دەروازە:ئۆقیانووسیا
پێشەکیئۆقیانووسیا ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە دوورگەکانی ئۆقیانووسی پاسیفیک لەبەردەگرێتەوە. وڵاتێکی ئۆقیانووسیئوسترالیا، بە فەرمی یەکیەتیی ھاوقازانجی ئوسترالیا (بە ئینگلیزی: The Commonwealth Of Australia)، وڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند و پاسیفیک. دوورگەیەکی ئۆقیانووسیدوورگەکانی نۆرفۆلک یان دوورگەکانی نۆرفۆک ( En-us-Norfolk Island.ogg یارمەتی·زانیاری) (بە ئینگلیزی: Norfolk Island) چەند دوورگەیەکی بچووکی نێوان ئوسترالیا و نیوزیلاند ن و لە ئوقیانووسی ئارام دان. ئەم دوورگانە وێڕای خاکەکانی دەرەوەی ئوسترالیا هەژمار دەکرێن، بەڵام خۆیان خۆبەڕێوەبەری یان هەیە. جوگرافیای ئۆقیانووسیاتسۆنامی یاخود تسونامی کۆمەڵێ شەپۆلی بەرزی یەک بەدوای یەکن. دیاردەیەکی سروشتییە، لە ئەنجامی جوڵانی بەشێکی زەوی ڕوودەدات، ئەویش بە دروست کردنی شەپۆلی بەرز و بەھێز کە لە دەریا و ئۆقیانووسەکانەوە ڕوو لە [کەنار]ەکان و وشکانی دەکەن. بەرزی ئەم شەپۆلانە بەپێی بڕی جوڵانی زەوی ژێر ئاو و بەھێزی بومەلەرزەکە دەگۆڕێت، ھەندێکجار دەگاتە ٥٠٠ مەتر و زیاتر. وشەی تسونامی لە زمانی ژاپۆنییەوە وەرگیراوە کە بەمانای شەپۆلی کەنار دێت، وشەی تسو واتە شەپۆل و نامیش واتە کەنار. ئاڵاکانی وڵاتانی ئۆقیانووسیاداڕێژە:Vedi categoria ساموای ئەمریکا · ئوسترالیا · دوورگەکانی کووک · فیجی · ویلایەتە فیدراڵییەکانی مایکرۆنیزیا · گوام · کیریباس · دوورگەکانی مارشاڵ · دوورگەکانی ماریانای باکوور · نیو کالیدۆنیا · نیووەی · نائوروو · نیوزیلاند · Pitcairn Islands · پالاو · پاپوا گینێی نوێ · پۆلینیزیای فەڕەنسی · دوورگەکانی سولەیمان · Tokelau · تۆنگا · تووڤالوو · United States Minor Outlying Islands · ڤانوواتوو · Wallis and Futuna · ساموا · Isola di Pasqua( چیلی) دەڤەر و شارەکانی ئۆقیانووسیاسیدنی (بە ئینگلیزی: Sydney) سیدنی دەکەوێتە پارێزگای نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا، گەورەترین و کۆنترین شاری ئوسترالیایە. لە ساڵی ١٧٨٨ لەلایەن ئارسەر فیلیپەوە دامەزراوە کە فەرماندەی یەکەم کەشتیگەلی بەریتانیا بوو کە گەیشتە ئوسترالیا. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٥،٢٥٩،٧٦٤ کەسە، بەپێی ئاماری سەرژمێری ساڵی ٢٠٢١ یەکەم شوێنی نیشتەجێبوونی ئەورووپییە لە کیشوەری ئوسترالیا. وێنەیەک لە ئۆقیانووسیاوەئایا دەزانی
پۆلەکانکەسایەتییە ئۆقیانووسیەکانپانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |