دەروازە:ئانتارکتیکا

دەروازەی ئانتارکتیکا

بەخێربێیت بۆ دەروازەی «ئانتارکتیکا»

ئانتارکتیکا یان کیشوەری بەستەڵەکی باشوور (بەئینگلیزی:Antarctica)، کیشوەرێکە دەکەوێت ئەوپەڕی باشووری گۆی زەوی، زۆر بەتایبەتی دەکەوێت ناوچەی بەستەڵەکی باشوورەوە لە نیوەی گۆی باشووری زەویدا، دەوروبەریشی بە زەریاری باشوور گیراوە. ڕووبەرەکەی بریتییە لە ١٤٬٠ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە (٥٬٤ میل چوارگۆشە)، بەمەش پێنجەم گەورەترین کیشوەری جیھانە لەدوای ئاسیا و ئەفەریقا و ئەمەریکای باکوور و ئەمەریکاری باشوور ـەوە. نزیکەی ٩٨٪ ئەم کیشوەرە بە سەھۆڵ داپۆشراوە، ناوەندە ئەستووری ڕووپۆشە سەھۆڵینەکەشی دەکاتە ١٬٦ کیلۆمەتر. ئەنتارکتیکا بە ساردترین و وشکترین و زۆرباترین کیشوەر دادەنرێت، خاوەنی گەورەترین ناوەندە بەرزییە لەنێوان کیشوەرەکانیشدا. بەگتشی ئەم کیشوەرە بە بیابانی دادەنرێت، بەجۆرێ کە ناوەندی باران بارین ساڵانە تەنھا ٢٠٠ ملمەبووسە) ـیە بەدرێژایی ڕووی دەریا. لەم کیشوەرەدا مرۆڤ نییە کە نیشتەجێی ھەمیشەیی بێت بەڵام لەنێوان ١٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ کەسدا ھەن لە ماوەی ساڵێکدا کە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە کە بەپانتایی کیشوەرەکەدا بڵاوبوونەتەوە. ھەر لەم کیشوەرەدا کۆمەڵێ ڕووەک و گیانەوەر ھەن کە لەگەڵ سەرمادا خۆیان گوونجاندووە، لەوانەش بەتڕیق و سەگی ئاوی و ھەروەھا کۆمەڵێ ڕووەکی وەک ڕووەکەکانی تەندرا.

زیاتر...

وڵاتێکی پشکدار لە ئانتارکتیکا

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بە فەڕەنسی پێی دەگوترێت (République française یان France)، وڵاتێکە دەکەوێتە (ئەورووپای ڕۆژئاوا) ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە. فەڕەنسا لە دەریای «سپی ناوەڕاست»ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی «ئینگلیزی» و دەریای باکوور، ھەروەھا لەڕووباری «ڕاین»ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە «شەش لا». فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا و ئیسپانیا» ھەروەھا، لە سنووری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە "بەڕازیل، سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە". فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئەوروپا» و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری «نەتەوە یەکگرتووەکان»یشە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی «ئەنجومەنی ئاسایش» کە پاشکۆی «نەتەوە یەکگرتووەکان»ەو مافی «ڤیتۆ»ی ھەیە، یەکێکیشە لەو نۆ وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

زیاتر...

هەواڵەکانی ئانتارکتیکا

دەنگ و باسی ٥ی دیسەمبەری ٢٠٠٨

  • کەشتیەکی ڕاوشکاری ژاپۆنی لە ئەنتارکتیکا تەقەی لێ دەکرێت ،هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.
  • لەئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی توێژینکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی ئەنتارکتیکا هیچ زیانێکی گیانی نابێت.
  • ناسا چەند نەخشەیەکی نوێی ئەنتارکتیکای بڵاوکردەوە.
  • کەشتیەکی گەشتیاری کەنەدی لە باشووری زەریای ئەتلانتیک تێکشکا،لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوەیان ڕوون کردەوو کە تێکشکانەکە لە ئاکامی بومەلەرزەیەکی دەریاییەوە بووە.
  • پتر لە ٧٠٠ جۆری زیندەوەری نوێ دۆزرانەوە لە ئەنتارکتیکا.
  • چالاکوانانی ئینگلیز ڕووبەرووی کەشتیەکی نەهەنگ گر بوونەوە،کە پتر لە ٩٥٠ نەهەنگیان لە ئاوەکانی نزیک ئەنتارکتیکا ڕاوکردبوو بەبیانووی توێژینەوەی زانستی.

جوگرافیای ئانتارکتیکا

بازنەی جەمسەری باشوور یەکێکە لە خوڵگە گرنگەکانی زەوی کە لەسەر نەخشەی جیھان دەردەکەوێت. کەوتۆتە سەر ھێڵی پانی ٦٦ ٣٣ ٣٩ ی باشووری ھێڵی کەمەرەیی. ئەو ناوچەیەی کە خوڵگەکە پەرژینی کردووە پێی دەڵێن ئەنتارکتیکا. ئەم ھێڵە ناوچەکانی نیوەگۆی باشووری زەوی پێ دیاری دەکرێت تاوەکو دەگاتە ھێڵی کارژۆڵە.

زیاتر...

دەڤەرەکانی ئانتارکتیکا

چیای مێڵبۆرن چیایییەکە کە ٢٬٧٣٣ مەتر بەرزە، چیایەکی بە بەفر داپۆشراوی کیشوەری ئانتارکتیکایە لەبەشی ڤیکتۆریا لاند، لە نێوان کەنداوی ود و کەنداوی ترانۆڤای ھەڵکەوتووە. چیایەکی درێژکۆڵەیە و پێشتر کانێکی گرکانی چاڵاکی ھەبوو. چیای مێلبۆرن نزیکەی ١٨٠ کیلۆمەتر سێجایە و پێکھاتووە لە کۆکراوەکانی تیفرا و لێشاوی لاڤا؛ ھەروەھا کۆکراوە بەردینییەکانی بەکارھێنراون بۆ دەستنیشانکردنی کاتی دوایین تەقینەوەکانی گرکانەکەی کە وا دەخەملێنرێت لە ساڵی ١٨٩٢ کۆتا ساڵی چاڵاکییەکەی بووە. لەکاتی ئێستادا گڕکانەکە بە ناچالاک دادەنرێت.

زیاتر...

وێنەیەک لە ئانتارکتیکا

ئایا دەزانی

  • نزمترین پلەی گەرمی لە ئانتارکتیکا لە ڕێکەوتی ٢١یۆلیۆی ١٩٨٣ تۆمارکرا کە -٨٩.٢ پلەی سلیلیزی بوو.

پۆلەکان

زانایانی ئانتارکتیکا

جۆن جۆرج بارسۆلۆمیۆ (لەدایکبووی ١٨٦٠–مردووی ١٩٢٠) جوگرافیگەر و نەخشەکێشێکی بەریتانی بوو. ھەڵگری ڕێپێدانی شاھانە بوو بۆ وێناکردنی نەخشەکان. ناوی تۆمارکرابوو بە ناونیشانی «نەخشەکێشی پاشا»، ھەر بەم ھۆیەوە زۆرجاران ھەر بە (میری نەخشەکان) بانگ دەکرا



زیاتر...

ئاڵاکانی وڵاتانی پشکدار

ڕێکەوت وڵات هەرێم پۆتان نەخشە
1840  فەڕەنسا French Southern and Antarctic Lands Adélie Land 142°02′E to 136°11′E
1908  شانشینی یەکگرتوو  British Antarctic Territory 080°00′W to 020°00′W including overlaps:
  • 80°00′W to 74°00′W claimed by Chile (1940)
  • 74°00′W to 53°00′W claimed by Chile (1940) and Argentina (1943)
  • 53°00′W to 25°00′W claimed by Argentina (1943)

1923  نیوزیلاند نیوزیلاند Ross Dependency 160°00′E to 150°00′W
1929  نەرویژ نەرویژ Peter I Island 68°50′S 90°35′W / 68.833°S 90.583°W / -68.833; -90.583 (Peter I Island)
1933  ئوسترالیا ئوسترالیا Australian Antarctic Territory 044°38′E to 136°11′E, and 142°02′E to 160°00′E
1939  نەرویژ نەرویژ Queen Maud Land 020°00′W to 044°38′E
1940  چیلی Antártica Chilena Province Chilean Antarctic Territory 090°00′W to 053°00′W including overlaps:
  • 90°00′W to 74°00′W claimed by the United Kingdom (1908)
  • 74°00′W to 53°00′W claimed by the United Kingdom (1908) and Argentina (1943)

1943  ئەرژەنتین  Argentine Antarctica 074°00′W to 025°00′W including overlaps:
  • 74°00′W to 53°00′W claimed by the United Kingdom (1908) and Chile (1940)
  • 53°00′W to 25°00′W claimed by the United Kingdom (1908)

(none) Unclaimed territory
(Marie Byrd Land)
150°00′W to 090°00′W
(except Peter I Island)

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

دەروازە:ئەمریکای باکوور
دەروازە:ئەمریکای باکوور
دەروازە:ئۆقیانووسیا
دەروازە:ئۆقیانووسیا
دەروازە:ئانتارکتیکا
دەروازە:ئانتارکتیکا
دەروازە:ئاسیا
دەروازە:ئاسیا
دەروازە:ئەفریقا
دەروازە:ئەفریقا
دەروازە:ئەورووپا
دەروازە:ئەورووپا
دەروازە:ئەمریکاکان
دەروازە:ئەمریکاکان
ئەمریکای باکوور ئۆقیانووسیا ئەفریقا ئاسیا ئەمریکای لاتینی ئەورووپا ئەمریکاکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان