دەریای ئارافۆرا
دەریای ئارافورا (بە ئینگلیزی: Arafura Sea) دەریایێکی نەچەندان قووڵ و تەنکاوە لە ئۆقیانووسی ئارام و لە نێوان دەریاکانی کۆرال و دەریای تیمۆر دایە کە ئوسترالیا و گینەی نوێ لێک جیا دەکاتەوە.[١] چەند دوورگەی ئیندۆنیزیا لەم دەریایە دان.
دەریای ئارافۆرا | |
---|---|
پۆتانەکان | 9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°Eپۆتانەکان: 9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°E |
جۆری | دەریا |
وڵاتەکەی | ئوسترالیا پاپوا گینێی نوێ، ئیندۆنیزیا، |
ئەوپەڕی درێژی | ١٬٢٩٠ km (٨٠٠ mi) |
ئەوپەڕی پانی | ٥٦٠ km (٣٥٠ mi) |
دوورگەکان | دوورگەی ئاروو، دوورگەکانی کرۆکێر، دوورگەکانی گوولبۆرن، دوورگەی هۆوارد |
زانیاریەکان دەستکاری
دەریای ئارافورا کە پانتایی نزیک بە ٦٥٠،٠٠٠ کیلۆمەتری لەخۆ گرتووە لە باکووری کەنارەکانی ئوسترالیا و کەنداوی کارپێنتاریا و باشووری کەنارەکانی گینەی نوێ هەڵکەوتووە. ئاوەکانی ئەم دەریایە لە ڕۆژاوا تێکەڵی دەریای تیمۆر لە باکووری ڕۆژاوا دەریای باندا و دەریای سێرام دەبێت. هەروەها ئەم دەریایە لە ڕۆژهەڵات دا لە ڕێگەی گەلی تۆرس پەیوەندی بە دەریای کۆرالەوە هەیە. گەلی تۆرس یەکێکە لە پڕمەترسی ترین تێپەڕگە ئاوییەکانی جیهان و دەریای ئارافۆراش بە هۆی هەبوونی شوێنی نادیاری تەنکاو کاری لێخووڕینی کەشتیەکانی ئاستەنگ کردووە.
قووڵی گشتی دەریای ئارافورا لەنێوان ٥٠ تا ٧٠ مەترە کە دەیخاتە ئاستی دەریا تەنکاوەکانی جیهان.
سەرچاوە دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریای ئارافۆرا تێدایە. |