دەق یان تێکست (ئینگلیسی: Text) وتارێکە کە دەنووسرێت یان وتارێکە کە بە نووسین ئەسەلمێنرێت وەکوو تێکستی قورئان کە وتاری خوایە و بە نووسین ١٤٠٠ ساڵە سەلمێندراوە. تێکست ڕاستییەکە و بە ھێندێک نیشانە بە کار ئەھێنرێت و بە ویستنی نیشاندانی شتێک بە بیسەر بەکاردێت. دەقی ئاوێته بریتیە لەو دەقە ئەدەبیەی کە لەئەنجامی ئاوێتەکردنی هەندێک ڕەگەزی ئیستاتیکی دوو ژانری ئەدەبی یان ژانرێکی ئەدەبی و هونەرێکی دیکە پێک دێت و قەوارەیەکی نوێ دروست دەکات کە خاوەنی تایبەت مەندی خۆیەتی هەڵبەتە کرداری ئاوێتە بونەکە ئاوێتەکردنێکی میکانیکی نیە بەڵکوو لە فۆڕم و داڕشتنێکی نوێدایە

سەرچاوەکان دەستکاری