دەروازەی ئاسیا

بەخێربێیت بۆ دەروازەی «ئاسیا» تاج مەحەل

ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە. ئەم وشکانییە ٨،٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩،٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە.

ڕووی زەوی کیشوەری ئاسیا ڕوڵەتێکی جیاواز و جۆراوجۆری لێ دەردەکەوێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بە فراوانی ڕووبەرەکەی لەلایەک وە مێژووی جیلۆجی کۆن لەلایەکی ترەوە، گرێی چیای بنچینەیی لێ دەردەکەوێت، چەند زنجیرە چیایەکی لێ جیادەبێتەوە، ھەرچەندە ئەو گەروانەی دەکەونە نێوان ئەم چیایانەوە لەگەڵ ئەوەی فراوانیان لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت بەڵام لەگەڵ شاخەکان دا بوونەتە ھۆی دابڕانی دەشتەکانی ناوەوە لەیەکتر، وە بەرزاییەکانی جۆراوجۆرن وەکو زنجیرە چیایە چەماوەییەکان و کێوو پارچە تاوێری کۆن وەکو نیمچە دوورگەی عەرەبی و بانی (دکن) و پارچەکانی تر لە سیبریا (باکووری ئاسیا).

زیاتر…


ھەنووکە ٣٦٤ وتار لە دەروازەی ئاسیادا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

پێترا یان بەترا شوێنەواری شارێکی مێژوویییە لە پارێزگای مەعان لە باشووری شانشینی ئوردونی ھاشیمی ھەڵکەوتووە. بەھۆی تەلارە داتاشراوەکانی لە شاخ و گاشەبەردەکانی لەگەڵ کەناڵە ئاوەڕۆیە دێرینەکانی ناوبانگی دەرکردووە. لەکۆندا پێیان دەگوت «پەمەیی» یان بە «شارە پەمەیییەکە» بانگیان دەکرد، کە ئەمەش بەھۆی ڕەنگی تاوێرەکانییەوە بوو. شاری پێترا بەنزیکەیی ساڵی ٣١٢ی پێش زایین وەک پایتەختی نەبتیەکان دامەزرا. بۆ ماوەیەکی درێژ خاوەنی پێگە و بایەخێکی باڵا بوو، کە ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەکەی بوو کە لەسەر ڕێگای ئاوریشم ھەڵکەوتبوو، و کەوتبووە نێوان شارستانییەتەکانی میزۆپۆتامیا، ئیسرائیل و میسر. شارەکە ڕۆڵێکی گرنگی لە کایەی بازرگانی شارستانییەتەکانی دەوروپشتی ھەبوو. شارەکە بە قەدباڵ و ڕووی کێوێکی لەتبوو ھەڵکەندراوە. لە کۆمەڵە کێوێکی تاوێری بەزیو، کە پێکھاتەکەی درێژەپێدەری ھەمان پێکھاتە بیابانییەکەی باکووری نیمچە دوورگەی عەرەبییە. بە دیاریکراوی دۆڵی عەرەبە، کە لە دەریای مردووەوە تاوەکو کەنداوی عەقەبە درێژ دەبێتەوە. پاشماوەی شارەکە بۆ شوێنەوارناسان بەدرێژاییی ماوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بە شاردراوەیی مابوویەوە، تاوەکو لە ساڵی ١٨١٢، خۆرھەڵاتناسێکی سویسری بەناوی یوھان لۆدفیگ بێرکھارت ھات و دۆزییەوە. لە ساڵی ١٩٨٥، شوێنەواری شارەکە خرایە سەر میراتی جیھانی لە ڕێزبەندی شوێنەوارە مێژوویییەکانی ڕێکخراوەی یونێسکۆ. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧، وەک یەکێک لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان ھەڵبژێردرا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

بانکۆک گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی تایلەند


کەسایەتی ھەڵبژێردراو

ڕەزان غەززاوی (بە عەرەبی: رزان غزاوي‎; لەدایکبووی ١٩٨٠) بلۆگەری ئەمریکی-سووری، کەمپەینساز و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە. ڕەزان لەئێستادا تووێژینەوە بۆ بەدەستھێنانی دکتۆرا دەکات لەزانکۆی ساسکس لە ئینگلتەڕا. ناوبراو بەشێوەیەکی چڕ پەیوەندیدارببوو بە ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریا. ھەروەھا ڕەزان بەدیاریکراوی زیاتر باسی لە چالاکییەکانی گرتن و تووندووتیژییەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ دەکرد کە لەلایەن حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد ئەنجام دەدران. ڕەزان لەلایەن ئاژانسی تەلەگراف وەک «ئایکۆنی بلۆگەر و پێشەوای چالاکوانی» ناوی ھێنراوە. جیلیان یۆرک (کە یەکێکە لەکەسە چالاکوانەکانی بواری کۆنتڕۆڵکردنی ئینتەرنێت و سانسۆرکردن)، لەبارەی غەززاوی دەڵێت «ئەو یەکێکە لە پاڵەوانەکانی من».

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

فۆلکسڤاگن پاسات بی-۸
فۆلکسڤاگن پاسات بی-۸

تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京 Tōkyō) بە ناوی فەرمی گەورە شاری تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京都 Tōkyō-to) پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە.گەورە شاری تۆکیۆ دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە و لە دیوی ڕۆژاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا ھەڵکەوتووە، لە ساڵی ١٨٦٨ی زایینییەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری، ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە.

زیاتر...

پۆلەکان

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

وێنەی پانۆڕاماییی شاری ڤیکتۆریا بە شەوێکی ئارام ساڵی ٢٠٠٨

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان