دەزگای نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان

دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان (بە ئینگلیزی: Drug Enforcement Administration) (ناسراو بە DEA)، دەزگایەکی یاسایی سەر بە بەشی دادە لە ئەمەریکا بۆ یاسای ماددە هۆشبەرەکان. ئەم دەزگایە تاکە دەزگایە کە بەرپرسیارەتیی ماددە هۆشبەرەکانی خراوەتە ئەستۆ. هەروەها زۆرجار لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئێف بی ئای بەهەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدەن. جگە لەوەش ئەم دەزگایە ڕێی پێدراوە لە چەندان وڵاتی تر کاری لێکۆڵینەوە بکات. بەناوبانگترین کاری ئەم دەزگایە لەناوبردنی پاشای ماددە هۆشبەرەکان پابلۆ ئیسکۆبار بوو لە کۆڵۆمبیا کە لەساڵانی ٨٠ەکان %٩٠ی ماددە هۆشبەرەکانی ئەمەریکا لەلایەن ئەوەوە ڕەوانەی ئەمەریکا دەکران.

باجی سەرەکی دەزگاکە
هەندێ ماددەی سڕکەر و پارەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کە دەستبەسەر کراوە لەلایەن بریکارانی ئەم دەزگایە

مێژووی دەزگاکە دەستکاری

 
دوو بریکاری دی ئی ئەی لەکاتی ڕاهێنان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان

ئەم دەزگایە لە ١ی تەمووزی ١٩٧٣ بەبڕیاری سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا ڕیچارد نیکسن دروست کرا، و لە ٢٨ی مارسی ١٩٧٣ دەستبەکار بوو.

لەساڵی ١٩٩٩دا، دەزگاکە هەستا بە کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەتی خۆی. هەروەها لە فێبرایەری ٢٠٠٣ هەستا بە کردنەوەی تاقیگەی دیجیتاڵی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • "Drug Enforcement Administration: Drug Abuse Prevention Service Award" (PDF). Learning for Life. Retrieved 2007-12-13.
  • "1999-2003". DEA. Retrieved 2007-06-03.

ماڵپەڕەکان دەستکاری