دەروازە:مێژووی ئیسلام

دەروازەی مێژووی ئیسلام

شوێنە ئیسلامییە مێژوویییەکان

مێژووی ئیسلامی بە ماوەیەکی زۆردا درێژدەبێتەوە بەجۆرێک زۆربەی سەدەکانی ناوەڕاست دەگرێتەوە، خاوەنی جوگرافیایەکی زۆربوو لە چین دەست پێدەکات تاوەکوو ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا تاوەکوو دەگات بە ئەندەلوس، مێژووی ئیسلام لەسەرەتای دابەزینی سروش بۆ پێغەمبەر محەممەد و دەستپێکردنی بانگەواز لەنیمچە دورگەی عەرەبی دەست پێ دەکات، بۆ خیلافەتی ڕاشیدین، دواتر دەوڵەتی ئەمەوی کە دەسەڵاتیان لە وڵاتی چین دەستیپێدەکرد تاوەکوو باکووری ئەفریقا و ئەندەلوس، دواتر دەوڵەتی عەبباسی دێت کە چەند میرنشین و دەوڵەتی لەخۆگرتبوو وەک دەوڵەتی سەلجووقی و بوەیهییەکان، و لە مەغریب دەوڵەتی ئەداریسە و موڕابیتین، دواتر دەوڵەتی موەحیدین، لەشام دەوڵەتی حەمدانی و ئەیوبیەکانی لەخۆگرتبوو. لە میسر فاتمییەکان و دواتر لە شام و میسر ئەیوبییەکان. دواتر مەمالیکەکان لەمیسر و حیجاز و باکووری ئەفریقا، لەکۆتاییدا دەوڵەتی عوسمانی. ئەو دەوڵەتانە حوکمیان بەئیسلام کردووە و مێژووەکەیان وەک بەشێک لە مێژووی ئیسلام دادەنرێت، خاوەنی ڕوبەرێکی زۆر جوگرافی بوون، دەسەڵاتیان دەگەیشتە چین لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوور و ناوەڕاستی ئەفریقا تاوەکوو فەڕەنسا و ئیسپانیا لە ڕۆژئاوا.

زیاتر...


ھەنووکە ٢٤٦ وتار لە دەروازەی مێژووی ئیسلامدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

شەڕی بەدری گەورە ئەو شەڕە بوو کە لە نێوان موسڵمانان و بنەماڵەی قورەیشییەکان ڕویدا یەکەم جەنگ بوو لەمێژوودا لەنێوان موسوڵمانان و بێ بروایانی قوڕەیش لە ١٧ ی ڕەمەزانی ساڵی ٢ ی کۆچی بەسەرپەرشتی پێغەمبەر محەممەد لە موسوڵمانان و ابو جھل لە بنەماڵەی قوڕەیش ڕوویدا شەڕەکە لەنزیک بیری بەدر ڕوویدا کە ١٥٠ کم لە مەدینەوە دوورە ھۆکاری شەڕەکە ئەوەبوو موسوڵمانان ویستیان دەست بگرن بەسەر کاروانێکی بازرگانی قوڕەیشییەکان و تۆڵەی ئەوەیان لێ بکەنەوە کە لە مەککە کاتێ کۆچیان کرد بۆ مەدینە قوڕەیشییەکان گشت ماڵ و سەروەتی موسوڵمانەکانیان دەست بەسەردا گرت بەڵام کاروانەکە ڕزگاری بوو وە موسوڵمانەکانیش ڕوبەڕووی ئەو سوپایە بوونەوە کە لە مەککەوە ھاتبوو بۆ پاراستنی کاروانەکەی قوڕەیش سوپای موسوڵمانان ژمارەیان ٣١٧ کەس بوو بە سەرکردایەتی پێغەمبەر وە سوپای قورەیش ژمارەیان لە ٩٥٠ بۆ ١٠٠٠ کەس دەبوو وە ژمارەیەکی زۆری سوارچاکیشیان لەگەڵ بوو بەپێی گیرانەوەکان خوا مەلائیکەی دابەزاند بۆ سەرخستنی موسوڵمانان لەو شەڕەدا موسوڵمانان سەرکەوتن ئەبوو جەھل لەم شەرەدا کوژرا ئەم شەڕە لە قورئانا ئاماژەی پێکراوە، ھۆی ناونانی ئەم جەنگە بە بەدر دەگەرێتەوە بۆ بوونی شوێنک کە بیری لێ بوو ناوی بەدر بووە

زیاتر...

دەوڵەتی ھەڵبژێردراو

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی یان دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٢٤ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو. دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شازدە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی، زۆربەی خاکی ھەر سێ کیشوەرەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی ڕامیاری و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای کریستیان و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری. لە ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ ھات و کۆماری تورکیا دامەزرا کە لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکات کە میراتگری فەرمیی دەوڵەتی عوسمانییە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئەبوو موزەفەر یووسفی کوڕی نەجمەدین ئەییووب کوڕی شادی ناسراو بە سەلاحەددینی ئەییووبی (٢٥ی کانونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤) لە خێزانێکی کورد پێگەیشتووە و کوردە و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی بوو. یەکەم سوڵتان بوو کە دەسەڵاتی بەسەر سوریا و میسردا ھەبێت بەیەکەوە. و کەسایەتییەکی گرینگی سەردەمی سێیەم جەنگی خاچھەڵگران بوو. سەرکردایەتیی سوپای موسڵمانانی کرد بۆ  سەر ویلایەتە خاچھەڵگران لە شام. لە بەرزترین ئاستیدا دەوڵەتەکەی بریتی بوو لە میسر تا مێزۆپۆتامیای سەرەوە واتە باکوور و ڕۆژاڤای کوردستان، هەروەها حیجاز، باشووری عەرەبستان و ناوچەی نەوبە.

زیاتر...

لەم مانگەدا

وێنەی ھەڵبژێردراو

نوێژکردن لە کەعبە لە ساڵی ١٨٨٩

شوێنی ھەڵبژێردراو

ئەشکەوتی حیرا (بە عەرەبی: غار حراء‎) ئەو ئەشکەوتەیە پێغەمبەر محەممەد پێش پێغەمبەرایەتی بەندایەتی تێدا دەکرد، لەو ئەشکەوتەدا بۆ یەکەم جار قورئانی بۆ دابەزی. دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شاری مەککە بە دووری چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە لووتکەی چیای نوور، بەرزییەکەی ٦٣٤ مەترە و جێگای چوار بۆ پێنج کەس دەبێتەوە. درێژییەکەی چوار باڵ و پانییەکەی باڵێک و سێ چارەگە، لەیەک کاتدا تەنیا پێنج کەس دەتوانن تێید دابنیشن، ئەوەی بچێتە ناو ئەشکەوتەکە پشتی لەقیبلە دەبێت، پێش دروستکردنی قاتی دووەمی مزگەوتی حەرام مەککە و کەعبە دیاربوون. یەکەم ئایەتی قورئان دابەزیوە. ئەشکەوتەکە کەمێکی کەم گژوگیای تێدایە. جارێک پێغەمبەر لەگەڵ ھاوەڵیکانی چووە سەر لووتکەی شاخەکە و شاخەکە دەستیکرد بەلەرزین، ئەویش گووتی: ئارام بەوە پێغەمبەرێک و ڕاستگۆیەک و شەھیدێکت لەسەر وەستاوە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

وتەی ھەڵبژێردراو

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە مێژووی ئیسلام ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان