دەرە بازنە (Circumscribed circle) یان بازنەی دەوردەر[١] بەو بازنەیە دەوترێت کە بە ھەموو سەرەکانی فرەگۆشەیەکدا دەڕوات. دەتوانرێت فرەگۆشەیەک بدۆزرێتەوە ھەموو سەرەکانی نەکەوێتە سەر بازنەیەک، لەمەوە دەردەچێت ھەموو فرەگۆشەکان بازنەی دەوردەریان نەبێت. بەو فرەگۆشانەی بازنەی دەوردەریان ھەیە دەوترێت فرەگۆشەی سیکلیک یان فرەگۆشەی دەوردراو. فرەگۆشە ڕێکەکان، سێگۆشەکان و ھەموو لاکێشەکان نموونەیەک لە فرەگۆشەی سیکلیکن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی- چاپی حەوتەم

سەرچاوەکان دەستکاری