پاشا "دۆنگچیۆن"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 동천왕 یان 동양왕؛ بە ھانجا: 東川王 یان 東襄王)، لە دایکبووی (٢٠٩ز – ٢٤٨ز)، ١١ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٢٢٧ز بۆ ٢٤٨ز)ـبوو.

پوختە دەستکاری

دۆنگچیۆن نەوەی هەشتەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆ، پاشا سیندای وە کوڕی دەیەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆ، پاشا سانسانگـبوو. بوو بە شازادەی جێنشین لە ٢١٣ زایینی وە بوو بە پاشای دوای مردنی سانسانگ.

فەرمانڕەوایی دەستکاری

لە ٢٣٨ زایینی دۆنگچیۆن بەتوانا بوو تا ببێتە هاوپەیمانی (وای) بۆ ئەوەی (خێزانەکەی گۆنگسون لەناوببەن) وە پاککردنەوەی ناوچەکە کاریگەریشی ئەبوو لەسەر نیمچەدوورگەی لیادۆنگ وە هەندێک ڕووبەری خاکی گۆگۆریۆ.

مردن و جێگرەوەی دەستکاری

دۆنگچیۆن نەخۆش کەوت و مرد لە ٢٤٨ زایینی لە ماوەی ٢٢ ساڵی فەرمانڕەواییەتییەکەی. گۆڕەکەی ئەکەوێتە هەرێمی باشووری پیۆنگان نزیک پیۆنگیانگ، کۆریای باکوور. شازادەی جێنشین (یۆن-بوول) جێی باوکی گرتەوە و ڕاستەوخۆ بوو بە پاشا دوای مردنی باوکی، پاشا جۆنگچیۆن.

سەرچاوە دەستکاری