساڵانی ١١٣٠-١٢٦٩ز.

دەوڵەتی موەحیدەکان
الموَحدون

ئاڵا
نەخشە

دەوڵەتی موەحیدەکان لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٢٠٠ز.
زانیاریی گشتی
پایتەخت مەڕاکیش، ئیشبیلیە، ڕیبات
زمانی فەڕمی عەرەبی
جۆری حوکم شانشینی
مێژووى دامەزراندن ١١٢١ ز
مێژووى ڕوخان ١٢٦٩ ز
ئایین ئیسلام

بارەگایان؛ مەڕاکیش و ئیشبیلیە بووە (لە چەند ماوەیکی جیادا).

مێژوو دەستکاری

دەوڵەتەکە دامەزرا لەسەر دەستی ھەردوو ھۆزی مەسمودی مەغریبی و زەناتەی جەزائیری, و ناسران بە موەحیدین لەبەرئەوەی شوێنەکەوتووی قوتابخانەیەک بوون کە بانگەوازیان ئەکرد بۆ یەکتاپەرستی خوا یەکتاپەرسییەکی تەواو کە وای لێکردبوون ناوە جوانەکانی خوا ڕەت بکەنەوە بەوەی کە ئەو ناوانە سیفەتی مادیین بەڵام خوا حەقە و ھیچ شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە لەبەرئەوە ناوی خوایان بەس بە ناوەکەی خۆی بە تەنھا ئەھێنا (ڕللە)، محەمەدی کوڕی تومارت سەرکردایەتی ئەکردن و پاشان عەبدول موئمین کوڕی عەلی (لە ھۆزی کۆمە بوو لە تلمیسان) کە فەرمانڕەواکانی تری موەحیدەکان لەوەوە دەرچوون، شوێنکەوتووی بزوتنەوەیەکی ئاینی توندڕەو بوون، و بانگەوازیان ئەکرد بۆ پاککردنەوەی بیروباوەڕ لە ھەر بۆ زیادبوونێک.

کوڕی تومارت بانگەوازی کرد بۆ دژایەتی موڕابیتون لە ساڵی ١١١٨ز وقەڵای تینمەل لە شاخەکانی ئەتڵەس کردە بنکە بۆ خۆی، و خەلیفە عەبدول موئمین توانی دەست بگرێت بەسەر مەغریبدا دوای ڕوخانی مەڕاکیش ساڵی ١١٤٦ز، پاشان دەستی گرت بەسەر بەشەکانی تری ئەفەریقا تا گەیشتە تونس و لیبیا ساڵی ١١٦٠ز وئەندەلوسی گرت (١١٤٦-١١٥٤)، و دوای سەرکەوتنی عەبدول موئمین کوڕی عەلی لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی لە ئەفەریقا ڕۆیشت بەرەو ئەندەلوس وئیشی کرد لەسەر بەھێزکردنی و وەستان لە بەرامبەر ھێرشی قشتاڵیەکان بۆ سەر ئەندەلوس، بەڵام کۆچی دوایی کرد ساڵی ١١٦٣ز، یوسفی کوڕی جێگەی گرتوە و وبەردەوام بوو لەسەر سیاسەتی باوکی، دەسەڵاتی خۆی باشکرد لە ئەندەلوس ، سوپای بۆ نارد و میرنشینەکەی بەھێز کرد، چەند پڕۆژەیەکی لە ئیشبیلیە دامەزرند وەک بنیاتنانی بینای قەنتەڕە لەسەر ڕووباری دۆڵی گەورە، ومزگەوتی ئیشبلیەی گەورە ساڵی ١١٧٢ز، پاشان مەنسوڕی کوڕی منارە گەورەکەی دروستکرد ساڵی ١١٨٨ز، ھەتا ئێستا ئەم منارەیە ماوە و ناسراوە بە (لا خیرا لدا) و بەرزییەکەی ئەگاتە ٩٦ مەتر، و لە یەکێک لە غەزووەکانیدا لە ئەندەلوس ساڵی ١١٨٣ز تیرێکی بەرکەوت و بە پێکراوی گەڕایەوە مەڕاکیش و وەفاتی کرد پێی.

بڵاوبوونوەی موەحیدەکان دەستکاری

دەوڵەتە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە سەردەمی یوسفی کوڕی عەبدول موئمین کە پێشتر باسکرا پاشان لە سەردەمی مەنسوڕی کوڕی کە ئیشی کرد لەسەر ڕاپەڕینی زانستی و ڕۆشنبیری مەغریب و ئەندەلوس، و سەرکردەیەکی وریا و سیاسیەکی لێھاتوو بوو توانی ڕیکەوتن ببەستێت لەگەڵ شانشینی قشتاڵە، بەڵام ڕێکەوتنەکەیان شکاند و ناچار بوو بجەنگێت لەگەڵیان لە شەڕی ئاراک لە ساڵی ١١٩٥ز کە موەحیدون سەرکەوتنیان ھینا بەسەر پاشا مەسیحیەکان، ھەروەک چەند بینای نوێی دامەزراند و ھانی ڕۆشنبیری دا، و لە سەردەمی ناسڕدا (محەمەدی کوڕی مەنسوڕ) دا دەستگیرا بەسەر چەند شۆڕشێکی ئەفریقادا، و لە دوای شەڕی ئاراک ئاگربەستیان بەست لەگەڵ پاشاکانی قشتاڵە، کە پاشای قشتاڵە ئەم دەرفەتەی قۆستۆوە بۆ بەھێز کردنی وڵاتەکەی و ڕێکخستنی تا ھیرش بکاتەوە سەر موسڵمانان, و موەحیدون بەڕەنگاریان کردن بەڵام دواجار لە شەڕی عیقابدا تێک شکان لە ساڵی ١٢١٢ز، و لە دوای ساڵی ١٢١٣ز وە دەوڵە بە خێرایی داڕوخا لەگەڵ کەوتنی ئەندەلوس بە دەستی مەسیحیەکان و تونس کەوتە دەستی حەفسیەکان و جەزائیر کەوتە دەستی زەیانیەکان، و لە ساڵی ١٢٤٤ وە کەوتنە ژێر ھەڵمەتی مەڕینیەکان، و کۆنتڕۆڵی مەغریبیان لە دەستدا و کۆتاییان پێھات ساڵی ١٢٦٩ز دوای ئەوەی مەرینیەکان بە تەواوی دەستیان بەسەرا گرتن.

فراوانبوون دەستکاری

 
مزگەوتی کوتیبە لە مەڕاکیش

قۆناغی یەکەم؛ دەستگرتن بەسەر تلیمسان و وەھران لە مەغریبی ناوەڕاست و ئەم قۆناغە لە ساڵی ١١٤٤دا تەواو بوو.

قۆناغی دووەم؛ دەستیان گرت بەسەر وڵاتی مەغریبی دووردا بە مەڕاکیش و فاس و پاشماوەی مەغریب تا دەگاتە زەقاق کە گەرووی جەبەل تاڕیق بوو، ئەمەش تەواو بوو لە ساڵی ٥٤٢ک.

قۆناغی سێیەم؛ شوێنەکانی تری مەغریبی ناوەڕاستیان فەتح کرد و تەواو بوو بە چوونە ناو جەزائیرەوە ساڵی ١١٥٣ز.

قۆناغی چوارەم؛ دەستیان گرت بەسەر ئەفەریقا بە ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی تەڕابلس و شاری مەھدیەیان گێڕایەوە لەگەڵ دوورگەی جربە و پاشماوەی کەنارە ئەفەریقیەکان ئەمەش تەواو بوو لە ساڵی ١١٦٠، بەمە موەحیدەکان یەکەم ھێز یوون کە ھەموو مەغریب (ڕۆژئاوایی) عەرەبیان یەکخست بێجگە لە برگە و لای ڕۆژھەڵاتیەوە تا سنوری میسر.

دوای نەمانی دەوڵەتەکەیان دەستکاری

مانەوەی موەحیدەکان جێگیر بوو لە ئەندەلوس وەک خێزان لەگەڵ ئەوەی دەوڵەتەکەیان ڕوخا، و دوای کەوتنی ئەندەلوس کۆچیان کردووە بۆ وڵاتی مەغریبی دوور، و لەو خێزانانەی تا ئێستا ماونەتەوە خێزانی عەبدەلاوی موعین ئەندەلوسیە لە فاس لە نەوەس سوڵتانەکانی موەحیدەکانن، کە خەڵکی چاکە و ئایین و پێشەوایەتین لە زلنستدا.

ھونەری بیناسازی دەستکاری

بیناسازی موەحیدەکان کاریگەری تەلارسازی ئەندەلوسیلەسەر دیار بوو لە دامەزراوەکانیان چەند مزگەوتێکی گەورە ماوەتەوە کە دایانمەزراند لە ڕیبات و مەڕاکیش و ئیشبیلیە وتەنمال.

لیستی فەرمانڕەواکان دەستکاری

ئەندەلوس
 
711–1492

فه‌تحه‌كان 711–732

  • فەتحی ئەمەوی بۆ ئەندەلوس

756–1039 دەوڵەتی ئەمەوی قوڕتوبە


1039–1085 مەلیکە تائیفیەکان


1085–1145 دەوڵەتی موڕابیتەکان


1147–1238 دەوڵەتی موەحیدەکان


1238–1492 غەرناتە

  • بەنو نەسر
  • داستانی غەرناتە


 #  فەرمانڕەوا  ژیانی  ماوەی حوکمی
١عەبدول موئمین کوڕی عەلی  ١٠٩٤-١١٦٣   ١١٣٣-١١٦٣ 
٢ئەبویەعقوب یوسف کوڕی عەبدول موئمین  ١١٣٨-١١٨٤   ١١٦٣-١١٨٤ 
٣ئەبو یوسف یەعقوب کوڕی یوسف مەنسوڕ  ١١٦٠-١١٩٩   ١١٨٤-١١٩٩ 
٤محەمەد ناسڕ کوڕی یەغقوب کوڕی یوسف  ....-١٢١٣   ١١٩٩-١٢١٣ 
٥یوسف موستەنسیر  ....-....   ١٢١٣-١٢٢٤ 
٦عەبدول واحید واحید  ....-....   ١٢٢٤-١٢٢٤ 
٧محەمەد عادل  ....-....   ١٢٢٤-١٢٢٧ 
٨یەحیا موعتەسیم  ....-....   ١٢٢٧-١٢٣٠ 
٩ئیدریس مەئمون  ....-....   ١٢٢٧-١٢٣٢ 
١٠عەبدول واحید ڕەشید  ....-....   ١٢٣٢-١٢٤٢ 
١١عەلی سەعید  ....-....   ١٢٤٢-١٢٤٨ 
١٢عومەر موڕتەزا  ....-....   ١٢٤٨-١٢٦٦ 
١٣ئیدریس واسیق دەبوس  ....-....   ١٢٦٦-١٢٦٩ 

سەرچاوەکان دەستکاری