دەریای ئاندامان

دەریا

پۆتانەکان: 5°32′N 95°12′E / 5.533°N 95.200°E / 5.533; 95.200

دەریای ئاندامان پانتاییەکی ئاوییە لە باشووری رۆژھەڵاتی کەنداوی بەنگال، باشووری میانمار، ڕۆژاوای تایلەند و ڕۆژھەڵاتی دوورگەکانی ئاندامان. ئەم دەریایە بەشێکە لە ئۆقێانووسی ھیند. لە باکوور بۆ باشوور ١٢٠٠ کێلۆمەتر درێژە و لە ڕۆژھەڵات بۆ ڕۆژاوا ٦٥٠ کیلۆمەتر پانتایی ھەیە و ڕووبەری نزیک بە ٧٩٧٧٠٠ کێلۆمەتری چوارگۆشەیە. مامناوەندی قووڵی ێەم دەریایە ٨٧٠ مەتر و قووڵترێن خاڵی بریتییە لە ٣٧٧٧ مەتر.

دەریای ئاندامان

دەریای ئاندامان لە باشووری رۆژھەڵاتی دا تەنگ دەبێتەوە و تەنگاوی مالاکا درووست دەکات کە نیمچە دوورگەی مالایا لە دوورگەی سوماترای ئیندۆنیزیا جیا دەکاتەوە.

دوورگە بەنێوبانگەکانی لانگکاوی مالیزیا لەم دەریایە دان.


سەرچاوە دەستکاری