فەلسەفە چییە؟


ئەفلاتوونئەرەستووتۆماس ئەکویناسڕێنێ دێکارتجۆن لۆک
بەخێربێن بۆ دەروازەی فەلسەفە!

فەلسەفە بریتییە لە کۆڵینەوەی کێشە گشتی و بنەڕەتییەکانی دەوروپشتی بابەتگەلێک وەکوو بوون، زانین، بەھاکان، ئاوەز، زەین، و زمان. فەلسەفە لێکۆڵینەوەی ئەو کێشە و پرسانەیە کە دەرھەست و زۆر گشتین. پرسەکان گرێدراون بە سروشتی بوون، زانین، ئەخلاق، ئەقڵ، و مەبەستی مرۆڤەوە.

جیاوازیی فەلسەفە لەگەڵ ئەوتر ڕێگەکانی وەڵامدۆزی بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان (وەکوو عیرفان، ئوستوورە، یان ھونەرەکان) پشتبەستنیە بە ئەقڵ. وشەی فەلسەفە لە وشەی یۆنانیی φιλοσοφία (فیلۆسۆفیا) -وە ھاتووە کە ڕێک بە واتای خۆشویستنی حیکمەت دێتەوە.

زیاتر...



ھەنووکە ٣٦١ وتار لە دەروازەی فەلسەفەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

دوو ھیچخوازی ڕووسی بەسراونەتەوە بە کورسییەکانیانەوە لەکاتێکدا کە بەرەو لەسێدارەدانیان دەبەن
دوو ھیچخوازی ڕووسی بەسراونەتەوە بە کورسییەکانیانەوە لەکاتێکدا کە بەرەو لەسێدارەدانیان دەبەن

ھیچخوازی (بە ئینگلیزی: Nihilism – بە عەرەبی: عدمية‎ • لە Nihilـی لاتینییەوە ھاتووە بە واتای ھیچ) بیر و باوەڕێکی فەلسەفییە کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، ھیچخوازی بە شێوازی ھیچخوازیی ھەبوونی دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. ھیچخوازە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. ھیچخوازی لەوانەیە بە شێوازەکانی مەعریفەتناسی، زانینناسی، یان مێتافیزیکی ببینرێن، واتا لە ڕووی ھیچخوازییەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.

ئەم فەلسەفەیە زۆربەی جار لەگەڵ دەستەواژەی بەڕەڵایی کۆمەڵایەتیدا بەکاردێت بۆ دەربڕینی ئەو ھەستە بێ ھیواییەی کە کەسێک لەوانەیە درکی پێ بکات دوای زانینی ئەوەی کە ھەبوون بێ سوود و گرنگییە و ھیچ نەریت و یاسا و ڕێسایەک لە ڕاستیدا بوونیان نییە. جووڵانەوەی وەک ڕاپەڕین و داهاتووخوازی لەلایەنی خەڵکی ترەوە بە ھیچخواز لە قەڵەم دراون.

ھەروەھا ھیچخوازی خەسڵەتێکە کە دەدرێتە پاڵ کات و دەمەکان: بۆ نموونە جان بۆدریارد لە پاڵ چەند کەسانێکی تر سەردەمی پۆست مۆدێرنێتی (پۆست مۆدێرنێتی باری ئابووی و کەلتووری کۆمەڵگەیەکە کە دوای نوێخوازی ھاتۆتە ئاراوە) بە ھیچخواز دەزانن، ھەروەھا ھەندێک لە خواناسە دینییەکان و کەسایەتییە دینییە دیارەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پۆست مۆدێرنێتی یان زۆرینەی لایەنەکانی نوێخوازی ڕەتکردنەوەیەکی باوەڕدارییان لەگەڵدایە، وە بێ باوەڕی بە مەزھەبەکانی ئەوان ھیچخوازی دەنوێنێت.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

کارڵ ھێنڕیش مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی و یەکێک لە کاریگەرترین خاوەن بیرەکان لە سەرانسەر دونیادایە. نووسەری کتێبی "سەرمایە" گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووە و بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژوویی‌ترین نووسراوی بزووتنە‌وە‌ سۆسیالیستیە‌کانیان نووسی. لە‌ ساڵی ١٨٤١دا و بە‌ پێشکە‌ش‌کردنی ئامیلکە‌ی دوکتوراکە‌ی سە‌بارە‌ت بە جیاوازی دوو "فە‌لسە‌فە‌ی یۆنانی" خوێندنە‌کانی زانکۆی کۆتایی ھێنا. لە‌و کات و ساتە‌دا بیرۆکە‌کانی ھێگێل لە‌ مێشکیدا بوون، خۆی بە‌ ھێگڵی دە‌زانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینە‌کانی ئە‌و سە‌ردە‌مە‌ی ئاڵمانیای پە‌سە‌ند ئە‌کرد.

دواتر پێکە‌وە‌ لە‌گە‌ل فرێدریش ئەنگەڵس دە‌ستیان بە‌ کار کرد، پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینە‌وە‌ی زانکۆکانی ئاڵمانیا پچران و لە‌ بزووتنە‌وە‌ کرێکاریە‌کانی ئورووپا بە‌شدار بوو.

ساڵانی کۆتایی ژینی کە‌ زیاتر لە‌ ٣٠ ساڵ بوو، بە‌ دوور خستنە‌وە‌ لە‌ وڵات، لە‌ لەندەن ڕابرد و ھە‌ر لە‌وێشدا چاوی نایە‌ یە‌ک. بیر و ڕاکانی تە‌نانە‌ت لە‌ سە‌ردە‌می خۆی پاڵپشتی زۆری ھە‌بوو بە‌ڵام دوای خۆی و ھاتنە‌ سە‌رە‌وە‌ی بۆلشێڤیکەکان لە‌ ڕووسیا، مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە‌ دونیادا پە‌ڕە‌ی سە‌ند.

ئە‌گە‌رچی زۆرێک لە‌ کە‌سایە‌تیە‌کان و بزووتنە‌وە‌کان خۆیان بە‌ مارکسیست دە‌زانن بە‌ڵام ڕوون نیە‌ جیایی ئە‌وان لە‌گە‌ڵ مارکسیزمی ڕاستی چۆنە‌. جارێک مارکس بۆ نیشان دانی ناڕە‌زایە‌تی بە‌وانە‌ی ناوی خۆیان مارکسیست ناوە وتی: ھە‌ر باشە ئە‌زانم کە‌ بۆخۆم مارکسیست نیم.

زیاتر...

مێژووی فەلسەفە

ئەفڵاتوونیزمی نوێ (بە ئینگلیزی: Neoplatonism)، قوتابخانەیەکی فەلسەفییە مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زایین لەسەر بنەمای فێرکردنەکانی ئەفڵاتوون و ئەفڵاتوونییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەو لێکدانەوانە ھەڵدەگرێ کە وا لە لێکۆڵەرەوان دەکات بڵێن کە جیاوازە لە فەلسەفەی ئەفڵاتوونی سەرەکی. ھەرچەندە ئەفڵاتوونیزمە نوێیەکان خۆیان بە ئەفڵاتوونی داناوە و دەڵێن کە بەرگری لە بیروڕاکانی ئەفڵاتوون دەکەن، بەڵام زۆرێک ھەن کە بڕوایان کە ئەم فەلسەفەیە جۆرێکە لەھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ھەردوو فەلسەفەی سەرەکی یۆنان: ئەفڵاتوونیزم و ئەرستۆنیزم. شێوەی گشتی ئەم قوتابخانە فەلسەفییە لەسەر دەستی ئەفڵووتین داڕێژراوە کە دەڵێت گوایە فەلسەفەی ئەفڵاتوون و خوێندنەکەی لەسەر دەستی ئەمۆنیس ساکاس وەرگرتووە کە یەکێک لەگەورەترین فەیلەسووفەکانی ئەسکەندەرییە بووە. دواتر، فۆرفۆریۆس یەکێک لە قوتابییەکانی ئەفڵاتوون ھەستاوە بە کۆکردنەوەی دواترین خوێندنەکان لە شەش بەشدا کە ناو دەبرێت بە: ھەشتینەکان، چوونکە ھەر بەشێک لەو بەشانە پێک دێت لە ٨ وتار. گرنگی ئەو کارەی فۆرفۆریۆس لەوەدایە کە ئەگەر ئەو کۆکردنەوەیە نەبووایە، ئێستا ھەموو بەرھەمەکانی ئەفڵاتوون دەفەوتا.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«ھەر مرۆڤێک دارێک بچێنێت و بشزانی کە ناتوانێت لەژێر سێبەرەکەیدا دانیشێ، ئەو مرۆڤە لە مانای ژیان گەیشتووە.»

ڕابیندرانات تاگۆر

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان