دەروازەی پزیشکی

بەخێربێن بۆ دەروازەی پزیشکی!

پزیشکی (بە ئینگلیزی: Medicine) زانست و کرداری نۆڕین و چارەسەرکردن و بنبڕکردنی نەخۆشی و دەردەکانە، وشەی (Medicine) لە (Medicus)ی لاتینییەوە وەرگیراوە و واتای فیزیاوان (Physician) دەگەیەنێت.

زیاتر...

ھەنووکە ٩٢٧ وتار لە دەروازەی پزیشکیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن
تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن

شێرپەنجەی خوێن (بە ئینگلیزی: Leukemia) بریتییە لە دروستبوونی شێرپەنجە لەو خانانەی کە خوێن دروست دەکەن. بەشێوەیەکی ئاسایی ھەموو خانەکانی خوێن (خڕۆکە سوورەکان ،خڕۆکە سپییەکان ،پەڕەکانی خوێن) لە مۆخی ئێسکەوە دروست دەبن ،ھەموو خانەیەکی خوێن دوای تەواوبوونی تەمەنی خۆی تێکدەشکێت و دەفەوتێت ،بەڵام لەو کەسانەی کە دووچاری شێرپەنجەی خوێن دەبن پرۆسەکە بەم شێوەیەی لێدێت: مۆخی ئێسک خانە و خڕۆکەی نائاسایی دروست دەکات ،ئەم خانانەش بریتیین لە خانەی شێرپەنجەیی. ئەم خانە شێرپەنجەییانە سیفەتێکی نەخوازراویان ھەیە ئەویش ئەوەیە کە تێک ناشکێن و نافەوتێن و بڵاودەبنەوە بەناو خانە ئاساییەکانی دیکەی خوێن و دەبنە کۆسپ لەبەردەم ئیشی خڕۆکە ئاساییەکانی خوێن. لە ساڵی ۲۰۰۰دا ۲۵۶۰۰۰ کەس توشی شێرپەنجەی خوێن بوون کە ۲۰۹۰۰۰ کەسیان مردن بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە تەنیا لە ساڵی ۲۰۰۸ لە ئەمریکا ۴۴،۲۷۰ حاڵەت دەست نیشانکرا. کوڕ زیاتر توشی ئەم نەخۆشییە دەبێت بە بەراورد لەگەڵ کچ.

تا ئێستا بەتەواوی نەزانراوە ھۆکاری سەرەکی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن چییە و نەشزانراوە بۆچی ھەندێک کەس توشی شێرپەنجەی خوێن دەبن و ھەندێکی دیکە توش نابن ،بەڵام ھەندێک ھۆکاری مەترسیدار ھەیە کە ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەکەن ،ئەم ھۆکارانەش لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دیکەی شێرپەنجەی خوێن دەگۆڕێت.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ھەستەکان لە مێشکی مرۆڤدا

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ڕۆبێرت کۆخ
ڕۆبێرت کۆخ

ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێلی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەخەروجی کردووە، پاشان لەجەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بەھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیوێتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە. ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندۆێتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بەچاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی پەیدابونی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە).

زیاتر...

نەخۆشیی ھەڵبژێردراو

ئارترۆز (بە ئینگلیزی: Osteoarthritis) نەخۆشییەکی زۆر باوی جومگەکانی لەشە کە لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێت. ناوی تری ئەم نەخۆشییە «ئاستیئۆئارترایتیس»ە. لە نەخۆشی ئارترۆزدا، کرۆژنەکانی نێو جومگە دادەڕمێ. لەم نەخۆشییەدا، بەپێچەوانەی ناوەکەی، ھەو دیاردەی سەرەکی نییە(پێچەوانەی ئارتریت روماتوئید). داخورانی کرۆژنەکانی نێو جومگە و ڕەنگدانەوەی بۆ ئێسکی ژێر کرۆژنەکان، دەبێتە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەری. ئارترۆز لەوانەیە ھەر جومگەیەک تووش بکا، بەڵام بەرپەڵترینیان بریتییە لە: جومگەکانی دەست، پێ، ئەژنۆ، ڕان و بڕبڕە. ئەم نەخۆشییە زۆر باوە و لە ٢٥% نۆرینەکانی پزیشکی و ٨٠لەسەدی ڕادیۆگرافییەکانی کەسانی ژوور ٦٥ ساڵ دەبینرێت(ھەڵبەت تەنیا ٦٠لەسەدیان نیشانەی نەخۆشییان ھەیە). ئازاری جومگە، ڕەپی و کەم بوونەوەی جووڵەی جومگە، ماس و ھەوی جومگە، دەنگی تەق و پۆق یان ساوران لە کاتی جووڵەی جوومگەکان. لە سەرەتادا لەوانەیە ئێش و ئازاری جومگەکان سووک بێ، بەڵام دەتوانێ تا ڕادەیەک تاو بسێنێ کە ژیان و شەو و ڕۆژی نەخۆش تێکدا.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

ئەی تەبیب! ئەر تۆ تەماتە زامی دەردم چارە کەیتاکوو گەرما و گەرمە بۆم پەیدا بکە شەھدی ویساڵ
عاشقی خۆشە نە وەک وەک من غەریب و قوڕ بەسەردڵبەرم وەک دوژمن و خۆم بێکەس و ئاشوفتەحاڵ
— کوردی

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان