دەستووری کۆماری عێراق (بە عەرەبی: دستور جمهورية العراق) یاسای بنچینەیی عێراقە. یەکەم دەستووری عێراق لە ساڵی ١٩٢٥دا خرایە بواری جێبەجێکردن. دەستووری ئێستا لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٠٥ لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی کاربەڕێکەری عێراقەوە پەسندکرا و لە ڕیفراندۆمێکدا، کە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا ئەنجامدرا، دەنگی لەسەر درا.[١][٢] لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق (ژمارە ٤٠١٢) بە عەرەبی بڵاوکرایەوە و بەم شێوەیە کەوتە بواری جێبەجێکردن.[٣] وەرگێڕانی فەرمی بۆ بەکارھێنانی دەستوورەکە لە کاروباری نێودەوڵەتیدا ئەنجام درا و دەستوورەکە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی بە ھەماھەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عێراق و نوسینگەی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی دەستووری.[٤][٥] لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ژمارەیەک پڕۆژە بۆ دەستکاری دەستوورەکە پێشنیاز کراوە.

دەستووری عێراق
درووستکردنھاوینی ٢٠٠٥
پێشکەشکردن١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٥
پەسەندکردن١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥
چوونە بواری جێبەجێکردن٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥

سەرچاوەکان دەستکاری