دۆڵی عەرەبە

دۆڵێکی بیابانی لە ئوردن

دۆڵی عەرەبە (بە عیبری: הערבה‎ بە واتای «وشک و دێمەکار») دۆڵێکە، وەک بەشێک لە دۆڵی سەدعی مەزن. دەکەوێتە نێوان دەریای مردوو و کەنداوی عەقەبە.

دیمەنێکی خۆڵەمێشی دۆڵی عەرەبە کەلەبەری ئوردەن گیراوە وێنەکە.

لە دۆڵەکە ڕێککەوتنامەیەک مۆرکرا بە ناوی ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە لەنێوان ئوردەن و ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٤.

لەڕووی کارگێڕییەوە قەزای دۆڵی عەرەبە سەر بە پاڕێزگای عەقەبەیە، ژمارەی دانیشتوانی ١٥ ھەزار کەسە. دابەشبوونە بەسەر گوند و ئاواییەکانی، گرنگترینیان شارەدێی ڕیشەیە کە مەڵبەندی قەزاکەیە، لەگەڵ ئاواییەکانی قەریقرە و بیر و مەزکور.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری