دیواری ده‌نگ، دیواری دەنگی یان به‌ربه‌ستی ده‌نگ (بە ئینگلیزی: Sound barrier) بریتییه له زیادبوونێكی له‌ناكاوی کێشانی ئایرۆدینامیک و بڕێک ئەسەری نه‌ویستراوی تر کە ڕەنگە بۆ فڕۆکەیەک یا شتێکی تر ڕوو بدات لەو کاتەدا کە نزیک دەبێتەوە لە خێراییی دەنگ. سەرەتا کە فڕۆکەکان توانیان بگەنە نزیکی خێراییی دەنگ، ئەم دیاردەیە وەک کۆسپێکی زۆر گرنگ دەبینرا کە تەختکردنی زۆر ئەستەم یا مەحاڵ بوو. لە ئەمڕۆدا وشەی شکان یا بەزاندنی دیواری دەنگ بۆ ئەو فڕۆکانە بەکار دێت کە لە دەنگ خێراتر دەفڕن. لە ھەوای وشک و لە پلەی گەرمیی ٢٠ پلەی سەدیدا خێراییی دەنگ ٣٤٣ مەتر لە چرکەیەکدایە. ئەو مەرجە لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمەوە ھاتووە کاتێک فڕۆکەوانەکان فڕۆکەکانیان دەگەیشتنە زۆرترین خێرایی بۆیە لە فڕۆکە جەنگییەکانەوە ئەو کاریگەری و پەستانەیان درک پێکرد. ژمارەیەک لە کاریگەرییە پێچەوانەکانی ئایرۆدینامیک زیاتر ڕێ لە تاودان دەگرن. بەڕواڵەت ئەو پەستانەی تووشی فڕۆکە دەبێت لەکاتی فڕين، وای لێدەکات نزیک ببێتەوە لە خێراییی دەنگ. ئەو پەستانەش وادەکات دیواريک دروست ببێت کە ئەمەش واتە گەیشتن بە سەروو خێراییی دەنگ. لە ساڵی ١٩٤٧ دا فڕۆکەیەک نمایشکرا کە توانی فڕینێکی پۆزەتیڤانە ئەنجامبدا و توانی خێراییی دەنگ ببەزێنێت. و دواتر لە ساڵی ١٩٥٠ دا دیزاینێکی نوێ بۆ فڕۆکە جەنگییەکان نمایشکرا کە دەیتوانی خێراتر بگات بە خێراییی دەنگ.

ئەم[بەستەری مردوو] فرۆکەیە خێراتر لە دەنگ دەفرێت. بۆیە ھەورێکی سپی دروست دەبێت كه ئه‌وه‌ش بەھۆی نزم بوونەوەی پەستان و پلەی گەرمیی ھەوایە لە دەوری کلکی فرۆکەکەدا
١[بەستەری مردوو]. سووکتر لە دەنگ٢. ماخی ١ ٣. خێراتر لە دەنگ ٤. شەپۆلی شۆک

مێژوو دەستکاری

ھەنديک جۆری باوی قامچی ھەن وەک ( بول ویپ ، ستۆک ویپ) لە توانایاندایە بجولێن خێراتر لە خێرایی دەنگ: نووکی قامچییەکە خێراییەکە زیاد دەکات دەبێتە ھۆی درز (شەق)ێکی تیژ ،بەربەستی دەنگ دەکرێت درکی پێکرابێت وەک یاسایەک نزیکەی ١٥٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا. ھەندێک لە زانایانی زیندەزانی دەڵێن کە ،لەسەر بنەمای مۆدێلی کۆمپیوتەری و بەتوانایی زانستە میکانیکییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دایناسۆڕە کلک درێژەکان ھەر وەک (پاتۆسۆروس ، بڕۆنتۆسۆروس) لەگەل (دیپلۆدۆکەس) کە لەتوانیاندابوە کە خێرایی کلکەکانیان بگەیەننە سەروو خێرایی دەنگ .و دروستکردنی دەنگيک لە شێوەی تەقین (شکان) و ھەروەھا بەردە نەیزەکیش کاتێک دێتە ناو بەرگە ھەوای زەوی خێراتر لە خێرایی دەنگ دەگات.

گرفتەکانی پێشوو دەستکاری

لوتی فرۆکە پەروانەدارە کۆنەکان دەیانتوانی بگەن بە سەروو خێرایی دەنگ ،وەھەبوونی گیزەیەکی ئاشکرا کەئەمە لەفرۆکەکانی تر جیادەکاتەوە و دەبێتە خاڵی جیاوازیان .ئەوە شتێکی نەویستراوە ، ھەروەک ئەو جوڵەیەی لە ھەوادا دروستدەبيت کە نزیکە لە خێرایی دەنگ کە دەبيتە ھۆی دروستبوونی شەپۆلی راتەکاندن(شاک وەیڤ).بە ھۆی دروستبوونی ئەو کاریگەرییانە لە پەروانەی فرۆکەکان کارکردن تێیاندا کەمبووەتەوە. چونکە لە خێرایی دەنگ نزیک دەبنەوە . ئەوە ئاسانە بۆ دەرخستنی ئەو توانایەی کە پێویست بوە بۆ جێبەجێکردنی کارەکە .ئەوە شتێکی باشە کە کێشی پێویستی مەکینەکە (ئامێرەکە) خێراتر گەشەدەسەنێت لە دەرھاتی توانای پەروانەکە. ئەم گرفتە ھۆکارێک بوو بۆ دەستپيکردنی توێژینەوەکی خێرا سەبارەت بەو گرفتانەی پێشوو بۆ ئامێری مەکینەی فرۆکەی جێت کە لەلایەن (فرانک ویتل) لە ئینگلاند لەگەل (ھانس ڤۆن ئۆھاین) لە ئەڵمانیا. کە ئەم دووانە ئەم توێژینەوەیان ئەنجامدا بۆ دەربازبوون لەم گرفتانەی کاتيک فرۆکە لە خێرایی زۆرەکان توشی دەبێت.

سەرەرای ئەوەش فرۆکەی پەروانەدار دەتوانێت نزیک بێتەوە لە(کریتیکاڵ ماخ نەمبەر) بێگومان دەبێتە ھۆ بەریەککەوتنی ژمارەیەکی زۆر و ھەمەجۆر بەشیوەیەکی بەرچاو لە (میتسوبیشی زیرۆ) . فرۆکەوانەکان لەو ناوچانەدا بە تواناییەکی زۆر دەفرن چونکە لەناکاو چالاکی ھێز زیاد دەکات لەبەشی کۆنترۆلی فرۆکەکە بەشیوەیەکی زاڵ لەو کێشەیەدا. چەندین ھەوڵ درا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان وەکێشەکان بەرەو خراپتر چوون، بەھەمان شێوە چەمانەوەی بالەکان ھۆکاری ئەو ھێزە تۆڕشنە بوون لەسەر بالەکانی خۆیەوە، بۆ پوچەلکردنەوەی ئالیرۆن کۆنترۆل کە رێنیشاندەرە بۆ حالەتێکی ناسراو بۆ پێچەوانکردنەوەی کردارەکە کە ناسراوە بە(کۆنترۆل ریڤێرسال). ئەو کێشەیە چارەسەربووە لەگەل مۆدێلەکانی دواتر ھەر لەگەڵ گۆڕینی بالەکانی فرۆکەکان. ھێشتا خراپتر ، کارلێککردنێکی خراپ لەنێوان بالەکان و ڕووی کلکی (لۆکید پی - ٣٨ لایتنینگ) ھەیە کە ھەرچەندە کێشێکە پێشطر چارەسەرکراوە بە زیادکردنی "دایڤ فلاپ" کە ھەوایەکە ھەڵدەگەرێنێتەوە لە ژێر ئەو بارودۆخە . و دروستبونی شەپۆلی راتەکاندن لەسەر کێرڤی چەماوەکە ھۆکارێکی تری سەرەکی بوون . کە بووە ھۆی پچڕانی پەیوەندی (ھاڤیلاند سواڵۆ) ی فرۆکەوان و دواتر مردنی لە ڕێکەوتی ٢٧ی سێپتەمبەری ١٩٤٦. ھەمان کێشەی رووبەرو بۆوە لە ساڵی ١٩٤٣.ھەروەک تێکشکانی فرۆکەی رۆکێتی یەکێتی سۆڤیێت بی ئای - ١ .

ھەموو ئەوکاریگەرییانە، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی رێگاکان رێک و پێک نین ، بۆیە وادەکات بیرۆکەی دروستبوونی دیوار نارەحەتی و قورسییەک بۆ فرۆکە دروستبکات بۆیە دەبێتە ھۆی گەیاندنی راپۆرتی ھەڵە . کە خێرایی لە خێرایی دەنگ زیاتر دەبێت خەلک دیمەنت دتواری دەنگ دەبینن کە بە شێوەیەکی فیزیایی دەتوانین بڵێین دیوار. ئەو فرۆکانە لەسەروو خێرایی دەنگ دەفرن پێویستیان بە لوتێکی دەرزی درێژ ھەیە لەبەشی پێشەوەی لاشەی فرۆکەکە، بەرھەمی پسپۆری رۆکێت و تۆپھاوێژەکان ماخ ١ تێدەپەرێنێت، بەلام دیزاینەرانی فرۆکە و ئەندازیارانی ئایرۆداینامیک لەدوای جەنگی دووەمی جیھانەوە گفتوگۆکان دەربارەی ماخی ٠.٧ بووە کە سنوورێکی مەترسیدار تێدەپەرێنێت.

بانگەشەکانی پێشوو دەستکاری

 
(سپیتفایە پی ئاڕ ئێم کەی ئێکس ئای )ئەو جۆرە فرۆکەیە بەکارھاتووە لە ساڵی ١٩٤٤ کە بەرزترین ژمارەی ماخی ھبەوە کە بە ٠.٩٢ مەزەندەدەکرێت.

لەماوەی جەنگی دووەمی جیھانەوە دەستبەجێ دەنگ و باسێک ھاتەگۆڕ لەسەر ئەوەی کە دیواری دەنگ شکێنراوە لە ناو ئاودا . تەواوی ئەو رووداوە ئامانجدارانە دەتوانین وەک ھەلەی ئامێرەکان بیخەمڵێنین. (ئەی ئێس ئای) بەکاردی بۆ پێوانی جیاوازی پەستانی ھەوا لەنێوان دووپۆینت یان زیاتر لە فرۆکەکەدا، بەشێوەیەکی ئاسایی لە لووتی لاشەی فرۆکەکە یان لە لایەکی فرۆکەکەکە. بۆ بەدەستھێنانی وێنەیەکی خێرایی ، لەخێراییەکی زۆردا ، بەھۆی ئەو کاریگەرییە پەستاوتنەی کە وادەکات ببێتە دیواری دەنگ کە ھۆکارێکە کە وادەکات (ئەی ئێس ئای) وێنەییەکی (نەن لینییەر)مان پیشان بدات و کۆمەڵە داتایەکی ناروونمان دەداتێ کە نزم یان بەرز دەخوێنێتەوە، بەپشت بەستن بە تایبەتمەندی ئەو دامەزراوەیە . ئەو کاریگەرییە دەناسرێتەوە پێش سەرەتای (ماخ مێترس) ، خێرایی سەروو دەنگ بە درووستی تەنھا دەتوانرێت لە دەرەوە پێوانە بکرێت ، یان ئاساییانە دەتوانرێ ئامێرەکانی ژێر زەوی بەکاربێنین . لەساڵی ١٩٤٢ (ریپەبڵیک ئاڤیەیشن) ھەواڵێکی بڵاوکردەوە کە (ھارۆڵد ئی- کۆمستۆک)و (رۆجەر دیار) خێرایی دەنگییان بەزاندووە لە فرۆکەی (سوندەربۆڵت پی-٤٧). بۆیە بەشێوەیەکی ئاشکرا بۆیان دەرکەوت کە ئەمە بە ھۆی ناڕونی ھەلە خوێندنەوەی (ئەی ئێس ئای) بووە ، لەھەمان تێست دا لە (نۆرس ئەمریکا پی-٥١ مۆستانگ) بە فرۆکەیەکی کوالێتی باشتر ، سەلماندیان کە سنووری ماخ ٠.٨٤ ھۆکاريکە بۆ تێکشکانی فرۆکە بەھۆی لەرزین (ڤایبرەیشنەوە).

یەکێک لە بەرزترین ریکۆردەکان کە لە فرۆکەی پەروانەدار تۆمارکرابێت بە ماخی ٠.٨٩١ لە فرۆکەی (سپیتفایە پی ئاڕ ئێکس ئای) . لەماوەی تێستەکەدا فڕیوە لە فرۆکە خانەی ( رۆیاڵ ئێرکرافت ئیستەبلیشمێنت ، فەرانبۆرۆو) لەمانگی ئەپرێلی ساڵی ١٩٤٤. ئە فرۆکەیە ٦٠٦میل لە کاتژمێرێکدا فڕی لەلایەن (سکوادرۆن لیدەر ئەنتۆنی مارتیندەیڵ) کە ماخی ٠.٩٢ ی بەدەستھێنا .بەلام ئەمە کۆتایی ھات کاتێک نیشتەوە ھێزێکی زۆر کەوتە سەر ئامێری خولانەوە و ئامێرەکە توشی تێکشکان بوو.

لەساڵی ١٩٩٠،(ھانس گویدۆ موتکی) توانی دیواری دەنگ بشکێنێت لە ٩ی ئەپرێلی ساڵی ١٩٤٥ لە فرۆکەخانەی (مسرشمیت می ٢٦٢ جێت ئێرکرافت) ، ئەو دەلێت کە رێژەی (ئەی ئێس ئای) خۆی بریتییە لە ١.١٠٠ کم لە کاتژمێريکە کە دەکاتە ٦٨٠ میل لە کاتژمێرێکدا . ھەروەھا (موتکی) کە نەک تەنھا بەرپەچدانەوەی نزیک لە خێرایی دەنگ، بەڵکو جارێک دەستپێکردنەوەی نۆرماڵ کۆنترۆڵ دڵنیایی دەکاتەوە کە خێراییەکە تێپەڕیوە .دوای توشبونی ئەو بەرھەڵستییەی سەر فرۆکەی سەر فرۆکەی ئێم ئی ٢٦٢ کە دواتر فرکەکە سوتا. ئەو داواکارییە بەشێوەیەکی بەرفراوان گفتوگۆی لەسەر کرا ، تەنانەت لەو فۆرۆکەوانانەی کە لەبەشەکەی ئەو بوون ھەموو ئەو کاریگەرییانەی کە ئەو راپۆرتی لەسەرکردبوون زانراوبوون کە روویاندەدا لە ئێم ئی ٢٦٢ لە خێراییەکەی زۆر کەمتر ، وەھەروەھا نوسراوەکی (ئەی ئێس ئای) زۆر سادە بوو زۆر جێگای بەوەر نەبوو لە بابەتی نزیک خێرایی دەنگ ، قووڵتر، ئەو زنجیرە تێستانەی کەلەلایەن (کاڕڵ دۆیتش) بەھۆی ئامۆژگارییەکانی (ویللی مسریشمت) زانرا کەو ئەو فرۆکەیە نەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵ لە سەرووی ماخی ٠.٨٦ .و لە ماخی ٠.٩ دا لوتێک دروستدەبێت لە ناو فرۆکەکە کە ناتوانێت چاک بکرێت .

لەساڵی ١٩٩٩ دا (موتکی ) ھاوکاری لە پرۆفیسۆر (ۆتۆ واگنەر) وەرگرت لە زانکۆی تەکنیکی میونیخ .کە بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەو تێستانە بوو کە لەفرۆکەکەدا دەبوونە ھۆی بەزاندنی دەنگ . ئەو تێستانە بەدەرنەبوون لە یاساییەکی ئاسایی بەلام رێکی و تەواوی داتاکان لە ھاوکۆلکەکانی دەبێت روالەتێکی راست و تەواو دروست درووست بکات . (واگنەر) رایگەیاند کە :من نامەوێت ئیحتیمالییەکە دووربخەمەوە ،بەلام من دەتوانم بیھێنمە بەرچاو کە ئەوە لەژێر خێرایی دەنگدا بووبێت و ھەستی بەو بەرھەڵستیەکردبێت ، بەلام ناگاتە سەرووی ماخی ١.

یەکێک لەوبەڵگانەی پێشکەشکرا لەلاین (موتکی) لەلاپەڕە ١٣ ی (ئێم ئی ٢٦٢ ئەی-١ پالۆتس ھاندبووک) کە دەرچووە لەلایەن (دایتۆن ئۆھیۆ ،رایت فیلد) کە راپۆرتکرا لە ئێن ئۆ-ئێف-ئێس یوو-١١١١-ئێن دی لە ١٠ی مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٦.

خێرایی ٩٥٠کم -٥٩٠ میل لەکاتژمێرێکدا ، وا راپۆرتیان لەسەر کردووە کە لەباری ئاسۆییدا فرۆکە لەباری نزمیدا بەگۆشەی ٢٠،٣٠ بەڵام لەباری ستوونیدا درووست نابێت.لە خێراییەکانی ٩٥٠ بۆ١٠٠٠کم لە کاتژمێرێکدا (٥٩٠-٦٢٠) میل لە کاتژمێرێکدا ھەوای زەپۆش لە دەوری فرۆکەکەدا وادەکات کە بگات بە خێرایی دەنگ ، و راپۆرت لەسەر ئەوەش دراوە کە ئەو رووبەری کۆنترڵە ھیچ کاریگەرییەلی لەسەر ئاراستەی فرۆکەکە نابێت لەکاتی فڕین . ئەنجامەکان دەگۆرێن بە گوێرەی جیاوازی فرۆکەکان لە یەکتری : ھەندێک لەباڵی فرۆکەکان لەسەرەوەیە کە ئەوەش وا لە فرۆکەکان دەکات ھێواشتر بن. لەچاو فرۆکەکانی تر و ئاماژەش بەوەکراوە کە یەکجار دەتوانرێ خێرایی دەنگ تێپەرێنی ئەگەر بتوانريت نۆرماڵ کۆنترۆل بگەرێنینەوە .

ئەو کۆمێنتانەی کە دەربارەی گەڕاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی فڕین ھەیە و وەستاندنی ئەو بەرھەڵستییانەی کە توشی فرۆکە دەبێت لەسەرووی ماخی ١ زۆر گرنگن و جێگای بایەخ پێدانن.لەگەڵ ئەوەشدا،روون نیە کە ئەو مەرجە لەکوێوە ھاتوە ، بەلام ئەو بارودۆخە لەگەل فرۆکەوانە ئەمریکییەکان دەرناکەوێت ھەر وەک لەو تێستانەی کردووییانە و ئاماژەیان پێکردووە.

لە کتێبی ئێم ئی-١٦٣ی ساڵی ١٩٩٠ لەلایەن (مسرشمیت ئێم ئی١٦٣"کۆمێت") ئەو فرۆکەوانەی تێستی کرد ناوی (ھەینی دیتتمار) بوو،دیواری دەنگی شکاند لەکاتی فڕین بە فرۆکەی رۆکێت ،وەخەڵکیش لە زەوی گوێیان لە دەنگی تەقینی ئەو بەزاندنی دەنگە بوو. ئەو کردارەی کە ئەنجامیدا لە ٦-٧-١٩٤٤ بوو .(دیتتمار) فرۆکەی ئێم ئی ١٦٣بی ڤی ١٨ی لێخوڕیوە. بەگوێرەی (ستامکینزیخن) ئەلفابێتیک کۆد ڤی ئەی +ئێس پی خێرایی گەشتەکە پێوانەکراوە ،لەگەل ئەوەشدا ھیچ بەڵگەیەک نیە(١،١٣٠کم /س - ٧٠٢ میل/س) وەک فڕینی نزیکی ھەرماددەیەک لەوماوەدا . لە خێرایی١٠٠٤.٦کم/س -٦٢٣.٨ میل/س لەم ئاستی فڕینە لەڕێکەوتی ٢ی ئۆکتۆبەری ١٩٤١کە لەنموونەیەکی بنچینەیی(١٦٣ئەی ڤی ٤)ە. (دیتتمار) خۆی ئەو قسەیەی نەکردووە لە توانیبێتی لەکاتی فڕین دیواری دەنگی شکانبێت .بەڵکو تێبینی ئەوەی کردووە کە ئەو خێراییە ریکۆرد کراوە لەسەر (ئەی ئای ئێس).لەگەل ئەوەشدا یەکەم فرۆکەوان بوو کەتوانی دیواری دەنگ ببەزێنێت.

تێستی (لوفتوەیف) لەلایەن فرۆکەوان (لۆزەر سیبەر) لەڕێکەوتی ٧ی ئەپرێلی ١٩٢٢ و ١ی مارسی ١٩٤٥.لەوەیە بێ ئاگابووبێت لەوەی کە یەکم کەسبێت دیواری دەنگی شکاندبێت لە ١ی مارس ی ١٩٤٥ . ئەو رووداوە لەوکاتە بوو کە فرۆکەی (بەشیم بی ئەی ٣٤٩)ی ھەلفڕاند ،"ناتەر" بوو بەیەکەم کەس کە کە لەمێژوودا بەشێوەی ستوونی لەناو رۆکێتدا ھەلفڕی بەرەو ئاسمان لەماوەی ٥٥ چرکەدا گەشتەکەی نزیکەی ١٤ کم بوو (٨.٧میل). بەلام فرۆکەکە تێکشکاو ئەویش گیانی لەدەستدا . لەو لاوەیەدا ژمارەیەکی زۆر لەو ئامیرە بێسەروبەرانی فرێندراون بە خێرایی دەنگ ، بەلام بە شێوەیەکی گشتی پێناسەی ئەوە ناکات ،لەسالی١٩٣٣ دیزاینەرانی سۆڤیێتی پێشوو ئیشیان لەسەر چەمکی (رامجێت) ئامێرەکانی (فایەرید فۆسپۆر پاوەر) بەدەر لە چەکە تۆپ ھاوێژەکان کە خێرایی کردەییان پەدەگات .ئەوە ئاساییە کە بەرھەمھێنانی سەروو خێرایی دەنگ کارکردنێکی زۆری دەوی بەڵام ئەوەش بەتەنھا چاوەروانکراو نییە لە ئامێردا. لە ماخی ٢ موشەکی ئەلمانی ڤی-٢ بالیستیک میسایڵ بەشێوەیەکی رێک لەکاتی فڕیندا دیواری دەنگی بەزاند بۆ یەکەم جار لە ڕێکەوتی ٣-١٠-١٩٤٢ دواتر لە سێپتەمبەر ١٩٤٤ ڤی-٢ بەشێوەیەکی رێک و پێک بەدەست گەیشت لەماخی ٤ بەخێرایی (٣٠٤٤میل /س - ١٢٠٠ م/چرکە) لەساتی دابەزین لە وێستەگەکەیدا .

شکاندنی دیواری دەنگ دەستکاری

لەساڵی ١٩٤٢ وەزارەتی فرۆکەوانی بەریتانیا دەستی کرد بە پرۆژەیەکی نھێنی لەگەڵ (مایلیس ئێرکرافت) بۆ بەرەو پێشوەچوونی جیھان بۆ ئەوەی بتوانێ کە یەکەم فرۆکەی دیواری دەنگ تێکبشکێنێت. ئەو پرۆژە بووە ھۆی بەرەوپێشوەچوونی نمونەی فرۆکەی مایلیس ئێم.٥٢ (توربۆجێت پاوەرید ئێرکرافت) کەوا دیزاین کرابوو کە بتوانێت بگات بەخێرایی(١٦٠٠کم/س -٤١٧ م/چرکە -١٠٠٠میل/س) زیاتر لە دووجار نزیکبۆوە لەو ریکۆردەخێراییەی لەم ئاستی فڕینەیدا وەسەرکەوتن بۆ بڵندی ٣٦٠٠٠ فیت (١١کم) لەماوەی ١ خولەک و ٣٠ چرکەدا .

ژمارەیەکی زۆر لە تایبەتمەندی پێشکەوتوو زیادکرا بۆ دیزاینی نا وفرۆکەی ئێم٥٢. کە زۆربەیان ئاماژەیان بە وردەکاری زانستی (سوپەرسۆنیک ئایرۆداینامیک) دەکرد،لەو بەشەدا تایبەتمەندی دیزاینەکە بریتی بوو لە لوتێکی قۆچی و باڵێکی تیژ و لێوارێکی قورقوشم، ئەوە زانراوە کە دەوروبەری و لوتی موشەکەکە ناتوانێت جێگیربێت لە خێرایی سەروو دەنگ . لە دیزاینەکەدا باڵی زۆر باریکی (بیکۆنڤێکس سێکشن)ی تیادا بەکارھاتووە. کە پێشنیازکرابوو لەلایەن ( جاکۆبئەکێرێت) بۆ (لۆو دراگ).نووکی باڵەکان ئەو دیمەنەمان پیشان دەدات کە وای لێدەکات (کۆنیکال شاک وەیڤ) دروست بێت لە لوتی فرۆکەکەوە .لاشەی فرۆکەکە کەمترین رووبەریی ھەیە لەگەڵ دەوروبوەری و دوور لەناوەندی فرۆکەکەوە لەگەڵ تانکێکی سوتەمەنی لەبەشی سەرەوەی فرۆکەکە .

 
فرۆکەی مایلیس ئێم.٥٢ کەدیزاین كرابوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی فڕین له ئاستی سه‌روو خێرایی ده‌نگ.
 
یەکێک لە مۆدێلەکانی ڤیکەرز کە لە تونێڵێکدا تێست کرا بۆ گەیشتن بەخێرایی دەنگ (فرۆکەی رۆیاڵ ئێرکرافت ئیستبلیشمێنت مۆدێل ئێم.٥٢)

زیادکردنێکی گرنگی تر کە لەبەکارھێنانی (پاوەر ئۆپەرەیتد ستابیلەیتەر)کە زانراوە بە (ئۆڵ مۆڤینگ تەیل) یان (فلاینگ تەیل) کە کلیلێکە بۆ کۆنترۆڵی فڕین لە خێرایی سەروودەنگ کە پێچەوانەیە لەگەڵ ئەنجامە کۆنەکەی تەیڵ پلەینس (ھۆریزێنتاڵ ستابیلایزەرس) کە میکانیکییانە پەیوەست دەبێت بە کۆنترۆڵ کۆلۆمی فرۆکەوان. ئاساییانە رووی کۆنترۆلەکە بوە بە شتێکی ناکاریگەر لە خێرایی زۆری ژێر خێرایی دەنگ ئەوانە بەدەست ھێنراون لەلایەن فرۆکەوانە شەڕکەرەکانەوە .بەھۆی ئەو ھێزە ئایرۆداینامیکیانەوە کە ھۆکار بووە بۆ دروستبوونی شەپۆلی راتەکاندن لە ئەنجامی ئەو جولە ە کە پێی دەڵێن پەستانی ناوەراست (سەنتەر ئەڤ پرێژە) کە دەتوانی کۆنترۆلی ھێزەکە بکات و پوچەڵی بکاتەوە،کە دەتوانێت بەشێوەیەکی میکانیکی کرداری لەلایەن فرۆکەوانەکەوە.چاککردنەوەی ئەو کۆسپە لە کۆسپە سەرەکییەکەوە بۆ نزیکنوونەوە لە خێرایی دەنگ ،ئەو دیاردەی کە ھۆکاری فڕین بو ئەوانەی تێدایو (دار . ستیک .سوکان) بۆ گوڕینی ئاراستە لە خێرایی زۆردا و ئەوە ھۆکارێکە بۆ زۆربەی رووداوەکان و نزیک بوونەوە لە زۆربەی رووداوەکان .فرۆکەی ئێـم٥٢ یەکەمین نموونەو حاڵەتی ئەم ئەنجامە بو لەو کاتەوە بە شێوەیەکی گشتی لەھەموو جیھاندا جێبەجێ کرا.

سەرەتا،ئەو فرۆکەیەی کەبەکارھات لەلایەن (فرانک ویتڵ) فرۆکەی پاوەر جێت دەبلیو ٢/٧٠٠ کە تەنھا دەیتوانی بگات بەسەروو خێرایی دەنگ لە فرۆکەدا، بۆ بەرەوپێشچونی زیاتری ڤێرژنەکانەی سەروو خێرایی دەنگ دەبڕن (ریھات جێتپایپ) داھێنانێکی کرد لەو بوارەدا ، کە ناسراو بو بە (ئافتەربێرنەر) .سوتەمەنییەکی زیاتر سەرفکرابو لە تەیل پایپەکە بۆ رێگریکردن لە زیاتر گەرمبوونی پەڕەکانی تۆڕباین . دواتر ئەو بەکارھێنانە کاری پێنەکرا ، دیزاینەکە پێکھاتبوو لە ئۆکسجینی ئەگزۆز لەگەڵ ھەندێک ماددەتی گرنگی تر،بەکارھێنانی (شاک کەون) کە لەلوتی فرۆکەوە بەکارھاتووە بۆ کەمکردنەوەی ھاتنی ھەوا بۆ نزیکبوونەوە لە کەمتر لە خێرایی دەنگشتێکی پێویستە بۆ ئامێرەکا یان فرۆکەکان .

لەگەڵ ئەوەشدا سەرئەنجامە پرۆژەکە رەتکرایەوە ،توێژینەوەکە خەریک بوو بنیات بنرێت لەسەر فرۆکەی بێ فرۆکەوان کە بەسەرکەوتوویی گەیشتە ماخی ١.٣٨ .کە توانی کۆنتڕۆڵی ترانسۆنیک سوپەرسۆنیک بکات لەو ئاستی فڕینەدا ،ئەوە دەستکەوتێكی بێھاوتا بوو لەوکاتەدا کە پشتگیری ئایرۆداینامیکی ئێم.٥٢ی دەکرد .

ھاوکات تێستی فرۆکەوانەکان ئەنجامی گەورەیان لەخێرایی بەدەستھێنا (دی ھاڤیلاند دی ئێچ ١٠٨) یەکێک لەوانە (جیفری دی ھاڤیلاند) بوو،کەلە ٢٧ی ٩ ی ١٩٤٦ مرد،کاتێک بە فرۆکەی دی ئێج١٠٨ توشی تێکشکانبوو لە ماخی ٠.٩ کە (جۆن دێری) پێی دەووت :تۆ یەکەم بەریتانی کە توانیبێتت بە خێرایی سەروو دەنگ بفری. چونکە ئەو فرۆکەیە خۆی دروستی کردبوو فرۆکەی دی ئێج ١٠٨ لە ڕێکەوتی ٦-٩-١٩٤٨.

یەکەمین فرۆکەی "رەسمی" کە دیواری دەنگی بەزاند دەستکاری

وەزارەتی ھەوای بەریتانیا رێککەوتنێکی واژۆ کرد لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئالوگۆرکردنی ھەموو ئەو توێژینەوانەی کردوویانە لەبارەی خێرایی زۆر بەرزەوە. داتاو دیزاینەکانی کۆمپانیای فرۆکەوانی (بێڵ) بەدەستگەیشت بۆ وێنەکێشان و توێژینەوە لەسەر ئێم.٥٢ . بەڵام ئەمریکا رێککەوتننامەکەی ھەڵوەشاند و ھیچ داتایەکی (بێڵس سوپەرسۆنیک) دیزاین نەکرا،کە لەداھاتوودا دەگەرێینەوە سەر بەکارھێنانی تەيڵی ئاسایی لە دەجەنگێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆنترۆڵ.

 
فرۆکەوان (شووک ییگەر) لەبەردەم فرۆکەی بێل ئێکس - ١ کەیەکەمین فرۆکە بوو توانی دیواری دەنگ ببەزێنت لە ئاستێکی فرینی دیاریکراودا .

ئەوان ئەو زانیارییە سەرەتایانەیان بەکارھێنا بۆ کارکردن لەسەر بێڵ ئێکس - ١ . ،کۆتا وەشانی (ڤێرژن)ی بێڵ ئێکس - ١ زۆر ھاوشێوەی دیزاینی ئۆرجیناڵی ئێم ٥٢ بوو. (شووک ییگەر) یەکەم کەس بوو کە توانی دیواری دەنگ ببەزێنێت لەو ئاستی فڕینەدا لە ١٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٤٧. فرین لە بڵندی ٤٥٠٠٠ فیت واتە ١٣.٧کم ، (جۆرج ولیچ) شتێکی گرنگی درووستکرد بەلام قسەکەی پشت ڕاست نەکراوەتەوە کە توانیبێتی دیواری دەنگی بەزاند بێت لە ١ی ئۆکتۆبەری ١٩٤٧ ،کاتێک بەفرۆکەی (سابڕی ئێکس پی-٨٦) دەفڕی .ھەروەھا وتوویەتی کە دووبارە توانیویەتی بگاتە سەروو خێرایی دەنگ لە ڕێکەوتی ١٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٤٧ .وەھەروەھا ٣٠ خولەک پێش (ییگەر) توانیویەتی دیواری دەنگ ببەزێنێت بە فرۆکەی بێڵ ئێکس - ١ .لەگەڵ ئەوەشدا بەڵگەی شایەتحاڵەکان و ئامێرەکان ئەوە دەردەخەن کە (ولیچ) توانیویەتی خێرایی سەروو دەنگ بەدەست بھێنێت، شەڕەکان بە ووردی چاودێری ناکرێ و بەشێوەیەکی رەسمی ناناسرێتەوە.فرۆکەی ئێکس پی -٨٦ بەشێوەیەکی رەسمی خێرایی دەنگی بەزاند لە ڕێکەوتی٢٦-٤-١٩٤٨.

لە ڕێکەوتی ١٤-١٠-١٩٤٧، تەنھا کەمتر لە مانگێک لە دوای درووستبونی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا وەک خزمەتگوزارییەکی جیاواز ،تاقیکردنەوەکان بەرزکرانەوە لەیەک فرینی فرۆکەیەک لەسەروو خێرایی دەنگ . فرۆکەوانی ھێزی ئاسمانی کاپتن (چارڵز شووک ییگەر)لە فرۆکەی #٤٦-٠٦٢ ،کە بۆیەکەم جار بەکارھات لەلایەن(گلامۆرۆوس گلێنس) فرۆکەی رۆکێت پاوەر کە ھەلدرا بۆ ئاسمان لە (بۆمب بەی) بە گۆرانێکی تایبەتی بی -٢٩ کە دواتر لە رێرەوی فرۆکەخانەکە نیشتەوە . ئێکس ئێس ١ فرینی ژمارە ٥٠ ی لە یەکەم فرۆکەی ئێکس ١ تۆمارکرد بە خێرایی سەروو دەنگ ،لە ماخی ١.٠٦ بەخێرایی (٨٠٧.٢ میل/س - ١٢٩٩ کم/س -٣٦١م/چرکە) لە لوتکەی خێراییدا . ھەرچەندە ، (ییگەر) و زۆربەی کارمەندەکان بڕوایان وابوو فڕینی ژمارە #٤٩ بە فرۆکەوانی (ییگەر). کە گەشتۆتە بەرزترین ریکۆردی خێرایی لە ماخی ٠.٩٩٧ بەخێرایی (١٢٢١کم/س - ٣٣٩ م/چرکە)، کە لەڕاستیدا ئەگەری ئەوەھەیە کە ماخی ١ی تێپەراندبێ .( پێوانەوە ئەندازەکان زۆر راست و درووست نین بۆ ئەو سێ وێنە گرنگە نۆ سۆنیک بووم تۆمار نەکراوە بۆ ئەم جەنگە)

لە ئەنجامی فڕینی سەرەتایی سەروو خێرایی دەنگ لە فرۆکەی ئێکس -١ ، کۆمەلەی زانستی نەتەوەیی لە سالی ١٩٤٨ دەنگیدا بە ( کۆیلەر ترۆفی) بۆ دابەشکردنی سێبەشی سەرەکی لە پرۆگرامەکەیان . لە کۆشکی سپییەوە لەلایەن سەرۆک (ھارری ئێس . ترومان) کارەکان دابەشکران بەم جۆرە: (لاری بێڵ) بۆ سەرپەرشتیکردنی فرۆکەی بێڵ ئێرکرافت ،و (کاپتن ییگەر) بۆ فرۆکەوانی فرۆکەی جەنگی ،و (جۆھن ستاک) بۆ سەرپەرشتیکردنی(ئێن ئەی سی ئەی).

(جاکی کوشران) یەکەم ژن بوو کەتوانی دیواری دەنگ ببەزێنێت لەڕێکەوتی ١٨ی مایس ی ١٩٥٣ ،لەڕێکەوتی ٢١-٨-١٩٦١(دۆگلاس دیسی) بەشێوەیەکی نارەسمییانە بە ماخی ١ دا تێپەڕی لە فرۆکەیەکی کۆنترۆڵکراو لە ماوەی تێستی فڕینەکەدا لە بنکەی ھێزی ئاسمانی ئێدواردس ، وەک تێبینی دەکرا راپۆرتی لەسەر دەستەی فرۆکەوانەکان کرد ،دەستەی فرۆکەوانەکان کە پێکھاتبوون لە فرۆکەوان (ویلیام مارگرودەر) و یاریدەدەری فرۆکەوان (پاول پاتن) و ئەندازیاری فرۆکەوانی (جۆزێف تۆمیچ) و ئەندازیاری تاققیکەرەوەی فڕین (ریچارد ئێچ ئێدواردس . ئەوە یەکم فرینی سەروو خێرایی دەنگ بوو لەلاین فرۆکەی نەفەرھەڵگری مەدەنی .

تێگەیشتن لە دیواری دەنگ دەستکاری

(شووک ییگەر) دیواری دەنگی بەزاند لە ڕێکەوتی ١٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٤٧ بە فرۆکەی بێل ئێکس -١ .

زانستی فڕین لە ئاستی بەرزترین خێراییدا تێگەیشتنێکی بەرفراوانی ھەیە، ژمارەی گۆرانکارییەکان بوونە ھۆی کۆتایی ھێنان لەو تێگەیشتنەی کە لەسەر دیواری دەنگ بڵاوبووبووەوە.لەساڵانی ١٩٥٠ کاندا ، زۆربەی فرۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی رۆتینی دەیانتوانی دیواری دەنگ ببەزێنن لە ئاستێکی فڕیندا .لەگەڵ ئەوەی کە زۆر جار رووبەرووی کێشەی کۆنترۆڵ دەبونەوە لەکاتی زۆر ئەنجامدانی ئەم کردارە، بەڵام فرۆکەکانی ئێستا دەتوانن دیواری دەنگ ببەزێنن بەبێ رووبەرووبوونەوەی کێشەی کۆنترۆڵ .

لە کۆتاییەکانی ١٩٥٠ەوە ، تێگەیشتن لە پێشھاتەکە ئەوەندە باشبوو کە زۆر کۆمپانیا دەستییان کرد بە وەبەرھێنان لە دروستکردنی فرۆکەی نەفەرھەڵگری سەروو خێرایی دەنگ. و ئێس ئێس تی ئێس لەو باوەرەدابوون کە لەقۆناغی دواتردا بەشێوەیەکی سروشتیانە ھەنگاوبنێن بۆ فرۆکەی نەفەرھەڵگر.ھەرچەندە ئەوە تا ئێستا رووی نەداوە لەگەڵ ئەوەشدا (کۆنکۆردی)و(توپۆلیڤ تی یو-١٤٤) چوونە ناو خزمەتگوزاریەکە لەساڵی ١٩٧٤دا ،پاشآن ھەردووکیان دەستییان لێکێشاوە بەبێ جيگرتنەوەی ھیچ دیزاینێک، و کۆتا خزمەتگوزاری فرینی (کۆنکۆردی) سالی ٢٠٠٣ بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا (کۆنکۆردی)و(تی یو -١٤٤) یەکەمین فرۆکە بوون کە گەشتیاری بازرگانیان ھەلگرت بەخێرایی سەرووخێرایی دەنگ، بەلام ئەوان یەکەمین ھێڵی ئاسمانی بازرگانی نەبوون کە توانیبيتیان خێرایی دەنگ ببەزێنن. لەڕێکەوتی ٢١ی ئۆگەستی ١٩٦١دا (دۆگلاس دی سی) خێرایی دەنگی بەزاند بەخێرایی (٧٧٦.٢میل/س - ١٢٤٠کم/س ) و بە ماخی ١.٠١٢ لە کاتێکدا کە فرۆکەکەی کۆنترۆڵکردبوو لە بەرزی ٤١،٠٨٨ فیت واتە ١٢،٥١٠ مەتر . مەبەستی ئەو فڕینە بۆ کۆکردنەوەی داتا بوو بۆ ھێڵی ئاسمانی چین . لەدیزاینێکی نوێی (لیدینگ ئیدج) بۆ باڵی فرۆکە کە ئەگەری شکانی باڵی فرۆکەکە ھەیە کاتێک دیواری دەنگ ببەزێنێت لە پلانێکی بێسەرووبەردا لەبەرزی ٤١٠٠٠ فیت واتە ١٢٥٠٠ مەتر بۆ ٩٥٠٠ فیت واتە ٢٩٠٠ مەتر ئەو فرینە لەڕێکەوتی ١٩ ی فێبرایەری ١٩٨٥بوو کە گەیشت بە زیاتر لە (فایڤ جی).

بەزاندنی دیواری دەنگ لە ئامێرە وشکانییەکان دەستکاری

لەڕێکەوتی ١٢ی ینایری ١٩٤٨ دا، رۆکێتی (نۆرسرۆپ ئەنمانید رۆکێت)بوو بە یەکەمین ئۆتۆمبێلی وشکانی کە توانی دیواری دەنگ ببەزێنێت،لەتێستيکی دامەزراوەیەکی سەربازیدا لە بنکەی ھێزی ئاسمانی( مورۆک کالیفۆرنیا) ،کە گەیشتە خێرایی( ١٠١٩ میل/س ،١٦٤٠کم/س) پێش بازدان بەسەر ھێڵەکانی شەمەندەفەردا.

لەڕێکەوتی ١٥ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٧ دا،لە ئامێرێکی دیزاینکرا و دروستکراودا لەلایەن تیمێک بەناوەکانی (ریچارد نۆبڵ ) و( ھێزی ئاسمانی رۆیاڵ) و فرۆکەوان (ئاندی گریین) بوون بەیەکمین کەس کە توانییان دیواری دەنگ ببەزێنن بە ئۆتۆمبێلی وشکانی بە گوێرایەڵی یاساکانی(فێدێرەیشن ئینتناشنەیل دیل ئۆتۆمبێل). ئامێرەکە پێی دەوترا (سروست ئێس ئێس سی)(سوپەرسۆنیک کار) ریکۆردێکی پەنجا ساڵەی تۆمارکرد و رۆژێک دواتر (ییگەر) یەکەمین فرینی خۆی بە خێرایی سەروو دەنگ تۆمارکرد.

شکاندنی دیواری دەنگ وەک :ھەڵدانی موشەک دەستکاری

(فلێکس بۆمگارتنەر)

لەڕێکەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ (فلێکس بۆمگارتنەر) لەگەڵ تیمێکی زانستییانە و بە سپۆنسەری رێد بوڵ، لە ھەوڵێکدا بەرزترین ریکۆردی لە ئاسماندا تۆمارکرد . موشەکەکە دەبینرا لە بۆمگارتنەر لەبەرزایی ١٢٠،٠٠٠ فیت واتە ٣٦،٥٧٠ مەتر لە بالۆنێکی پڕ لە ھیلیۆم، و بوو بە یەکەم پەرەشوتەوان کە دیواری دەنگ ببەزێنێت ،ھەڵدانەکە تۆمارکرا لە ڕێکەوتی ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ . بەلام لەکارکەوت بەھۆی خراپی کەش و ھەواوە . لە ئەنجامدا لەبری ئەو (زی کاپسول) ھەلدرا بۆ ئاسمان لەڕێکەوتی ١٤ی ئۆکتۆبەر. لە ٦٥ەمین ساڵیادی ئەمریکا بەسەرکەوتوویی تێستی فرۆکەوان (سووک ییگەر) ئەنجامدرا بۆ ئەنجامدانی بەزاندنی دیواری دەنگ لە فرۆکەکەیدا .

(بۆمگارتنەر) نیشتەوە لە رۆژھەڵاتی مەکسیکی نوێ ،دواتر ھەنگاوی نا بەرەو ریکۆردێکی جیھانی بەبەرزی (١٢٨،١٠٠ فیت -٣٩٠٤٥ مەتر٢٤.٢٦ میل) وەلەگەشتەکەیدا توانی دیواری دەنگ ببەزێنێت بەخێرایی( ٨٣٣.٩ میل /س -١٣٤٢کم/س) بە ماخی ١.٢٦ . لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای ھەلدانەکە، ئەوە راگەیاندرا کە ماوەی ھەلدانەکە ٤ خولەک و ١٨ چرکە بووە . کەدووەم درێژترین ماوەی خۆھەلدانە لەدوای (جۆزێف کیتنگەر) کە ٤خولەک ٣٦ چرکە بوو.

ئالان ئوستەیس دەستکاری

لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ (ئالان ئوستەیس ) جێگری سەرۆکێکی کۆمپانیای گوگڵ ،ریکۆردی (بۆمگارتنەری) شکاند کە بەرزترین فڕینی تۆمارکرد لە ئاسماندا وەھەروەھا توانی دیواری دەنگیش ببەزێنێت لەفڕینەکەدا.


بیبیلیۆگرافی دەستکاری

"Breaking the Sound Barrier." Modern Marvels (TV program). July 16, 2003.

Hallion, Dr. Richard P. "Saga of the Rocket Ships." AirEnthusiast Five, November 1977 – February 1978. Bromley, Kent, UK: Pilot Press Ltd. , 1977.

Miller, Jay. The X-Planes: X-1 to X-45, Hinckley, UK: Midland, 2001. ISBN 1-85780-109-1.

Pisano, Dominick A. , R. Robert van der Linden and Frank H. Winter. Chuck Yeager and the Bell X-1: Breaking the Sound Barrier. Washington, DC: Smithsonian National Air and Space Museum (in association with Abrams, New York), 2006. ISBN 0-8109-5535-0.

Radinger, Willy and Walter Schick. Me 262 (in German). Berlin: Avantic Verlag GmbH, 1996. ISBN 3-925505-21-0.

Rivas, Brian (2012), A Very British Sound Barrier: DH 108, A Story of Courage, Triumph and Tragedy, Walton-on-Thames, Surrey: Red Kite, ISBN 978-1-90659-204-2.

Winchester, Jim. "Bell X-1." Concept Aircraft: Prototypes, X-Planes and Experimental Aircraft (The Aviation Factfile). Kent, UK: Grange Books plc, 2005. ISBN 978-1-84013-809-2.

Wolfe. Tom. The Right Stuff. New York: Farrar, Straus and Giroux, 1979. ISBN 0-374-25033-2.

Yeager, Chuck, Bob Cardenas, Bob Hoover, Jack Russell and James Young. The Quest for Mach One: A First-Person Account of Breaking the Sound Barrier. New York: Penguin Studio, 1997. ISBN 0-670-87460-4.

Yeager, Chuck and Leo Janos. Yeager: An Autobiography. New York: Bantam, 1986. ISBN 0-553-25674-2.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری