دەنووک

ئەندامێکی دەرەکی لە جەستەی باڵندەکان

دندووک ئەندامێکی دەرەکییە کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی سەری ھەموو باڵندەیەک، بەڵام جۆرەکەی لە باڵندەیەک بۆ باڵندەیەکی دی دەگۆڕێت. ھەروەھا بێجگە لە باڵندەکان چەندین جۆر گیانلەبەری تریش دندووکیان ھەیە. دندووک بەکاردێت بۆ خواردن، جەنگان، گەڕان بۆ خۆراک، گۆڕانکاریکردن لە کەلوپەلەکان.

دەنووکی دوو ماسیخۆرەی باکوور

دندووک قەوسەکان دەستکاری

جۆرە دندووکێک ھەیە کە قەوسە و زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە میوە خۆرن یان گۆشت خۆرن، لە میوە خۆرەکان وەک(کۆکاتۆ، ماکاو، باڵندەی خۆشەویستی، دوڕە و کۆنور... ھتد)، گۆشت خۆرەکانیش وەک (کوندە پەپو، ھەڵۆ، واشە، داڵ و باز... ھتد).[ژێدەر پێویستە]

دندووک تیژەکان دەستکاری

جۆرە دندووکێک ھەیە کە تیژە زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە مێروو خۆرن، وەک (چۆلەکە، خورمایی، کاردیناڵ، مینا و فنس... ھتد).[ژێدەر پێویستە]

سوودەکانی دەستکاری

باڵندە دندووک بەکار دەھێنێت بۆ

١ خواردنی خۆراک.

٢ ھەڵگرتنی پووش و دروستکردنی ھێلانە.

٣ کونکرنی دار، وەک (دارکونکەرە).

٤ شەڕکردن.

٥ پێدانی خواردن بە بەچکەکانی.

سەرچاوەکان دەستکاری