دیگنیتاس (بە ئینگلیزی: Dignitas) ناوی ڕێکخراوەیەکی سویسییە کە لە پەرستار و پزیشکی پرۆفیشناڵ پێکھاتووە کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە تووشی نەخۆشی بێ چارەسەری ھاتوون تا بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانیان بێنن، بۆ ئەوەی چیتر ئازار نەکێشن و مردنێکی ئاسانیان ھەبێت. ئەم نەخۆشییە چارەسەرنەکراوانە لە ئێستادا نەخۆشیی جەستەیی یان ئەو کەسانەی لە نەخۆشی دەروونی سەختەوە دەناڵن لەخۆ دەگرێت. ڕێکخراوەکە لە سویس بە مۆڵەتی پزیشک و بەپێی فەرمان و دەنگی دادگا ئەم کارە جێبەجێ دەکات. ڕێکخراوەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا لە نزیکی زوریخ یارمەتی ٣٢٤٨ کەسی دا کە خۆیان بکوژن. [١]

دیگنیتاس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨
ناو بە زمانی فەرمیDignitas
بواری کارخۆکوژیی بەهاوکاری
وڵاتسویسڕا
ئەندامیWorld Federation of Right to Die Societies
شوێنی بارەگاکانForch
وێبگەhttp://www.dignitas.ch

لە وێژەدا دەستکاری

ڕۆمانی من بەر لە تۆ باسی ڕێکخراوەکە دەکات و یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە دەیھەوێت لەم ڕێگەوە کۆتایی بە ژیانی بھێنێت.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Karin. "Statistics". www.dignitas.ch. Retrieved 14 March 2021.

سەرچاوەکان دەستکاری