دەسەڵاتپێدان (بە ئینگلیزی: Authorization) بریتییە لە دیاریکردنی مافەکانی دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەکان، کە بەگشتی لەگەڵ زانیاریپارێزی و کۆمپیوتەرپارێزی، وە بەتایبەتی لەگەڵ کۆنترۆڵی دەستپێگەیشتوویی[١] -دا پێوەندیی ھەیە. بە زمانی فۆرماڵتر، دەسەڵاتپێدان واتە پێناسەکردنی سیاسەتەکانی دەستپێڕاگەیشتن. بۆ نموونە، بەشێوەی نۆرماڵ، کارگێڕان یان ستافی بەشی کەرەستە مرۆڤییەکان[٢] دەسەڵاتی دەستڕاگەیشتن بە تۆمارەکانی زانیاریی کارمەندەکانیان پێ دراوە و ئەم سیاسەتەش وەکوو ڕێساگەلی کۆنترۆڵی دەستپێگەیشتوویی لە سیستەمێکی کۆمپیوتەریدا فۆرماڵ کراوەتەوە. لە کاتی کارپێکردندا، ئەو سیستەمە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ ئەبێ داخوازەکانی دەستپێڕاگەیشتن لەلایەن بەکارھێنەرانەوە پەسەند بکا یان بیانداتە دواوەوە، ئەو ڕێسایانە بەکار ئەھێنێ.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Access control
  2. ^ Human resouces