بەخێربێیت بۆ دەروازەی ھیندستان

بەخێربێیت بۆ دەروازەی ھیندستان

پێشەکی


Location on the world map
Location on the world map

ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: भारत) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە. حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لە ھیندستان. بە (پادشای بۆڵیوود) ناسراوە. خان تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٧٠) فیلمدا کردووە..

خان لە ساڵانی (٨٠)کاندا دەستی کرد بە کاری ھونەری و سەرەتا بە شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد. یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (دیوانا (فیلم)) (Deewana) بڵاو کردەوە. لە دوای ئەم فلیمەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە ھەرە بە ناوبانگەکانی وڵاتی ھیندستان ناوبانگی دەکرد بەھۆی لێھاتووی و جوانی نمایش کردنی لە فیلمەکانیدا. ھەروەھا خان بە یەکێک لە ھەرە ئەکتەرە گەورە و بە ناوبانگەکانی جیھان ئەژمار دەکرێت ، بە زیاتر لە ملیارێک ھەوادارەو و ھاندەرەوە لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا (نیوس ویک) بە یەکێک لە (٥٠) کەسی زۆر بە توانای جیھان ھەڵیبژارد.

زیاتر...

ویلایەتێکی ھیندستان

ڕاجستان (بە ھیندی: राजस्थान) گەورەترین پارێزگای ھیندستانە کە وەکوو خاکی پادشاکان ناسراوە و لە کۆندا ڕاجپووتانای پێ دەوترا.

زیاتر…

ئایا دەزانیت؟

  • کە ژمارەی ئایینەکان لە ھیندستان زیاتر لە ١٥٠٠ ئایینە و بەناوبانگترینیان ھیندۆزییە؟

جوگرافیای ھیندستان

لە ڕووی جوگرافییەوە ھیندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیاوە. دەکەوێتە باکووری ھێڵی یەکسانی نێوان ٨–٤' و '٣٧°٦' باکوور و ٦٨°٧' و '٩٧° ٢٥' ڕۆژھەڵاتی ھێلی درێژی. ھیندستان لە پلەی حەوتەمدایە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەری گشتییەوە ٣٬٢٨٧٬٢٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٬٢٦٩٬٢١٩ میل چوارگۆشە) ڕووبەری لە باکوورە بۆ باشووری ھیندستان ٣٢١٤ کم (١٩٩٧ میل) و لە ڕۆژھەلاتەوە بۆ ڕۆژاوا ٢٩٩٣ کم (١٨٦٠ میل) ڕووبەرەکەیەتی. سنووری وشکانی ١٥ھەزار و ١٠٦ کیلۆمەترە و ھێڵی کەناراوەکانی ٧٬٥١٧ ھەزار کم (٤٬٦٧١ میل).

زنجیرە چیای ھیمالایا نیمچە دورگەی ھیندی لە بانی تبت جیا دەکاتەوە

پلێتی جوگرافیای ھیندستان ٧٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، دواتر بەرەبەرە بەھۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە فراوان و درێژتر بووەتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە سروشتیانەوە، زەریای ھیندی و زنجیرە چیاکانی ھیمالایا دروست بوون. بەشی باشووری ھیندستان، بەسرووشتی ترین پێگەی جوگرافیی وڵاتەکە ماوەتەوە. ھیندستان قەراغی زەریای بە درێژایی ٧٬٥١٧ کیلۆمەتر ھەیە. نزیکەی ٤٣٪ لەو کەنارە ئاوییانە لمین، ھەروەھا ١١٪ بەردی ڕەقن. زۆرینەی ئەو ڕووبارانەی لە ھیمالایا ھەڵقووڵاون، لە نێویاندا ڕووباری گەنگ و براھماپوترا دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ڕووبارە لاوەکییەکانیش وەک گۆداڤاری، مەھەندی. کاڤەری و کریشنا ڕۆڵیان ھەیە لە کەمکردنەوەی ڕوودانی لافاو، لە کۆتاییدا ئەوانیش دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ھەروەھا ڕووبارەکانی نارمادا و تاپتی دەڕژێنە دەریای عەرەبی.ئاووھەوای ھیندستان بەچڕی کەوتووەتە ژێر کاریگەری ھیمالایا و بیابانی تار، ھەردووکیان کاریگەری زۆریان لەسەر وەرزی ھاوین، زستان و بارانبارین ھەیە. چیاکانی ھیمالایا ڕێگری لەو شەپۆلی بایە دەکەن کە لە ئاسیای ناوەڕاست دێت، بەمەش وڵاتەکە گەرمتر دەکەنەوە. بیابانی تار ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە کۆکردنەوەی ھەور لە باشووری ڕۆژھەڵات بەمەش وایکردووە کە وەرزی ھاویندا بارانێکی چڕ ببارێت لەماوەی مانگەکانی حوزەیران بۆ تشرینی یەکەم. ھیندستان بێ بەش نەبووە لە گۆڕانەکانی ئاووھەوا، لە ماوەی ساڵانی ١٩٠١ بۆ ٢٠١٨، پلەی گەرمی ٠٫٧ سلیزی بەرزتر بووەتەوە.خاکی ھیندستان بەرەو وشکبوونەوە و بەبیابان بوون دەچێت.

زیاتر...

دەڤەر و شارەکانی ھیندستان

نیو دەلھی یان دەلهی نوێ (بە ئینگلیزی: New Delhi، بە ھیندی: नई दिल्ली، بە ئوردوو: نئی دلّی، بە پەنجابی: ਨਵੀਂ ਦਿੱਲੀ) پایتەختی وڵاتی ھیندستانە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٢٩٤،٧٢٥ کەس بووە.

زیاتر...

وێنەیەک لەھیندستانەوە

مەھاتما گاندی (ڕاست) و جەواھرنەھرۆ لە ساڵی ١٩٣٧ کە دواتر لە ساڵی ١٩٤٧ بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ھیندستان

دەنگی ھەڵبژێردراو

دەنگی سروودی جانا گانا مانا.

مێژووی ھیندستان

پۆلەکان

کەسایەتییە ھیندییەکان

مەھاتما گاندی
مەھاتما گاندی

موھانداس کەرمچاند گاندی (لەدایکبووی ٢ی تشترینی یەکەمی ١٨٦٩–٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) سیاسەتوان و ڕێبەرێکی ڕووحی ھیندی بووە.

زیاتر...

نەتەوەکانی ھیندستان

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

دیمەنی پانۆرامای ھیندی بچووک (سینگاپوور). لە پارکی فارێر وەرگیراوە.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان