مۆسیقا چییە؟


Music Mixify


بەخێربێن بۆ دەروازەی مۆسیقا

مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە.

زیاتر لەبارەی مۆسیقاوە...

گەڕان...

ھەنووکە ١٬٣١٠ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
بینینی وتارێک بە ھەڵکەوت

پۆلەکان

چەشنەکانی مۆسیقا

بلووز
کلاسیک
ڕۆک
ھێڤی مێتاڵ
ھیپ ھۆپ
جاز
ئۆپێرا
پۆپ
ڕێگەی
سیمفۆنی
فەنک
بۆسا نۆڤا
ڕیتم و بلووز
سۆڵ
کەنتری
ڕاپ
بۆرۆک

چەشنی زیاتر…

ئاوازدانەران و گۆرانیبێژان

ھۆمەر دزەیی
شەکیرا
بیتڵز
وتاری ھەڵبژێردراو لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن
لۆکە زاھیر
وتاری ھەڵبژێردراو ئەیمی لی
فرانسیسکۆ تارێگا
عەباس کەمەندی
یۆھان سباستیان باخ
وتاری ھەڵبژێردراو ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
ڕیچارد کلایدێرمان
ڕیچارد شتراوس
ھێلی لەڤ
یۆھانس برامز
دەشنێ موراد
بەھجەت یەحیا
ڕیچارد ڤاگنەر
پیۆتەر ئیلیچ چایکۆڤسکی
زەکەریا عەبدوڵڵا
عەدنان کەریم
چۆپی فەتاح
ئێدیت پیاف

ئاوازدانەران و گۆرانیبێژانی زیاتر…

ئامێرەکانی مۆسیقا

کەمان
فلووت
گیتار
پیانۆ
ڤیۆلا
ترەمپێت

ئامێری زیاتر…

دوایین وتارە ھەڵبژێردراوەکان

وتاری ھەڵبژێردراو ئێڤەنێسێنس
وتاری ھەڵبژێردراو ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
وتاری ھەڵبژێردراو لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن
وتاری ھەڵبژێردراو ئەیمی لی
وتاری ھەڵبژێردراو پیانۆ
وتاری ھەڵبژێردراو دەرگا کراوەکە
وتاری ھەڵبژێردراو ئێڤەنێسنس (ئەلبوم)


وتاری ھەڵبژێردراو

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.

بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.
خوێندنەوەی زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • ھیچ کامێک لە ئەندامانی بیتڵز نەیاندەتوانی نۆتەی مۆسیقا بخوێننەوە
  • ئەو جۆرە مۆسیقایەی کە گوێبیستی دەبیت کاردەکاتە سەر شێوازی بینینی ژیان لەلای تۆوە
  • مێتالیکا یەکەم و تەنھا گرووپن کە لەسەر ھەموو کیشوەرەکان کۆنسێرتیان کردبێت
  • ئینیا یەکێکە لە باشترین ھونەرمەندان لە جیھاندا لەڕووی فرۆشەوە، ئەو ١٠٠ ملیۆن ئەلبومی فرۆشت، بەڵام ھەرگیز گەشتی نەکرد بۆ پرۆمۆتکردنی
  • مۆسیقا دەتوانێت یارمەتی نەخۆشانی لەبیرچوونەوە بدات یادگاریان بێتەوە بیر

ھەواڵەکانی مۆسیقا

لەم مانگەدا

ئەلبومی ھەڵبژێردراو

ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لەڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە بڵاوکراوەتەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩دا دەستیان بە نووسینی ئەلبومەکە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠دا، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویان کردە ستودیۆ، بەڵام دواتر دەستیان لە کارکردن لەگەڵی کێشا لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکوو بەرھەمی زیاتر دابنێن. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١دا گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ.

بەپێی لی، لەم ئەلبومەدا جێ پەنجەی ھونەرمەندانێ وەک بیۆرک، دیپێکێ مۆد، ماسڤ ئەتاک، MGMT و پۆرتسھێد لەسەر گرووپەکە دیار بوو. گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە دەنگی نیو مێتاڵ، ھارد ڕۆک و ئێلێکترۆی لەخۆگرتووە. ھەرچەند ڕەخنەگرانی مۆسیقا ڕایان بە گشتی لەسەر ئەلبومەکە باش بوو، ھەروەھا تاریفی دەنگبێژیی لی کرا، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە لەیەکچوونی ئەلبومەکە و کارە کۆنەکانی ئێڤەنێسنس کرد. لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا، ئێڤەنێسنس بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە توانی بگاتە ژمارە یەک لە بیلبۆرد ٢٠٠، و سەرکەوت بەسەر چوار ئەلبومی تریشدا: ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. ئەلبومەکە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا و لە زیاتر لە ٢٠ وڵات لەسەر ھێڵکارییەکان دەرکەوت. گرووپەکە بە بڵاوکردنەوەی ھەندێک لە گۆرانییەکان لەسەر چەند وێبگەیەک و چەند کۆنسێرتێکی جیاواز جیاوازیش ئەلبومەکەیان سەرخست.
خوێندنەوەی زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ھیچ ژێرھاوپۆلێک نییە

ویکیپرۆژەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان