دەروازە:شانشینی یەکگرتوو

دەروازەی شانشینی یەکگرتوو

Flag of the United Kingdom
Flag of the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور (بە ئینگلیزی: (United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland) ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئایرلەندی، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەرەنساوە.

زیاتر…

ھەنووکە ٥٠٧ وتار لە دەروازەی شانشینی یەکگرتوودا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

شاری ھەڵبژێردراو

لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پردی پەڕینەوە یان پردی تاوەری شاری لەندەن. یەکێکە لە سیماکانی شارەکە. کە درووستکراوی سەدەی نۆزدەیە.

پۆلەکان


وتاری ھەڵبژێردراو

جەیمز بۆند یاخوود (007) بە(ئینگلیزی: James Bond) کەسایەتییەکی خەیاڵی نێو ڕۆمان و چیڕۆکەکانی نێو بەریتانیاـە لەساڵی (۱۹٥٤) لەلایەن (لان فلێمینگ)، نووسەری بەریتانی نووسراوە. کەسایەتییەکە لە زنجیرە فیلمێکدا، کەتێیاندا چەندین کەسایەتی و ئەکتەری جیاواز ڕۆڵی سیخوڕ (جەیمس بۆند)یان بینیوە. ھاوکات جەیمس بۆندی سیخوڕ بە (007) دەناسرێت، کە کۆدێکی تاییەتی ئەوە لە (دەزگای ھەواڵگری بەریتانیا). یەکەمین فیلم لە ساڵی (۱۹٦٢) بە ناوی (dr.No) بڵاو کراوەتەوە و کۆتا فیلمی لەساڵی (۲۰۱٥)بەناوی(Spectre). گشت زنجیرە فیلمەکانی "جەیمس بۆند" لە سەرانسەری جیھاندا، خاوەن بینەر و پشتگیرییەکی زۆرن. کە ھاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەر یەکێک لە فیلمەکانی لەکۆی پەخشیاندا داھاتێکی زۆر کۆدەکەنەوە.

زیاتر…

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

وینستۆن لیونارد سپێنسر چێرچیل، (لەدایکبووی ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٧٤ - مردن ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥) ڕامیاریزان و دەسەڵاتدارێکی بەڕیتانی بوو کە بەھۆی ڕێبەرایەتی بەڕیتانیا لە درێژەی شەڕی جیھانی دووەمدا ناسراوە، ھەروا لەدونیادا بە گشتی وەک یەکێک لە ناودارترین ڕابەرەکانی سەردەمانی شەڕ ناسراوە. وەک سەرۆک وەزیران دووجار خزمەتی وڵاتی کردووە لە نێوان ١٩٤٠ تاکوو ١٩٤٥ و دواتر لە ١٩٥١ تاکوو ١٩٥٥. چێرچیل ھەروەھا ئەفسەری ئەرتەشی بەڕیتانیا، مێژووزان، نووسەر و ھونەرمەند بووە. تا ئەمڕۆ تەنھا سەرۆک وەزیرێکی بەڕیتانیا بووە کە خەڵاتی نۆبێلی وێژەی وەرگرتووە و یەکەم کەسە کە ھاووڵاتی شانازیی ئەمەریکای وەرگرتووە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە بەریتانیا یەکێکەلە زلھێزەکانی جیھان و زلھێزە گەورەکانی بواری ئابووری و سەربازی.
  • ...کە وشەی (ئینگلتەرا - England) لە دەستەواژەی (وڵاتی فریشتە - Angle-land)ەوە ھاتووە.
  • ...کە ڕێژەی دانیشتوانی بەریتانیای زیاترەلە ٦٥ میلیۆن کەس.
  • ...کە ڕووبەری وشکانی بەریتانیا ٢٤٥،٠٠٠ کیلۆمەتری دووجایە.
  • ...کە دراوی فەرمی وڵاتەکە پاوەندی ئیستەرلینیە.
  • ...کە گشت یاسا و بڕیارەکانی وڵات لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەردەچن، چوونکە وڵاتە دەستووری نیە.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان